28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بابه‌ت:چه‌مكی ئه‌نفال له‌نێوان سته‌مكار و سته‌م لێكراودا
بسم الله الرحمن الرحیم
شوێن: سلێمانی – قاوه‌خانه‌ی كلتوری 25-4-2012
ئه‌م بابه‌ته كۆرێكی تایبه‌ت بوو له قاوه‌خانه‌ی كلتوری له سلێمانی له ساڵیادی به ئه‌نفالكردنی گه‌له‌كه‌ماندا له لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرا. به مه‌به‌ستی سوود وهرگردتنی خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌وڵی پێویستمانداوه له زمانی قسه‌كردن بیكه‌ینه‌وه به زمانی نوسین و خوێندنه‌وه، ئومێدم وایه ئه‌گه‌ر ناوه‌ناوه ههستتانكرد هێشتا هه‌ر له‌زمانی وتار ده‌چێت نه‌ك له زمانی نوسراو بمانبوورن و هه‌ندێكیش زیادو كه‌مم بۆی كردووه .
بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه تێبگه‌ین له‌یه‌كتری و قسه‌كانمان زانستیانه بێت و سه‌روبنیان دیار بێت هه‌موو كۆره‌كه ده‌كه‌ینه چوار ته‌وه‌ره‌وه :
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م :
ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكرێت بزانین مه‌به‌ستمان له‌م ناونیشانه چیه (چه‌مكی ئه‌نفال له‌نێوان سته‌مكار و سته‌م لێكراودا)؟
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م :
ئه‌وه‌یه‌كه چه‌مكی ئه‌نفال په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به چه‌مكه‌كانی ئیسلامهوهوه هه‌یه و به‌شێكه له‌وه‌حی، ئایا له چ بار و دۆخێك‌دا دابه‌زیوه چ جوانیه‌كی تێدایه و جه‌وهه‌ری ئه‌م بابه‌ته چۆنچۆنیه ، ئه‌وه‌ی كه‌زۆر گرنگه له‌م بابه‌ته‌دا شاره‌زا بونه له بارودۆخ و سات و كاتی شوێنی دابه‌زاندنی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئایه‌تی ئه‌نفاله‌وه هه‌یه.
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م :
ئه‌نفال لای سته‌مكار به‌شێوه‌یه‌ك به‌كار هێنراوه نه‌كات و شوێنی خۆی بووه نهكهسهكانیش په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه و هه‌بووه !.
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م :
لای سته‌م لێكراو (كهمهبهستمان پێی هه‌موو میلله‌تی كورده) ده‌بێ بزانین چۆن بارگاوی بوون به‌تێگه‌یشتنی كه‌سی سته‌مكاره‌وه بۆ ئه‌نفال ؟ كاتێك كهمامهڵهیان كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌م زاراوه‌یه‌دا،چۆن ئه‌و (سته‌مكار )به‌كاری هێناوه؟، ئه‌ی چۆن خه‌ڵكێكی سته‌م لێكراویش له‌گه‌ڵیدا بارگاوی بووه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا كردوه؟.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م : چه‌مكی ئه‌نفال بۆچی و چۆن ؟
له‌ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ته‌نها زاراوه‌یه‌ك نیه، به‌ڵكو ده‌یان ده‌سته‌واژه و زاراوه‌ی فیكری ،فیقهی ،فه‌رهه‌نگی ،فه‌لسه‌فی له‌ناو ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تدا جێی كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نی وه‌حیه‌وه , یه‌كێك له‌و زاراوانه زاراوه‌ی ئه‌نفالە ، زاراوه‌كان له‌زاراوه‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌ست پێبكه تا هه‌موو زاراوه‌كانی تریش سه‌ره‌تای هه‌موویان پێكه‌وه یان به جیاجیا ڕێگه‌ی ئینتیمایه بۆ ئاینی ئیسلام ، كهناكریت تۆ بچیته ناو دینێكه‌وه كه‌ده‌یان زاراوه‌ی عه‌قائیدی و فیكری و فیقهی و فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی له خۆیگرتووه، ناكرێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌دان زاراوه‌یه به‌رچاوت ڕۆشن نه‌بێت و ناكرێت بڵێی من ئینتیمام هه‌یه بۆ ئه‌م دینه ئه‌مما نه‌زانی واتای ئه‌م زاراوانه چین!.
وا ده‌زانم ده‌رگاو ده‌روازه‌ی چونه ناو ئه‌م دینه‌وه كه پێی ده‌وتریت ئیسلام و ئیمه بڕوامان پێی هه‌یه ، له‌ڕێگه‌ی یه‌كاڵا كردنه‌وه‌ی زاراوهكانهوهیه،كه‌تۆ تێده‌گه‌ی ئه‌وجا پێده‌گه‌ی!، بۆیه من واده‌زانم بابه‌تی زاراوه‌كان وه‌ك حاڵی بوون و وه‌رگرتن وكارپێكردنیان سه‌ره‌تای ئینتیمایه بۆ ئاینی ئیسلام، سه‌ره‌تای قبوڵی هیدایه‌ته ،هیدایه‌تی خوا و هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی خوای گه‌وره ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ره(دروود وسه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت)، قبوڵی ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خهڵكیكهدا له سه‌ر ئه‌و مانایانه‌دا كۆ بیته‌وه، كۆك بیت و به‌رگریشی لێبكه‌یت، لەپێناویدا بژیت، له‌پێناویدا بمریت، له پێناویدا هه‌ندێ جار خوێنت تاڵ ده‌بێت یان خوێنت تاڵ ده‌كه‌ن هتد !.
