فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، لیستێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماژه به 69 جۆر له خواردن و خواردنه‌وه‌و كه‌لوپه‌ل ده‌كات، كه له تاقیكردنه‌وه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌رنه‌چووه، داواش ده‌كات له هه‌ر شوێنێك ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كردووه هه‌بوو ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان، كه 9ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه‌و واژۆی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی له‌سه‌ره، بۆ هه‌ریه‌كه له فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، دهۆك، چاكسازی ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر، دهۆك، چاكسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی نێردراوه، ئاماژه‌ی به لیستێكی خواردن و خواردنه‌وه و كه‌لوپه‌ل كردووه، كه زیانیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌و قه‌ده‌غه‌كراون.
له لیسته‌كه‌دا ئاماژه به چه‌ند جۆرێكی شه‌ربه‌ت كراوه كه زۆربه‌یان دروستكراوی وڵاتی ئوردنن، هه‌روه‌ها ئاماژه هێلكه كراوه كه له وڵاتانی ژاپۆن، كه‌نه‌دا، چین، هندستان، میانمار، ئه‌ڵمانیا، لاوس، بۆتان، كه‌مبۆدیا، میسر، به‌نگلادیش، ڤیتنام، كۆریا، هۆنگكۆنگ، هۆڵندا، باشوری ئه‌فریقا، ئیندۆنیسیا، ئێران، هاورده بكرێن، كه به‌پێی نورسراوهكه ئه‌و وڵاتانه ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان تێدایه.
هه‌روه‌ها له لیسته‌كه‌دا ئاماژه به چه‌ند جۆره پسكیتێك و چه‌ند جۆره جبسێك كراوه، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی سابون و تایت.
لیسته‌كه، كه فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به زیانی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ كردووه كه به‌كارهێنرابێت واتا( له‌نگه).
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ئێن ئاڕ تی چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كودرستانهوه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.
لیستی به‌شێك له خواردن و خواردنه‌وه‌و كه‌لوپه‌له قه‌ده‌غه كراوه‌كان :
1. ماسی زیندوو.
2. چای مهنشاْ.
3. سه‌رجه‌م خۆراكه چینییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پێكهاته‌كانیاندا شیری چینی هه‌یه.
4. تایتی دۆمستیك.
5. شامپۆی برۆلیت.
6. سابون له جۆره‌كانی (پاوده‌ر، زه‌هره، تاج، جلنار).
7. شهربهنی مانجۆ ده‌لتا، دروستكراوی ئوردن.
8. شه‌ربه‌تی مانجۆ مازا، دروستكراوی ئوردن.
9. شیری لۆنا، دروستكراوی سعودییه.
10. شه‌ربه‌تی مونعیش، دروستكراوی ئوردن.
11. شه‌ربه‌تی فهرشتی ناشف، دروستكراوی ئوردن.
12. شه‌ربه‌تی سوپه‌ر شواب، دروستكراوی ئوردن.
13. شه‌ربه‌تی ڤیمتۆ دروستكراوی ئوردن.
14. شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ سه‌ن ئه‌پ، دروستكراوی ئوردن.
15. شه‌ربه‌تی شتواره، دروستكراوی لوبنان.
16. جه‌لی لۆنا، دروستكراوی ئوردن.
17. كاستهری لۆنا، دروستكراوی ئوردن.
18. شۆربای ماجی، دروستكراوی ئوردن.
19. پسكیتی میشی، دروستكراوی ئوردن.
20. پسكیتی فینگه‌ر (چیلكه) دروستكراوی ئوردن.
21. جپسی لیزا، دروستكراوی ئه‌مریكا.
22. گیراوه‌ی شه‌ربه‌تی جهمكیم، دروستكراوی ئیسپانیا.
23. شه‌ربه‌تی بۆلیرۆ، دروستكراوی بولغاریا.
24. هه‌نگوینی (به‌وادی قه‌سیم، جه‌وهه‌ره، فیرده‌وس، شێخولعهرهب) دروستكراوی سعودییه.
25. خواردنه‌وه‌ی غازی میراندا و كۆكا كۆلا، دروستكراوی میسر.
26. ته‌ماته‌ی سوری و ئوردنی.
27. یهنیری كرۆكه‌ر، دروستكراوی سعودییه.
28. یهنیره جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمپانیای كویسۆس.
29. گیراوه‌ی گولوكۆی گیای.
30. قاوه‌ی ئێرانی به زه‌عفه‌ران.
31. ئاوی كانزای ئهلڕهی، سعودی.
32. سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی سیغوریكردن و چاودێریكرن.
33. سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایهنهی كه له به‌رهه‌مه‌كانیاندا پشت به ماده‌كانی هایدرۆ كلۆرۆ فلۆر و كاربۆنییه‌كان ده‌به‌ستن.
34. شامپۆی سه‌رشتی منداڵان له جۆری رۆلانا.
35. زه‌عفه‌رانی ئێرانی له جۆری شاهیریدمان ئهتراتارین.
36. قاپی سه‌فه‌ری نهجدلمهجد دروستكراوی چین.
37. سه‌رجه‌م خۆراك و كه‌ره‌سته پزیشكییه‌كان كه ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه.
38. ئیسپاگیتی له جۆری مۆنتیدیل، چونكه له پێكهاته‌كه‌یدا ماده‌ی ئی 127 هه‌یه.
39. دۆشاوی ته‌ماته له جۆری شادینی ساخته‌كراو.
40. كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتووی ناوماڵ ( له‌نگه).
41. به‌رمیلی به‌تاڵی ئاسنی به‌كارهاتوو.
42. به‌رمیلی پلاستیكی به‌كارهاتوو.
43. هێلكه كه له وڵاتانی (ژاپۆن كه‌نه‌دا، چین، هندستان، میانمار، ئه‌ڵمانیا، لاوس، بۆتان، كه‌مبۆدیا، میسر، به‌نگلادیش، ڤیتنام، كۆریا، هۆنگكۆنگ، هۆڵندا، باشوری ئه‌فریقا، ئیندۆنیسیا، ئێران) چونكه له‌و شوێنانه ئه‌نفلۆنزای باڵنده هه‌یه.
44. پێنوسی چینی.
45. جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی.
46. گۆشتی ئیتاڵی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له‌گه‌ل هه‌موو پێكهاته‌كانی.
47. له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به كشتوكاڵ و ته‌كنه‌لۆژیا كه له لیسته‌كه‌دا هاتووه.