14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موقته‌دا سه‌در" ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ستیوه‌رداوه‌ته كاروباری ناوخۆی عێراق
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند، ڕه‌وشی عێراق له‌مه‌ترسیدایه‌و له‌داهاتووشدا ئه‌و مه‌ترسیانه زیاتر ده‌بن چونكه ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا حوكم ده‌كات یاساكانی مردنه و وڵاتیش ڕوبه‌ڕووی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو وتوندوتیژیی و خوێنڕشتنێكی سه‌خت بۆته‌وه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هۆكاری ئه‌و دۆخه ئه‌وه‌یه كه كه ئه‌وه كه‌سایه‌تییه‌ك نیه ڕۆڵی باوكێك بۆ عێراقییه‌كان بگێڕێت و حوكمی وڵات بكات، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی له‌و شێوه‌یه هه‌بوایه‌و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای پێكهاته‌و ئاینه‌كانی بكردایه، ئه‌وا عێراق نه‌ده‌كه‌وته ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌وه، وتیشی ڕژێمی سه‌دام حسێن و داگیركه‌ری ئه‌مریكاش هۆكاری تری دروستبوونی ئه‌و ڕه‌وشه‌ن.
سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی نوری مالكییش، سه‌در ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ڕه‌وتی سه‌در هه‌وڵیاندابوو مالكی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت هه‌ڵنه‌ژێردرێته‌وه‌و له‌بری ئه‌ویش ئه‌یاد عه‌لاوی به‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ڕابسپێرن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، پێشبینیشی كرد له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه جه‌ماوه‌ریی و سیاسییه‌دا مالكی بۆ خولی سێهه‌م و بگره بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ك له‌و پۆسته‌یدا بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستانیش، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌كرد "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌فافانه به‌ڕێوه‌چوو، وتیشی خوازیارین به‌پشتیوانی خوا دیموكراسی ڕاسته‌قینه له‌و هه‌رێمه‌دا بچه‌سپێندرێت".
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در دانی نا به‌وه‌شدا كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ستیوه‌رداوه‌ته كاروباری ناوخۆی عێراق، چونكه سوود به سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌و توركیا ده‌ستیوه‌ردابێته كاروباری عێراق.