بابه‌تی زاراوه یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كیه زۆر گرنگه‌كان كه‌له نێوان خه‌ڵكانێك كه ئاگایان له‌شه‌ریعه‌ت هه‌یه و خهڵكانێكیتریش كهناحاڵین به‌شه‌ریعه‌ت یان ناحه‌زن به‌شه‌ریعه‌ت یان ههردوكیانن به‌شه‌ریعه‌ت، گه‌وره‌ترین كێشه له‌نێوانماندا كه‌كێشه‌یه‌كی فیكریه، كێشه‌ی تێگه‌یشتنه له بابهتهكان, ئه‌و كێشه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و تێگه‌یشتنه نیه كه له وه‌حیدا ته‌ئكیدی لێكراوه بۆ زاراوه‌كان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه‌و مانان تێگه‌یشتنێكی ترمان هه‌یه، بۆیه من ده‌ڵێم هه‌ر له‌زاراوه‌ی ئه‌نفاله‌وه بیگره ، هه‌تا زاراوه‌ی ئیمان ،ئیسلام ،احسان ،عه‌دل ، شورا، جیهاد ، قیتال ، ته‌قوا ، ته‌عاون و ده‌یانیتر له‌م زاراوانه ،ئه‌بێت ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ڕێكبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م زاراوانه‌وه، هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه ئه‌گه‌ر ئیختیاری هه‌یه و قه‌ناعه‌تی هه‌یه و پێیخۆشه ئینتیما بكات بۆ ئه‌م دینه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه و پێویستیشه ئه‌و جارانه‌ی ئێمه كهههڵە ده‌بینین یان هه‌ڵه ده‌بیستین چ له فیكر و بیركردنه‌وه‌دا ،چ له كرداردا، چ له تهسهوردا، چ له وێناكردندا كاتێك كه ئه‌مانه ده‌بینیت یه‌كسه‌ر زه‌روره بیبه‌ینه‌وه بۆ له‌مپه‌ره‌ی پێی ده‌ڵێن تێنه‌گه‌یشتن له‌و زاراوانه‌ی ملیان داوه‌تێ به حسابی خۆیان ته‌سلیمی بوون و چۆنه‌ته ناو بازنه‌ی ئیسلام و جێگه‌ی خۆیان تێدا كردۆته‌وه، ئێمه له‌رێگه‌ی زاراوه‌كانه‌وه ئه‌توانین پێوه‌ره‌كان ده‌ستخه‌ین ، كێشه‌ی ئێمه ئەوەیە کە له‌گفتوگۆ كردنه‌دا ناتوانین له‌سه‌ر پێوه‌ر یان پێوه‌ره‌كان ڕێك بكه‌وین ، لای تۆ له‌وانه‌یه یه‌ك پێوه‌ر هه‌بێت به‌ڵام لای من دوو پێوه‌ر هه‌یه:
یان پێوه‌ری (وه‌حیه) یان پێوه‌ری (وه‌عیه) ، (وه‌حی) ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی خوای به‌رزو به‌رێزه‌وه وه‌كو ده‌ق وده‌نگی شه‌ریعه‌ت پێمان گه‌یشتووه،پێوه‌ری (وه‌عی)یش توانا وتهقهلاكانی عه‌قڵه كه‌هه‌ر خوای گه‌وره بهخشێوێتی به من و تۆ وه غه‌یری من و تۆش، له‌ڕێگه‌ی وهعیهوه كه له‌سه‌ره‌تاوه بۆته پێوه‌ر بۆ قبوڵ یان ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌حی!، ته‌نانه‌ت بۆ تێگه‌یشتن له ئایه‌ته‌كانیش، بۆ كارپێكردنی هه‌ر ئایه‌تێك و هه‌ر حه‌دیثێك لهكویا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زێنراوه و شمولی من ده‌كات یان نا ،عه‌قڵ و وه‌عی رۆڵی باڵایان هه‌یه له بابه‌ته ئیجتیهادیهكاندا كه هه‌زاران حاڵه‌ت هەیە و ده‌بێت ،حوكمی وه‌عی بۆ وه‌رگرتن ئیسلام و بۆ تێگه‌یشتن و بۆ دابه‌زاندن یان دواخستنی هه‌ندێك ئه‌حكام تا زه‌مان و مه‌كانی تایبه‌تی و گونجاوی دێته پێشه‌وه .
هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته باڵایانه دراوه‌ته وه‌عی له سایه و سێبه‌ری قهطعیاتی شه‌ریعه‌تدا جێگه‌ی بووه‌ته‌وه، دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه و پێوه‌ره‌كانمان كورت كه‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌م دوانه‌مان هه‌یه كه كیتاب و سوننه‌یه،به‌ڵام هه‌ندێ سهرچاوهیتر له ناویاندا جێگه‌ی بووه‌ته‌وه، ئێمه هه‌ر فێربووین بۆ دیاریكردنی سه‌ر چاوه‌كانی فیكر‌و فیقهو فه‌توا و فه‌رهه‌نگ ده‌ڵێین كیتاب و سوننه، هه‌ندێ خه‌ڵكیش وا حاڵی بووه‌و ده‌بێت كه ئێمه حاڵی بونمان نیه بۆ ئه‌م بابه‌تانه، واته ته‌فصیلی ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه، ئه‌گینا هه‌ر له‌ناو كیتاب و سوننه‌دا نزیكی سیانزه سه‌رچاوه هه‌یه وه‌ك ئیجماع ،قییاس ، ئیستیحسان ، ئییستیصحاب، شه‌رع مه‌ن قهبلهنا(شرع من قبلنا) ، عورف ، مه‌زهه‌بی صه‌حابی هتد ، ئه‌م سهرچاوانهیتر له‌ڕێگه‌ی وه‌حیه‌وه پشتگیریان لێكراوه و ڕه‌وایه‌تیان دراوه‌تێ.
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه شه‌رعیه‌ت دراوه‌ته ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌ڵام وهعییش ده‌وری گه‌وره‌ی خۆی ده‌بینێت و له كیسی نادات له‌كاتی وه‌رگرتن و ڕه‌ت كردنه‌وه یان ته‌عدیل هه‌ر یه‌ك له‌و سهرچاوهنهدا، ئه‌م جیاوازی عه‌قڵ و وهعیهیه وایكردووه ئه‌و سه‌رچاوانه بكه‌ونه‌به‌ر بریاری قبوڵ یان پێچه‌وانه‌كه‌ی بۆ نمونه هه‌موو زانایان و ئه‌هلی عه‌قڵی ئیجتیهادی هه‌ڵوێستیان وه‌كو یه‌كتر نیه له رووی ئیجماع یان ئیستیحسان یان مه‌سڵه‌حه‌ی مورسه‌له.. هتد، پاش قبوڵ كردنی هه‌ریه‌ك له‌و چاوگه حوكمیهكانه یان ئه‌و زاراوه جۆراو جۆرانه عه‌قڵ ده‌ور ده‌بینێت له جۆری لێكدانه‌وه بۆ ئەو زاراوانه‌ی كه له‌قورئان یان حه‌دیثدا هه‌یه تا ده‌گاته توێژینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی تریش .
به كورتی ئێمه بڕوامان به(وه‌حی) هه‌یه و زۆر شتیش هه‌یه له‌ڕێگه‌ی وه‌حیه‌وه نه‌بێت یه‌كلا نابێته‌وه جا ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیاشی لێكۆبێتهوه ، هەندێ بابه‌تی تریش دیسانه‌وه له‌ڕێگه‌ی (وه‌عیه)وه خوای گه‌وره ناوچه‌یه‌كی جێهێشتووه وه‌عی قسه‌ی تێدا بكات وه‌كو باسمان لێ‌كرد قۆناغی وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم زاراوه‌كان سنورن بۆ هیدایه‌ت وه‌رگرتن ، بۆ كۆبونه‌وه ، به‌ڵام سته‌مكار (كهبهعسیهكان یان هاو وێنه‌كانی ئه‌وانن) ئه‌م سنوره ده‌شكێنن ، واته:
زۆریان پێئاساییه بڵێن ئه‌نفال واته تاڵانی و ڕاو وڕوت , هه‌ر وترا ئه‌نفال ئه‌م مانایه ده‌نوێنێ لای ئه‌وان ، كهوترا جیهاد واته ئیڕهاب و تۆقاندن ، كه وترا عیلم به تێگه‌یشتنه ئیسلامیه‌كه واتهگهرانهوه بۆ كۆنه په‌رستی ، یانی هه‌رچی زاراوه‌كانه كه له‌ناو شه‌ریعه‌تدا شوێنی خۆیان پێدراوه و واتای خۆیان پێدراوه لای ئه‌وان نه‌ك هه‌ر شوێنه‌كه‌ی تێكچووه، به‌ڵكو واتاكه‌شی تێكداوه ، هه‌ر بۆیه زاراوه‌كان له بنچینه‌دا ده‌بێت سنوریان پارێزراو بێت بۆئه‌وه‌ی من و تۆ بگه‌ینه یه‌ك و ئه‌نجامێكمان ده‌ست بكه‌وێت. به‌س كاتێك كه تۆ و ئێوه ئه‌م سنورانه قبوڵ ناكه‌ن تۆش و ئێوه‌ش ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه .
