14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ
(1)
پێناسه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ سه‌رله‌به‌ری كایه‌كانی ژیان.
نۆڤلێت
ئه‌و شه‌وه‌ی به‌ئاگاییه‌وه چاوم لێكنا، دڵبهئاگا خه‌ونێكی پڕ ته‌لیسم و خه‌یاڵات، به‌رده‌وام بیركردنه‌وه، گه‌ڕان به‌دوای سوبحێنێی سێگۆشه‌ی یه‌قیندا، به‌یانی سوبح و سه‌حه‌ر، بانگی گزنگ، به‌ده‌نگی عوسمانی عه‌لی میرزای دهنگحهزین، ئه‌و عوسمانه‌ی كه ده‌یان ساڵه بانگمان بۆ ده‌بێژێ، وڵاتمان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، ئه‌و كابرایه ئێسته ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین منداڵه و به‌ڕاستی ئیش ڕژاوه به سه‌ریدا، وه‌ك مرۆڤێكی هه‌میشه ڕۆح سووك، به‌رده‌وام هێزی كار و هه‌رمان له خوێنی‌دا قوڵپده‌دات، له‌ناكاو له‌جه‌سته‌م ده‌ریهێنام و زۆر جیاوازتر له جارانی ڕابردووم، به‌جۆرێك وه‌ك ڕووداوێكی سه‌یر له‌ته‌مه‌نم هاته‌پێشچاو، له پێخه‌ف و جێگا ده‌ریهێنام و به‌و سه‌رمایه ده‌ستنوێژم گرت و نوێژی به‌یانیم خوێند، سهڵاتوسهفهریشم له‌گه‌ڵیدا به‌ست، پاشان خۆم پێچایه‌وه و زۆر به‌هێمنی، زووگوزه‌ر به‌خۆم و جانتا فهقیرانهكهمهوه كه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كات بیر له‌وه بكه‌مه‌وه كه ئه‌م سه‌فه‌ره سه‌فه‌ری كه‌سێكی كه‌مده‌ست و فه‌قیره، كه‌وتمه‌ڕێ و دڵهێزراو و ڕۆح ته‌زیویش بووم، ته‌ق ته‌ق به شۆسته‌ی حه‌وشه درێژهكهماندا به ئه‌سپایی ڕه‌تبووم به‌ره‌و ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه، ئه‌و كاتی سه‌رده‌م و سه‌فه‌ره ته‌نانه‌ت ئه‌و ماڵه‌یش تێیدابووین ماڵ و موڵكی خۆمان نه‌بوو، بگره په‌نجه‌ره‌ی خانووه‌كه‌شمان به نایلۆن و ته‌خته گیرابوو، ده‌رگام كرده‌وه و به‌ده‌م ویردی سه‌فه‌ره‌وه هه‌نگاومنا و به‌نێو كۆڵانه‌كانی گوندی دڵمدا گوزه‌رم كرد و ڕۆیشتم به‌ره‌و ناشوێن و نادیار، ئه‌و كات دنیا هێشتا تاریك بوو، به‌جۆرێك ساردیی و هێمنیی و خۆڵه‌مێشیی ئه‌و ساته ڕۆحمیان هێنابوویه له‌رزین و هه‌یه‌جانێكی سیحریی ئه‌وتۆ كه له ژیانمدا هه‌رگیز شتی له‌و جۆره‌م به سه‌ردا نه‌هاتبوو، به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو! ده‌نگ و قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێره دووره‌كان و ڕه‌نگ و له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵای دره‌خته هه‌مه‌جۆره‌كان و نه‌سیمی به‌یانی، زیاتر و زۆرتر دیمه‌نێكی سه‌یریان لادرووست ده‌كردم، وه‌ك ئه‌وه‌ی موسافیر له زمانی هه‌موو شتێك بگات له‌و زه‌مه‌ن و كاته سیحرییانهدا، وه‌ك شتێك له زمانی ڕه‌نگ و له هه‌موو شێوه دارستان و ڕێگا و چه‌م و چوێر و ترس و له‌رز و كێشمه‌كێشمی دڵ و ده‌رون بگات، گه‌شتمه ده‌روازه‌ی لادێشار و