13/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌تا سه‌راوى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربڕينى ده‌ست پێ كرد
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى ڕايدهگهيهنێت، ئه‌و يهكێتييهى ده‌نگى داوه‌ته گۆڕان ده‌بێت سه‌رى له‌لاشه‌ى جيا بكرێته‌وه.
عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی، له‌دیدارێكیدا لەگەڵ هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو)، قسە لەسەر شكستەكەی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت، لە كۆنگرە تۆڵە لەو كەسانە دەكاتەوە، كە بەرپرسیاری ئەو شكستەی یەكێتین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتيش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌ياندووه “ئەو یەكێتییەی دەنگی داوەتە گۆڕان هەقە نەك نان‌بڕاو بكرێت، بەڵكو دەبێت سەری لەلاشەی جیابكرێتەوە”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازيانه‌ى كه ده‌نگيان داوه‌ته گۆڕان، نقڵى موسڵ وزاخۆيان ده‌كه‌ن.