سته‌ملێكراویش به‌جۆرێك له جۆره‌كان سنوری لێشێوێنراوه یان لێی گۆڕاوه ،خۆ به‌دبه‌خت كردنه كه سته‌ملێكراو بارگاوی ده‌بێت به‌تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی سته‌مكاره‌وه لەڕێگەی ئیعلام و دەسەڵاتی (فشه) و(فشار)وه، ساڵێك نیه و دوان نیه چه‌ندان ساڵه ئاشی گه‌مژاندن له كار‌و كاردانهوهدایه، باشه ئه‌وا ئه‌گه‌ر من گیربوم و قبوڵم نه‌كرد ماوه‌یه‌ك به‌رگریم كرد‌و وتم وانیه و به‌یان و به‌ڵگه‌م به‌ده‌سته‌وه بوو چه‌ندانی تر هه‌ن له‌سه‌روی منه‌وه له خواروی منه‌وه به‌م حاڵه‌ته ڕازی ده‌بێت و ئیمان دێنێت به دژه ئیمانیه‌كان ، جا ئه‌مه كاره‌ساتێكی تره كه سته‌ملێكراو بچێته ناو ئه‌و واقیعه‌وه كه سته‌مكار بۆی داناوه و بۆی داڕشتووه و بۆی دانیشتووه !.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م : بار‌و دۆخی چه‌مكی ئه‌نفال له وه‌حییدا :
یه‌ژین ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت ئه‌نفال وه‌كو زاراوه ، به‌ڵێ له قورئاندا سوره‌تێك هه‌یه به‌ناوی سوره‌تی ئه‌نفاله‌وه ئه‌وه‌ش سوره‌تی هه‌شته‌مه له ڕیزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئاندا كهسهد و چوارده سوره‌ته ، ئایه‌تانی ئه‌م سوره‌ته هه‌موویان له‌مه‌دینه‌دا دابه‌زیون ئایه‌تی سی بۆ سی و شه‌ش(30-36) نه‌بێت كه لهمهكهدا دابه‌زیوه. سوره‌تی ئه‌نفال دوو شت تێیدا زاڵه و ده‌نگ و ڕه‌گی داوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م : لایه‌نی (بیر و باوه‌ڕ) ، كه بڕوابوون و پشت به‌ستنه به‌خوای گه‌وره واته بنچینه‌كانی بیر و باوه‌ڕو لێكه‌وته‌كانی.
دووه‌م : یاسای جه‌نگ و جهنگاوهربوونه ، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك یان ئاینێك (ئاینی ئاسمانی یان زه‌مینی) بێت ناكرێت یاسایه‌كی نه‌بێت پێوه‌ندی هه‌بێت به جه‌نگ و جه‌نگاوه‌ره‌وه ، به‌ڕاستی كه‌م وكوڕیه له ئاینێكدا یاسایه‌كی نه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و بۆ ڕێكخستنی حاڵه‌تی شه‌رو شۆریی،چونكه تۆ توشی شه‌ڕ ده‌بیت بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ،یان شه‌ڕ ده‌كه‌یت یان شه‌ڕت پێ ده‌فرۆشن یان ههردوكیانت ده‌بێته قیسمه‌ت ،دونیا واهاتووه و ناكرێت بڵێم دونیا شه‌ڕی تێدانیه یان روونادات،خه‌یاڵ پڵاویه بڵێیت شه‌ڕ ناكه‌م یان شه‌ڕم پێنافرۆشن ، دونیا هه‌ر وابووه شه‌ڕی تێدابووه، به‌ڵام ئایا ئه‌م شه‌ڕه وه‌حشی گه‌راییه یان ئه‌وه‌یه یاسایه‌ك هه‌یه ڕه‌وایه‌تی پێده‌دات لە هه‌ندێ كاتدا یان به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌ی پێنادات؟، ڕه‌نگه ته‌واوی یاساكانی به‌ته‌نها له‌م سوره‌ته‌دا ڕون نه‌كرابێته‌وه.
سوره‌تی ئه‌نفال كه (75) ئایه‌ته تێگه‌یشتنمان بۆ ئایه‌ته‌كانی كهمو كوڕی هه‌یه‌و نه‌مان توانیووه بچینه ناو قوڵایی بابه‌ته‌كانیه‌وه چونكه ئه‌م باسانه پێویستی به قوڵبونه‌وه هه‌یه، به‌رامبه‌ریش كه (ناحه‌زه) یان (ناحاڵیه) به هه‌ر بارێكدا بێت،ئه‌وانیش دیسانه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كانه‌وه له شته‌كان حاڵی ببن، هه‌ر ئه‌وان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوە ئیسلامیەكان و له دەره‌وه‌ی ئوممه‌تی موسوڵمان و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌حییه‌وه هاتوون پێناسه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌مان بۆ ده‌كه‌ن كه ده‌گونجێت ئه‌وانیش وه‌ك و تۆ و ئێوه حاڵی نه‌بوبن .
له پێنج ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سوره‌ته‌دا هه‌ندێك موفره‌داتی تێدایه كات و شوێن و بارودۆخی ئه‌م سوره‌ته‌مان پێ ده‌ناسێنێت ،دڵنیاشم له‌وه‌ی كه‌وا ناسینی كات و شوێنی ئه‌م ئایه‌تانه كهدابهزیوه تێیدا ، ئه‌گه‌ر پێشتر نه‌تزانیبێ ئومێدم هه‌یه له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ناخت ئازارت بدات كه بۆ پێشتر خراپ حاڵی بونت هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌م ئایه‌تانه كه ئێستا و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌و شێوه‌یه نه‌بووه ، له‌م پێنج ئایه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك موفرهتاتی تێدایه وێنا‌و لێكدانه‌وه‌ی واقیعه‌كه ده‌كات پاش ڕونكردنه‌وه‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئایا مامه‌ڵه‌كردنمان زانستی بووه یان نه‌خێر مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ر پێی و هه‌ڕه‌مه‌كیانه بووه له رووی ئایه‌ته‌كاندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سوره‌ته‌كه ده‌فه‌رموێت:(يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ)ئێمه وه‌ها ڕاهاتوین یان وا ڕاهێنراوین كه له شه‌ریعه‌تدا پرسیار قه‌ده‌غه‌یه !!. له‌كاتێكدا ووشه‌ی یسألونك زیاتر له (ده)جار ئه‌م ووشه‌یه له قورئاندا هاتوه ،ئه‌مه بۆ خۆی هانمان دەدات كه ده‌رگا كراوه‌یه به‌ڕوی پرسیاره‌كاندا،به ڕوی ئه‌و شتانه‌ی كه‌لای ئێمه بۆته كێشه وگرێكوێره، بۆیه لێره‌دا ده‌فه‌رموێت: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ)واته: پرسیار له‌تۆ ده‌كه‌ن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ،ئه‌رێ ئه‌نفال –ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌نگ- چیه؟، واته حوكمی ئه‌نفال چیه ؟.
له‌و كاته‌دا كه‌ئه‌م ئایه‌تانه دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی له خاك و خه‌ڵك و ئاو و نیشتمانی خۆیان ده‌ركرابون و هه‌موو ماڵ وسامانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو ، كه‌سانێك به‌م شێوه‌یه‌ی به‌سه‌ردا هێنرابێت به‌هه‌موو پێوه‌رێكی ئاسمانی و ئه‌رزی حه‌قی ئه‌وه‌ی هەیە كهبهشوێن ئه‌و حه‌قه‌ی خۆیدا بگه‌ڕێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه، ئایا لهوهسیلهی گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و مافه‌كانیاندا ئه‌وانیش ناحه‌قی ده‌كات یان نا، یانی وه‌سیله‌ی ناره‌وا ده‌خه‌نه‌كار بۆ گێرانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان؟ ، یان نه‌خێر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان له شوێنی خۆیدایه و په‌نا نابه‌نه به‌ر ئامرازی ناشه‌رعی و نامرۆڤانه؟.