ئه‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌ڵێن (تووهخوارن)، هه‌نوو كه به‌ڕێوه‌م، به‌خۆم و سه‌دان خه‌یاڵات و خوێندنی ویردی جۆراوجۆره‌وه، هه‌ندێجار هه‌موو شت تێكه‌ڵ ده‌كه‌م، به‌نێوو ڕێگه‌ی باخهفیردهوسییهكانمدا خه‌یاڵات تا ئه‌و سه‌ری مه‌حاڵ ده‌ڕوات و دێت! با بوه‌ستێت كزه‌بای ئه‌و به‌یانیه‌ش كه چۆن ڕوومهتهكانمی له‌سه‌رماندا سور ههڵدهگهڕاند و ده‌ی ته‌زاندن، تا گه‌شتمه كانیشێخان و شوێنی دێرینی پشودانی (وه‌یس)ه‌كان، با بوه‌ستێ ترس و له‌رزی وه‌ڕینی سه‌گ و گیانله‌به‌ری دیكه‌ی ماڵیی و كێوی، كه‌مێك دڵه‌خورپه و دوودڵیی و شتێكی نائاسایی!، به‌ڵام وه‌ك شته‌كانی دیكه‌ی ته‌مه‌نم زۆر گوێم پێی نه‌ئه‌دا، چونكه له‌ته‌مه‌نمدا هه‌زارانجار تووشی چه‌رمه‌سه‌ریی و ناڕه‌حه‌تیی و سه‌فه‌ر و هاتنه‌وه و ڕۆشتنه‌وه بووبووم، هه‌ستیشم به‌وه ده‌كرد ترسم له ڕووداوه‌كانی ژیان نه‌ماوه!، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌موت من بێباكم له‌هه‌موو شت، وه‌ك بێباكترین كوڕی دنیا!، چونكه هیچم نه‌بوو تابیدۆڕێنم، بۆ كوێ ده‌ڕۆم، له‌كوێ بم، له كوێ نه‌بام!، ده‌موت پێ ده‌چێت ئه‌م له‌رزین و سهراسیم و دڵهخورپهیهم له‌سه‌رماندا بێ، چونكه هه‌وای به‌یانیانی خاكی وه‌ته‌ن هه‌میشه سارده!، هه‌میشه له نه‌سیمی سارد و پڕ ئاوره‌نگ و تریفه و شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵاكان كه ئه‌ستێره ڕه‌ق ده‌كه‌نه‌وه، منیش به‌وجۆره‌م، چجای كه‌سێكی ڕۆح ته‌زیوو! كه چاوی عاشق و له‌خه‌و بێزاری وه‌ك سهحراناسی بێ چیرۆك و بێ به‌سه‌رهاتی كوڕپوری دایكم مه‌هتاب خانی میهرفرۆش!، ئه‌و ده‌م ئه‌ستێره‌كان چاوشاركێیان له‌گه‌ڵ تروسكانه‌وه‌ی ئاورنگ و چاوی من و ئه‌وانه‌ی ئێسته به‌خه‌به‌رن ده‌كرد و هه‌موو زیندهوهرانیان به خه‌به‌ر ده‌هانی، مانگ بۆ خۆی دهمهتهقییهی له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا ده‌كرد، پێكه‌نینی به شاخ و چارۆكه‌ی كه‌شتییه‌كان ده‌هات، چاوه‌ڕێی بهدلیاتی بوو، مانگ ته‌مه‌نا بوو له ژیانیدا ڕێگه‌ی ڕێبوارێك به هه‌ڵه‌دا نه‌بات، نه‌بادا ئیلاهی لێی توڕه بێت، ئه‌و هه‌میشه گوێ ڕایه‌ڵ... سه‌دانجار به‌منی ده‌وت: (بمبه‌خشه! توخودا بمبه‌خشه، كوڕی ناسۆرییه‌كانی ژیان!؟، سه‌رزه‌مین بۆ تۆ ڕووناك ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ ئومێدیار و دۆستیار و به‌خشنده و میهری ئایندهبهخشین بیت بۆ دۆستانی خودا)، جارجاره سه‌ره‌خۆشی لێ ده‌كردم و ده‌یووت: (گیانه دڵت بۆ ته‌نگه!، ئه‌وه‌نده تۆ ڕه‌هایت كه‌سی دیكه وه‌ك تۆ ڕه‌ها نییه، ڕه‌های تۆ مهگهرخودا بزانێ چه‌نده، مرۆڤ هه‌یه سه‌ر خۆشه به‌خۆی، كاتێ ته‌به‌ڕا له هه‌مووشت ئیحساسی هه‌یه، مرۆڤ هه‌یه شێته به‌خۆی، كاتێ لائیرادی بهچپهنیگایهك ته‌وه‌لا ده‌بێت، مرۆڤ هه‌یه عاقڵه، ئه‌وده‌م كه سرودی شێتی ده‌چڕێ، به‌ڵام نه‌زانه وهقتێكیش كه له‌وسه‌ری كهرێتییهوه(سهڕڕه) له‌شوێنی ناماقوڵدا به مه‌عریفه‌ت ئه‌زانێ!