15/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی نوێژ خوێنانی مزگەوتی نورسی لەباخێكی گشتی كۆبوونەوە
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەچەند گەرەكێك نوێژ خوێنان لەشوێنە گشتیەكان مەراسیمەكانی جەژنیان ئەنجامدا.
لەزەرگەتەی كۆن نوێژخوێنانی مزگەوتی نورسی لەباخێكی گشتی كۆبوونەوەو مەراسیمەكانی جەژن لە نوێژی بەكۆمەڵ و ووتاری مامۆستایانی ئاینی لێخوێندرایەوە.
عوسمان نورسی پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی نورسی راگەیاند، ئەوان ئەم جەژنە چوونە دەرەوەی مزگەوت بۆ جێبەجێ كردنی مەراسیمی سوننەتی نوێژی جەژنی قوربان لەبەرئەوەی سوننەتەو ئەسڵ وایە لەدەرەوەی مزگەوت نوێژی جەژنەكان بكرێت.
ئاماژهشيى بهوهكرد : پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نوێژی جەژنەكانی لەناو مزگەوت نەكردوە، بەڵكو چۆتە دەرەوە لەدەشت كردویەتی، بۆ ئێمەش زیندو كردنەوەی سوننەتێك زۆر گەورەیە لەكاتێكدا هەندێك سوننەت لەبیر كراون و زیندوو ڕاگرتنیان هەستێكی ئیمانییەو خێری گەورەشی تێدایە.