ئه‌نفال له‌زمانی عه‌ره‌بیدا واته ماڵی زیاده ، بۆیه ده‌ڵێت ماڵی زیاده واته: له رووانگه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ر ئێوه‌دا سه‌پێنراوه و له خاك و خه‌ڵكی خۆتان ده‌ركراون ، بیر له‌وه مه‌كه‌نه‌وه غه‌نیمه ده‌ست ده‌كه‌وێ یان ده‌ست ناكه‌وێت ، ئه‌سڵ له‌و جه‌نگه‌دا دوو شته ، یه‌كه‌م:
ئایا تۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا، ئه‌مه‌ش قیمه‌تی له‌وه‌دایه كه خودی پرسیار كاتێك تاك تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان گۆش ده‌كرێت به كردنی پرسیار بێ دوو دڵی ته‌نها زاتی پرسیاركردن و شه‌رعیه‌ت پێدانی گرنگ نیه به‌ڵكو له‌و گرنگتر ده‌سخستنی وه‌ڵامه‌كانه، كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی پرسیار له پێناوی پرسیاردا نیه به‌ڵكو له پێناوی وه‌ڵامدایه، كه وه‌ڵامت پێ نه‌درێت و داواشت بركێت پرسیار بكه‌ی جۆرێكه لهگاڵتهوگهپی منداڵكارانه، كه شه‌ریعه‌ت له‌مه به دووره.
دووه‌م :
ئایا تۆ سه‌ركه‌وتوی یان سه‌رده‌كه‌ویت له جه‌نگدا یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوی و نابیت؟، چونكه له جه‌نگدا بابه‌تی سه‌ركه‌وتن گرنگتره له ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه‌ت ، پێوه‌ر تێیدا سه‌ركه‌وتنه ، واته قورئان ئاراسته‌ی صه‌حابه‌ی كردوه و ئاراسته‌ی بۆ ئێمه‌ش تا قیامه‌ت روو ده‌دات كه له بابه‌تی دونیا ویستیدا به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌كاتی جه‌نگدا.
له‌كاتی ئاشتیدا وه‌حیی دۆخێكیتری هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له دونیا‌و ئاراستهیهكهی هه‌یه ، چونكه حاڵه‌تی جه‌نگ سه‌ركه‌وتن تێیدا مه‌به‌سته ، پاشان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسای جه‌نگ له‌ئیسلامدا چۆنه كه ده‌فه‌رموێ: (قُلِ الأَنفَالُ لِهِا وَالرَّسُولِ).
لێره‌دا ده‌فه‌رموێ: حوكمی ئه‌نفال،ئه‌م مه‌نزومه‌یه ئه‌م یاسایه ئه‌بێت خوا و پێغه‌مبه‌ر(صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت) قسه‌ی تێدا بكه‌ن ، واته ئێوه بۆتان نیه قسه له‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ن!، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه نه‌وترێت ئێوه تاڵانی و بڕۆ ده‌كه‌ن و ته‌ماحیان كردۆته ماڵ وخاكی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر بڕیاریاندا له بابه‌تێكدا ئیتر لایه‌نی بهرامبهرو ئامۆژگاریكراو ئه‌گه‌ر ویژدان و ئیمانی هه‌بێت ده‌ڵێت ته‌واو و دوای فه‌رمان و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره قسه‌مان نه‌ما!، ده‌بێت كۆمه‌ڵی موسڵمان كۆمه‌ڵانی ناموسڵمانیش چاكبین بكه‌ن كه ئه‌مه بریاری خوای ته‌نهایه و كار‌و بریاری ئه‌وه ، ئیتر پێی خۆشبین ده‌بن یان نا مهسهلهیهكیتره و په‌یوه‌سته به ئیختیاری خۆیانه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت گشتمان كۆكاته‌وه له‌چوارچێوه‌ی قانونێكی تایبه‌ت به جه‌نگدا هه‌تاكو كه‌ی كه‌وتینه جه‌نگه‌وه به پێی ئه‌م یاسایه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و پێیه‌وه خۆمان گرێ بده‌ین، ئەوەی ئەهەمیەتی زیاترە له بابه‌ته دونیاییهكه ئەوەیە کە دەفەرموێ: (فَاتَّقُواْاللّهَ وَأَصْلِحُواْ ذَاتَ بِيْنِكُمْ وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ).
ئه‌م ئایه‌ته باس لە موفرەدەیەکیتر دەکات کەپێشتر ئاماژەمان پێدا ئەویش – ته‌قوایه – واتە له به‌رانبه‌ر ته‌قوادا غەنیمەت هەر قیمەتی نیە!، له تای ته‌قوادا ئەنفال هەرباسی نیە!، ئەوەى کە پێوەرە لە نێوان ئێوە و خوای گه‌وره‌دا ، تەنانەت لەنێوان ئێوە و خەڵکدا ، تەقوایە، ئایا تەقواتان هەیە و هێلانه‌ی كردووه له ده‌روونتا ؟، ئایا تۆ حساب دەکەیت بۆ خوای خۆت كه ئاراسته‌ی كردووی روو له ته‌قوا بكه‌یت و غه‌نیمه نه‌كه‌یته ئامانج؟، پرس بە خوای باڵاده‌ست و باڵا بریار دەکەی؟،گوێقوڵاغیی بۆ فه‌رمان و فه‌رمووده‌كانی؟، ئەم ئاڕاستەکردنە هەر بۆ ئەوان نیە و نه‌بووه(ئه‌وانی هاوه‌ڵان)، به‌ڵكو بۆ هەموو ئەوانهیە کە قبوڵی بیر‌و باوه‌رو بازنەی ئیسلامەتیان کردووە له رابووردوو له داهاتوو ،ئه‌نجا دەفەرموێت چاکسازی و چاكه‌كاری لەنێوان خۆتاندا بکەن.