، سه‌دان ملیۆنان مرۆڤ هه‌یه له جۆری جیاواز، ئه‌وده‌م تۆ ده‌كه‌ویته نێوانی من و زه‌وی، ده‌كه‌ویته نێوانی ئه‌و ماجهرایهی كه خۆت و خه‌ڵك و خاك و وه‌ته‌ن و سه‌ركرده و بنكرده و عه‌وام و عاقڵ درووستیان كردووه، سه‌رما چییه تۆ وه‌ڕه‌س بكات له ژیان)، من هه‌ندێكجار به‌جۆرێك ترسی زۆرم لێده‌نیشت، هه‌ندێكجاریش زۆر دڵخۆش ده‌بووم و ده‌موت: (گه‌ر مرۆڤ بزانێت سه‌ما له سه‌رمادا بكات، ئه‌وجا ده‌توانێت جیاوازی له نێوان سه‌مای عیبادهت و سه‌مای فه‌ساددا بكات!)، هه‌نوز من له‌ززه‌ت له‌م به‌خشینه‌ی خودا وه‌ر ده‌گرم، مرۆڤ دواجار ده‌بێت كه‌یفخۆش بێت، زیاتر ده‌بێت چست و چالاكی به‌ده‌نی بره‌و بدات له ڕێی ڕاهێنانی ڕۆحه‌وه، هه‌میشه ده‌بێت به‌ره‌و مه‌به‌ست هه‌نگاو بنێت، له ڕێی ڕاستگۆیی و به پێی ئه‌و یاسا و ده‌ستوره ئهزهلهییهی كه هه‌ر له مێژه پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان په‌یڕه‌ویان لێكردوون.
له‌كانی شێخیانی ده‌روازه‌ی دێشار و له‌به‌ر ده‌ركی ماڵی پیاوی ڕیش ماش و برنجی به‌سه‌لیقه و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆن و دووژمندار و له سوچی حه‌ساری حه‌وشه‌كه‌یانه‌وه سه‌گه‌كه‌یان تروسكه‌ی چاوی ئه‌هات، چاوقهترانی و ڕه‌ش وه‌ك ڕه‌شترین شه‌وه‌كانی دڵته‌نگیی، ده‌توت هه‌موو ڕه‌شێتی دنیا له‌و چاوانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه!، پڕمه‌ی ده‌هانی و بێ‌باك له هه‌وا ده‌وه‌ڕی، به‌درێژایی ته‌مه‌نی من كه چارهكهتهمهنی مرۆڤێكی ئاساییه، ئه‌وماڵه دوژمنداربوون، سه‌گه‌كه‌یان به‌رده‌وام له من ده‌وه‌ڕی، پێموابێ جارجار كه بێزار ده‌بێت له ژیان، بگره له خۆشی ده‌وه‌ڕێت!، هه‌ر چۆنێك بوو لێی ده‌رباز بووم، به‌ده‌م ڕێوه نه‌مده‌ویست به هیچ شێوه‌یه‌ك، شێوه‌ی ده‌رگاكان و دیوار و شۆسته و ڕه‌نگ و قه‌د و باڵای دره‌خته‌كان نیگار بكه‌م، شارم لێ بووبوو به چۆڵه‌وانیی و ناچاریش بووم، یان عاده‌تم پێوه كردبوو، نازانم به‌رده‌وام به‌ده‌م ڕۆشتنمهوه سه‌یری ئه‌و ئه‌رزه‌ی به‌رده‌م پێی خۆمم ده‌كرد، كه هه‌نگاوه‌كانم به ناچاریی به‌سه‌ریدا ڕادهبوورد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێك هه‌ستم نه‌بات به‌ره‌و یادگارییه تاڵ و شیرینه‌كان و له‌بیرم نه‌چێت له‌گه‌ڵ زانای چاوڕه‌شی هاوڕێم، نه‌شمزانی كه دواجار له هه‌ندێ شوێنی ئه‌م به‌سه‌رهات و وڕێنه و حه‌قیقه‌ت و خهیاڵانهمدا، ناوی ده‌نێم زانای سه‌حراناس، دوای ساڵێك له نوسینی ئه‌م تێكسته واڵایه، كاكه زانا ژنێكی هێنا به‌ناوی (سه‌حرا) سه‌یربوو، من چ زووتر ئه‌و ناوه‌م لێ نابوو، سه‌حراناس.. سهحراناسی كوڕ پوری دایكم، مه‌هتاب خانی میهرفرۆش!.