کەیەک دەنگ نین کێشەیەک نیە ، بەس دەبێت یەک هەنگاوبن !، لەبەر ئەوەى وەک چۆن وەحی دەبێتە حوججە به‌سه‌رمانه‌وه، با هه‌روه‌هاش کارەکانی ئێمەش ببێتە حوججە بەسەر خەڵکەوە، چونکە هەموو کەسێک لە وەحى حاڵی نابێت و ناتوانێت له قوڵاییدا پیاده‌و پیاسه‌ی فیكریی بكات یان نایەوێت حاڵی ببێت، بەڵام ئەتوانێت لەمنەوە و له تۆوه شتێک ببینێت و لای ببێته دڵنیاكهرهوهیهك و بڵێت و بروا بكات به كه‌سی ڕاستگۆ‌و ئیسلامهتیهكی راست و دروست. پاشان دەفەرموێ:
(وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) بابەتی گوێڕایەڵی (طاعة)، گوێڕایەڵی چەند جۆرێکی هەیە لەوانە گوێڕایه‌ڵی بۆ حاکمی شەرعی ، ئەو حاکمەى کەحوکمی خوات بەسەردا جیبەجێ دەکات و به پێی رێكار‌و ئاكاره شه‌ریعه‌تیه‌كان ده‌جوڵێته‌وه ، جۆرێکی تریان تاعهو گوێڕایه‌ڵیه بۆ مامۆستاکەت له په‌یامه زانستی و ژیان ناسیهكاندا ، یان بۆ دایك و باوك و .. هتد له‌م شوێنه‌دا و له هه‌موو شوێنێكیكهدا گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە گه‌وره‌ترینیانه و هاوشانی هیچ گوێرایه‌ڵی و هیچ گوێ بۆگیراوێكیتر نیه، ناپه‌سه‌ند و ناره‌وایه گوێگرتن و ملدان به خه‌ته خواییه‌كه كورت بكرێته‌وه له نوێژ‌و رۆژو هه‌ندێك زیكر‌و زیكرخوانیدا،وه‌كو ره‌وته جاهیلیهكهی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌و ئاواته‌وه خول ده‌خوات و گێژه‌ی دێت!، كه‌سێك نیه شایسته‌ی ئه‌وه بێت سنور بۆ خوای مه‌خلوقات دیاری بكات،ئه‌گینا كاروباری خوا‌و خه‌ڵك لای كه‌می تێكه‌ڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌واو ئاڵوگۆری پێنه‌كرێت!،بروا بوون به‌وه‌ی خوای گه‌وره وه‌كو خه‌ڵك و خه‌ڵكیش وه‌كو خوای گه‌وره بێت و ئه‌نجا بریاری بژی و مه‌ژی ده‌ركات به ئاسانی زۆر كه‌سی تێكه‌وتووه و به‌ڵام به ئاسانی تێناگه‌ن كه‌له كوێدا نوقمی هه‌ڵه‌ی كوشنده بوون!، گوێگرتن و قایل بوون به ئه‌ركه خواییه‌كان یان هه‌مویت قبوڵه یان هیچت قبوڵ نیه، هێڵی ناوه‌راست و نیوه‌چڵی و كه‌رت و پهتكردن له‌م مه‌سه‌له‌دا نیه و جێی نابێته‌وه!.
کۆمەڵێ موفرەداتیتر هەیە وەکو دەفەرموێ (إنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُم ْوَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ) پێویستە لێرەدا ڕاشکاوانهتربین ، ئێمە بیر‌و باوەڕمان وایەو ئەوانەش ئەلف بێیەک لە شەرع شارەزا بوبێتن ئه‌وه‌یه کە هەر شتێک و شریتێك و شه‌رتێك نەمانگەیەنێتە خوای کەورە لای ئێمە نرخی نیە!، ئێمە دینی ئیسلام وای فێرکردوین، بۆ نمونه: سەلام لە کەسێک دەکەین دەبێت ئامانجمان ئەوە بێت خوا لە خۆمان ڕازی بکەین ، یان لە دائیرەیەکدا کاردەکەین و گەندهڵیمان پێ بۆگه‌نه‌و گهندهڵكارانمان پێ بووده‌ڵه دەبێت مەبەستمان ئەوە بێت خوا لە خۆمان ڕازی بکەین،کەواتە هەموو کار و باری ئێمە ، سیاسیه یان فیکریه، کۆمەڵایەتیه یان ئابوریه، شەرە یان ئاشتیە ...هتد دەبێت مەبەستمان پێی خوابێت و بەرەو خوای گەورەمان بەرێت و له خوای گه‌وره نزیكترمان بكاته‌وه، بۆیەکە لێرەدا دەفەرموێت: (إِذَا ذُكِرَ اللّهُ) کاتێک زیکری خوا دەکەن ، وە زیکری خواش تەنها لااله الاالله و سبحان اللە نیە ئەمانە بەشێکن لە زیکری خوا، ئەم بابەتە کە دەینوسین یان نوتقی پێ ده‌كه‌ین بۆ یادى خوایە، ئەوەى کە تۆ دەیخوێنیتەوە و ده‌یده‌یته‌وه بۆ گوێگرانت هه‌مووی یادی خوایە، من نامه‌وێت یادی خالیق ومالیكمان كورت و قڕ بكه‌مه‌وه له چه‌ند وته‌و وێنه‌یه‌ك كه‌زۆر كه‌س ده‌توانێت بیكات، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت زیكری خوای گه‌وره وه‌كو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باسی فه‌رمووه لێی حاڵی ببین و بیخه‌ینه كار‌و باره‌وه، پێویسته هه‌موو بینین و بیستن و ووتن و رۆیشتن و نوسین و وێنهكاریهك و ئه‌وانیتریش له خزمه‌تی یه‌ك خاڵ و یه‌ك مه‌به‌ست و یه‌ك هیوا و یه‌ك ئومێد و یه‌ك مه‌راق و یه‌ك خۆشی و یه‌ك خۆشه‌ویستا بێت كه ته‌نها و ته‌نها نزیك و نزیكتر بوونه‌وه و گه‌یشتن و ئاشنا و ئاشته‌وایی هه‌میشه‌ییه له گه‌ڵ رووناكی و ره‌ونه‌ق و ره‌حمه‌ت و موسه‌بیبی وجود خوای گه‌وره و به‌رزو به‌رێزو میهره‌بانی بێ هاوتایه .
دواتر دەفەرموێت : (وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ) بابەته‌كانی خوێندنەوە ، خوێندن ، لێکۆڵینەوە, قوڵبوونه‌وه،گوێقوڵاغبوون، له‌سه‌ر وه‌ستان و چرو خه‌ستبوونه‌وه، هەموو ئەمانە و له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئیسلام فێری ئەوەمان دەکات چەندێك باسی خوای باڵا و به‌ڕێز دەکەین ئەوەندەش لەسەر خوای مه‌زن بخوێنینەوە، بەتایبەتی لە ده‌روازه‌ی ئاسمان ئاساكه‌ی بەرنامەکەی خۆیەوە كه وەحیە، ده‌رگاو ده‌روازه‌یه‌ك نیه وه‌كو وه‌حیی بتوانێت و بزانێت باس و وه‌سف و مه‌دحی خوای گه‌وره بكات، رۆیشتن بۆ هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك جگه وه‌حیی دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له ڕێگا راسته‌كه و به‌ر هه‌ر ئاكامێك بگه‌ین چاره و چاوهنوسمان نیه مه‌گه‌ر به چوونه‌وه سه‌ر شه‌قامی شه‌ریعه‌ت نه‌بێت!، پاشان دەفەرموێت: (زَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلون) .
ئه‌م به‌شه‌ی ئایه‌ته‌كه ده‌ستمان ده‌گرێت و ئه‌نجامی كارایی و كاركردن به چه‌مك و زاراوه‌كانی پێشوو دوای (ته‌قوا) و (تاعه) كه به‌ش و قیسمه‌تی باتین و زاهیری مرۆڤه‌كانه به جۆرێكیكه به مه‌سه‌له باتینیهكاندا شۆر ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت به زیكری زمان و راچڵه‌كینی دڵان و تیلاوه‌ی به‌یان(قورئان) باوه‌رمان زۆرتر‌و پشت و په‌نا به‌ستنمان به خوای خۆمان باشتر بێت.
ئاماژه‌و هێڵكاریهكیشه بۆمان كه ئیمان زۆر بوون و ته‌وه‌كول بوون به‌خوای به‌رزو پیرۆز په‌یمانی نێوان خوا‌و بهندهكانێتی و به‌رده‌وام بوون و رۆیشتن بۆ لای جنابی موته‌عالی به‌ڵێنه داواكراوهكهیه، ئه‌مه خه‌م و خه‌ته‌ری گه‌وره‌مانه ئەگەر ئەنفالیش نه‌بێته دەستکەوت –ئه‌نفال بەمانا شەرعیەکەی نەک بە مانا بەعسیەکەی-بۆیه نابێت ئه‌نفال بەموڵکی خۆتانی بزانن، کێ شایسته‌ی بوو بیدەنێ و لای خۆتان كۆی مه‌كه‌نه‌وه.
مەسەلەی دەستکەوتنى ماڵ و سامان له‌ڕێگەی جەنگەوە شتێكی ئاساییەو دژ نابێته‌وه له گه‌ڵ دینداریدا، ژینگه‌و ژانی جه‌نگیش هه‌روا هاتووه و هه‌رده‌م لایه‌ك تێكشكاوه سامان و گه‌نجینه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست دوژمنه‌كه‌ی، جارێك بۆ ئێمه و جارێك له‌سه‌ر ئێمه بووه!، پاشان ئه‌و ئایه‌تانه باسی بارودۆخی ئەوکاتەمان بۆ دەکات و ناخی هەندێك لە هاوەڵانمان بۆ ئاشكرا دەکات ده‌فه‌رموێت :
(كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقاً مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ) پێشتر ئەوەمان لەبیرچوو باسی بکەین کە ئەم ئایەتانە و سورەتى ئەنفال پەیوەندیداره بە گرنگترین و گه‌وره‌ترین جەنگی نێوان ئەهلی ئیسلام و غەیری ئەهلی ئیسلام ، هەرچەندە پێش جه‌نگی به‌در عەرەب جەنگیتریان کردووە کەچەندان ساڵ و مانگی خایاندووە ،کەواتە عه‌ره‌بی قوره‌یش و عه‌ره‌بی مه‌دینه‌و شار‌و شوێنهكانیتر جەنگاوەر و شه‌ڕكه‌ر بوون ، بەڵام ئەوە یەکەم جارە له ژێر سایه‌ی ئیسلام و به ناوی ئاینی نوێوه ده‌چنه سه‌نگه‌ری شه‌ره شمشێره‌وه،دوای قۆناغانێكی دوور و درێژ له شه‌ری هۆزو خێڵه‌كان و له پێناوی راوورووتدا برۆنه قۆناغی جیهاد و به هێزو هه‌وای عه‌قیده‌ی ته‌وحیده‌وه شمشێر له كێلان ده‌ركه‌ن و تیر‌و كه‌وانی له مشتخهن و هه‌ست به بێ كه‌سی خۆیان بكه‌ن و ئاواره‌ی شاران بووبن ئەوە زۆر ئاساییە کە لەناخی هەندێکیاندا ڕاڕایی و ترس و بیمێك هه‌بێ ، بۆیەش دەفەرموێت: (كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقاً مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ). یانی هەندێک لە موسڵمانان دەیانوت خوایە بمانگەیەنیتە بازرگانیەکە نەک جەنگه‌كه!، ئه‌مه‌ش ئاساییە چونکە وەکو باسمانکرد لە خاک و ماڵی خۆیان دەرکراون و هه‌ستكردن به بێ كه‌سی و ترس له ئه‌نجامی جه‌نگ كه چۆن ده‌بێت و چی لێ دێت، له‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وان هێشتا خوێن نهكهوتووته نێوانیان جگه له‌و چه‌ند شه‌هیده‌ی كه‌له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له شاری مه‌ككه سه‌ریان نایه‌وه وه‌كو یاسر‌و سومه‌ییه .. هتد خوا له هه‌موویان رازی بێت، یانی ده‌گونجێت ئه‌م جۆره خه‌یاڵ و ختوره بێت به دڵی هه‌ندێكیاندا وه‌كو ده‌فه‌رموێت :
(.. فَرِيقاً مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ..)، کەواتە ماف و ئیمتیازی خۆیانه بەشوێن ماڵ و سامانى داگیركراویاندا بگەڕێن و دەستی خۆیانی خه‌نه‌وه، بۆیە خوای گەورە تاقیکردنەوە تاکو روون بێته‌وه بۆ مرۆڤه‌كان خۆیان كه کێ ئاماده‌یه خۆی بکات بە قوربانی عەقیدەکەی و فیکرەکەى، بەشێوەیەکى کردایریش لەو تاقیکردنەوەیە دەرچوون و نمره‌ی تایبه‌تیان به ده‌ست هێنا .
له تەوەری دووەمدا ئەمەوێ ئەوە بڵێم سوره‌تی ئەنفال لەو بارودۆخەدا دابەزیوە ، لەڕاستیشدا بارودۆخی ئەو سەردەمە لەگەڵ ئەمڕۆ کەتێیدا دەژین جیاوازە و زۆریش جیاوازه، هەرکاتێکیش ئەو بارودۆخە دووبارە بویەوە ئەهلی ئیمان بۆیان هەیە مانای ئەم ئایەتانە بخەنەگەڕ و کاری پێبکەن و به‌شوێن مافی زهوتكراویاندا بستێك بگاری دوژمن نه‌ده‌ن لێیان وون ببێت و خۆیان تاریكیه‌وه ، بەڵام هەتاوەکو ئەو بارودۆخە دوبارە نەبێتەوە، ئایەتەکان لەشوێنی خۆیاندا رێز‌و حورمه‌تی گه‌وره‌یان لێدەگیرێت و لەسەرسەر دادەنرێن و به‌شێك ده‌بن له بیر‌و بروای موسڵمان و ئوممه‌تی موسڵمان و له دڵ و ده‌روون و نیاز‌و ئیراده‌دا داده‌نرێن، تاکو زەمان ومەکانی خۆی دێتە پێشەوە بۆ دابه‌زاندن ، چونکە کرنگترین حاڵەتێک كەپەیوەندى بەعەقڵی ئیجتیهادی و پەیوەندی بە سه‌ركرده فیقهی و فهتواییهكانی ئوممەتی موسوڵمانەوە هەیە،گه‌رانه بەشوێن زه‌مان و مه‌كانی ئەحکامدا و دۆزینه‌ی كات و كه‌س و كه‌رتی جێ به جێكردنی ئه‌و ئه‌حكامه به‌رزانه‌یه، ئه‌وه ئهكێكی باڵایه كه خوای گه‌وره سپاردووێتی به عه‌قڵی ئیجتیهادی فه‌ردی یان ئیجتیهادی جه‌ماعی.
تەوەره‌ی سێیەم: چه‌مكی ئەنفال لەلای ستەمکار:
ستەمکار دەیەوێ یاری بکات بەم زاراوانە ، واتە ئەوان بارودۆخێکیان دروست کرد نە (تیلاوە)ی ئایات نە (تەوەکول) نە (تەقوا) نە (یاسا) نە (دەستوری خوایی) تێدا نەبوو ، خاڵیی بوو لەم بابەتانە ، کاتێک کە ستەمکار دەیەوێت بەخراپترین شێوە ئەم زاراوەیە بەکاربێنێت و کاری پێ‌بکات، کەواتە (دوای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌و جه‌مال و جه‌وهه‌ری وه‌حیی دوور خرایه‌وه) ئەوەی کردیان تاڵانی و ڕاوو ڕوتبوو بۆ ڕۆحی مرۆڤەکان ، بەعسیەکان کارێکیان کرد تۆڵەبوو بە بێ تاوان ، وە دەستور ویاسا و سیاسه‌تێك نەبوو مانای ئینسانی یان مانای ئیسلامی تێدابێت ، کەواتە ئەوانی به‌عسی هاتن بەس دیکۆری ئەم زاراوەیەی بەکارهێنا نەک مانا و شوێنەکەی ، نه‌ك رۆح و رێبازه‌كه‌ی، نه‌ك ئه‌خلاق و حه‌یا و شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی، واتە دیدێکی بێ دینانە!، بۆ ئه‌م زاراوە شەرعیە بەکارهێنراوهو كراوه‌ته مه‌ركه‌زو مه‌كینه‌ی !.
تەوەره‌ی چوارەم : چه‌مكی ئەنفال لای ستەملێکراو :
هەموو میللەتی کورد ستەمی لێکراوە، بەڵام لە پێی ناوچەکان جیاوازیەک هەیە و هه‌مووی وه‌كو یه‌ك به یه‌كسانی سته‌ملێكراو نیه، هه‌تا هەڵسوکەوتی ئێمەش لەگه‌ڵ تێگەشتنی ستەمکاردا به‌رانبه‌ر زاراوه‌ی ئه‌نفال جیاوازی هەیە، ستەمکار کاتێک کە مامەڵەی سته‌مكارانه‌ی لەگەڵ زاراوەی ئەنفالدا کردووە و به شكڵ و حه‌زو نه‌خشه‌ی سته‌مكاره‌كه‌ش گواستراوەتەوە بۆ ئێمەش، له ئه‌نجامی هێرشی (ئه‌نفال)ی به‌عسیانه بۆ سه‌ر گیان و كه‌رامه‌تمان دوو جار‌و جۆر (ئه‌نفال)ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه جارێك گیان و ماڵمان و جارێكیش فیكر‌و بۆچوونمان (ئه‌نفال) كراوه !!.
به‌م قایل بوون و قبوڵی گۆرانه سه‌لبیه ئێمە سێ کێشەی گەورەمان بۆ دروست بووە خاڵی یەکەم:
هەوڵی ئەوەدراوە کەکێشەکان بکرێنە یەک ڕەهەندیی، بۆنمونە ئێمە گەورەو بچوک گوێمان لێبووە کەدەڵێن و ده‌وترێت تەنها لەبەر ئەوەى ئێمە کورد بووین بۆیه ئەنفال کراوین و کیمیاویمان کراوە بەسەردا، بە یەک ڕەهەندیی کردنی ئەم بابەتە کێشەى گەورەى دروست کردوە، چونکە خۆ مه‌مله‌كه‌تی کوه‌یت کورد نەبوون و فەڵەستینی و لوبنانیەکان کە بە چەکی بهعسیەکان له ساڵانی هه‌شتادا شەڕیان دەکرد لەناو خۆیاندا خۆ ئه‌وانیش کورد نەبوون!، ئەحواز و چەند شاریتر كه وێرانکرا کورد نەبوون و عه‌ره‌ب بوون، بۆیەش من وادەزانم ئه‌گه‌ر بڵێین تەنها لەبەرکورد بونمان ئەم تاوانه‌مان دهرههقکراوە ، واهەست دەکەم ستەمێکە لە خۆمانی دەکەین وە دوایش ناشتوانین بەتەواوی حاڵەتەکە پێناسەبکەین و له خۆمانی ده‌شڵه‌قێنین، برسیارێکیش لێرەدا دێتە پێشەوە یه‌عنی ئەگه‌ر ئێمە کورد نەبوینایە ئەم كاره‌ساتانه بەسەرماندا نەدهسهپێنرا ؟، ئەگەر وەهابێت کەواتە کوردبوون بۆ ئێمه بووتە نەگبەتی بۆمان ،نەخیر نەگبەتیش لەوەدانیە کە خەڵکی هەڵەبجەبیت یان قەرەداغ یان بەرزان!، به‌ڵکو نەگبەتی لەو تێگەیشنەدایە کە تەنها لەیەک ڕەهەندا ئەم نه‌هامه‌تیه‌ی کۆکردۆتەوە ، كه ئه‌وه‌ش به ده‌ستی خۆمان دامانهێناوه، باشە بۆچی تۆ بارگاوی بووی بەو تێگەیشتنەی ستەمکار هەیەتى لەم تاوانه‌ی كه خۆی كردووێتی ؟، بۆچی ئێمە ڕەهەندی موسوڵمان بوون دوور بخەینەوە؟، بۆچی ڕەهەندی شۆڕشگێڕیى و ڕۆحی موعاڕەزەبون دوردەخەیتەوە ؟!، ئەی بۆ نەڵێین ئەو خەمی بوو ئێمە ئەنفالی ئه‌وان بکەین؟! ته‌بعه‌ن به ڕوو مانا شه‌رعیه‌كه‌ی نه‌ك مانا به‌عسیه‌كه‌ی !.
به هۆی گیانی شۆرشگێری و هه‌ڵمه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی كوران و كچانی كورد دژ به ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی به عسیه‌كان. به داخه‌وه ئێمە ئەمانتوانى وەک ستەملێکراوان ئەم کێشەیەمان بکه‌ین بە کێشەیەکی ئیسلامیی ، چونکە ئێمە بەشێکین لە ئوممەتی ئیسلامی و پاساوێكی مه‌شروع و ماقوڵێشه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بكردایه پاشان بمانکردایە بەکێشەیەکی ئینسانیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمە بەشێکین لە مرۆڤایەتیش بەگشتی ، دوای ئه‌و دووانه بمانکردایە بەکێشەیەکی نەتەوەیی ئەو کاتە ئێمە لەسێبازنەدا بەرگریمان لەخۆمان دەکرد،نەک هەر لەبازنەی نەتەوایهتیدا و پاشان بیگه‌ینینه نەتەوەپەرستی !!، ئه‌م هه‌ڵه‌یه كرا ئەوهبوو ئەویش واده‌رچوو كه نەتەوە پەرستێكه كهسیترو گهلانیكه به مرۆڤ نازانن ،نەتەوەپەرستەکانیش هه‌رگیز به درێژایی ژیانیان جگه له زۆر كردنی دوژمن بۆ خۆیان و گه‌له‌كانیان بەهیچ نه‌گه‌یشتوون و ناگەن ، تەماشا بکەن لەهیتلەرەوە بیبینە تادەگاتە ئه‌وانه‌ی لای خۆمان،ئەوەى کە نەتەوەپەرست بووە بەرههمەکەی دیارە چی بووه.
خاڵی دووەم :
کەستەملێکراو بارگاوی بووە بەم تێگەیشتنە په‌ك و په‌نچه‌ره‌وه ویستراوە و نیازبووه ئەم نه‌گبه‌تیه بەسەر ئیسلامدا ساغ بکرێتەوە، تاوای لێهاتووە کەسانێک پێیان ئاساییە سورەتی ئەنفال بسوتێن،لەبەرئەوەى له بروای سه‌قه‌تی ئه‌ودا کە مادام ناونراوه ئەنفال ئیتر ئه‌وه بسه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو غه‌زه‌ب و نه‌فره‌تێك بكرێت له سورەتى موباره‌كی ئەنفال ،! ئەمە هەڵهیەکی گه‌وره‌و زۆریش گەورەیە، سورەتى ئەنفال چ پەیوەندیەکی بە ئەنفالی میللەتى کورد‌و تهسهورو هه‌ڵمه‌تی نامرۆڤانه‌ی به‌عسه‌وه هەیە؟!، هەیە جنێوى بەخوای گه‌وره‌و باڵا داوە و كرمی دڵی خۆی به‌وه مراندووه !.
لەدوای ڕاپەڕینەوە لەکەناڵە ئاسمانیەکانەوە بیگرە هەتا دەگاتە ڕۆژنامەیەک لە ئاستی گەڕەکێکدا ،دەیان نموونە هەیە کە جنێو بەخوای گه‌وره، بە پێغەمبەر(صه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )، بەصەحابە، بەموسوڵمان،بە مەلاو بە مێزەرو بە حیزبی ئیسلامى كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان دراوە!، ئەمە شەڕفرۆشتنە بەکەسانێك کە تۆ شەڕت لەگەڵ ئەواندا نیە، ئەمە واتای ئەوەیە کە خەڵکە مسوڵمانەکەى کوردستان كاتێك دەس و دەمیان نه‌بووه بەرگری لەخۆیان بکه‌ن تۆش دەتەوێت زەلیلتریان بکەى یان ئه‌وه‌یه غیرەتت نیە شەڕلەگەڵ خاوەنى سەرەکى کێشەکەدا بکەى، کامیانە؟!، یاخوا هیچیان نەبێ!، بەڵام راستیه‌كه‌ی یه‌كێك له‌و دوو خاڵه بووه‌و لەو چوارچێوەیەدا سوراونه‌ته‌وه، ئه‌و هاتو هاواره‌ی دوژمنان به ئه‌نفالی قورئانی (به حیسابی خۆیان ده‌نگی گه‌لێك ده‌گه‌یه‌نن) ئه‌وه‌ش هۆكار بووه كه ئه‌و ده‌نگانه به‌به‌رزی بمێننه‌وه خەڵکە مسوڵمانە دیندارەکە دەست و دەمی نەبووەو ئیعلامێکی بەهێزی نەبووە تاكو بتوانێت به‌رگری له خۆیان و ئیسلامه‌كه‌یان بكه‌ن و حه‌قیقه‌ته‌كان ڕوون بکه‌نه‌وه ، ئەمانی دژه چه‌مكه قورئانیه‌كان یان خراپ حاڵی بووه‌كان له چه‌مكه ئیسلامیه‌كان هەموو دونیایان لێکراوەتەوە و ویستویانە بەسەر مسوڵمانان و ئیسلامدا ساغی بکەنەوە.
من پێم وایە دوو لایەن بەرپرسیارە لەوەى کەویستراوە بەسەر ئیسلامدا ساغ بکرێتەوە ، یەکەم : دەسەڵاتى میدیا. دووەم : میدیای دەسەڵات.
دەسەڵاتی میدیا بەبێ هه‌ڵاوێردن بە میدیا ئیسلامیەکانیشەوە نەیانتوانیوە بەتەواوى و بێ شێواندن ئێمە تێبگەیەنن ، بەڕاستى دەسەڵاتی میدیا بەشدارن لەو تاوانە کەویستراوە بەسەر ئیسلام یان موسوڵماناندا ساغ بکرێتەوە ، بەتایبەتی تریش میدیای دەسەڵات لەو ماوەی ڕابڕدودا بەڕاستی توانییان دەست و ده‌می خۆیان بوەشێنن و هیچ قسوریان نه‌كرد له قسه‌ی سووك و تۆمه‌تی به‌تاڵ و به‌رنامه‌ی بێ ویژدانانه به نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و سه‌ڵته‌نه‌تی ئیسلام له ده‌روو ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا، هەندێك جار دەوترێت و ده‌ڵێن : (ئەنفالە بەدناوەکان) ئه‌سڵه‌ن عەیبە ئەو دەستەواژە بەکاردەهێنرێت چونکە لەڕویەکەوە جنێوە به ئەوانی به ئه‌نفالكراو ، واتە: ئەوانەى ئەنفال کراون بەد ناون !!، ههتاکار گەیشتووه‌تە ئەوەى هەندێ مامۆستا و مه‌لا ڕویان نایەت بڵێن خوا لەسورەتى ئەنفالدا دەفەرموێ به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی تێكه‌ڵه‌و پێكهڵهیهكه له عه‌لمانی و شله موسڵمان .... !!.
کەواتە ئێمە توشی دووکێشە بووین، یه‌ك: بە ئیسلامی‌کردنی تاوانەکان، دوو : بە نەتەوەپەرستیکردنى ئەو کێشانەى توشی ئێمە بووە، واتە تەنها ڕەهەندی کورد بوون دەخوێنرێتەوە کاتێک ئەو ستهمانهمان لێکراوە، وە تەنها ڕەهەندی ئیسلامی‌بوون دەخوێنرێتەوە بۆ سته‌مكاران گوایە ئەوان ئەو تاوانەىان کردووه.
خاڵی سێیەم :
پەیوەندی بە بارگاویبوونى خەڵکی ستەم لێکراوەوه هەیە سەبارەت بە خراو به‌كارهێنانی زاراوه‌ی ئه‌نفال، ئەوبش به‌م شێوه‌یه و ده‌بینی هەندێك وەهم هەیە کردومانە بە حەقیقەت و هەندێك حەقیقەتیش هەیە کردومانە بە وەهم . بۆنمونە :
دەڵێن و ده‌وترێت هەموو عەرەب تاوانبارە لەو تاوانەى بەرامبەرمان کراوە !، یان هەندێ کەسایەتى هەیە دەڵێت و دهنوسێـت هەموو عەرەب بکوژن،وه‌كو له فیسبووكدا خۆم بینیومه‌و كه‌سه‌كانیش ناسراوو دیارن!، باشە بۆ تۆ هەموو عەرەب دەکەیت بە دوژمنمان ، بەڵێ هەندێك لەعەرەب تاوانبارە نەک هەموویان ، یان دەڵێت تەنها ئیسلامەو کلتوری ئیسلامیە!، ئەمانە وەهمن کراونەتە حەقیقەت، باشە ئێمە بۆ هەندێ لایەنیتر باس نەکەین و لێیان گوێمان كه‌ڕكردووه زمانمان لاڵبووه له‌ناو بردنیان؟!، ئایا دراوسێکانمان (ئێران)بهشدارنەبوون لەم تاوانانەدا ؟!، به راستی ئێمە کراین بە ئاوى حەیات و ئاگری شەڕی ئێران و عێراقمان پێ کوژێنرایەوە، ئایا حیزبە کوردیەکانی خۆمان(یه‌كێتی و حسك و ئه‌وانیتر) بەشدارنەبوون لەو کوشتارەى بەرامبەرمانکرا له هه‌ڵه‌بجه بۆ نمونه ؟!! ،ئەم بەوەهمکردنى حه‌قیقەتە و بە حەقیقەتکردنی وەهمەكان کارێکی کردووە لەخۆمان و لەخەڵکیشمان تێکداوە.
پێویسته بڵێم ئەگەر پەڕلەمانێکى ڕاستەقینە هەبێت لەوڵاتی خۆماندا و گوێیان لە ئێمەمانان بگرتایە پێشنیاری ئەوەمان دەکرد یاسایەک دەربکرێت لەمەودوا دەستەواژەی ئەنفال بۆ ناو‌و نازناوی كاره‌ساته‌كان قه‌ده‌غه بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بەکار نەهێنرێت و ئه‌وه‌ش به كاری هێنا سزای تایبه‌ت بدرێت !، لەبەر ئەو کۆمەڵە مانایانە کە باسمانکرد و جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌م پیشنیازهمان پێ گرنگه ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵمه‌تی رۆشنبیریمان پێویسته به‌رده‌وام هه‌بێت هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌گه‌نه ئه‌م حه‌قیقه‌ته بێ ته‌زویر و ته‌قله پێدان .
کەتۆ بەکاری دەهێنیت بەشێوهیەکى ناڕاستەوخۆ شەرعیەت ئەدەی بەو واقیعەى کە بەسەرماندا هێنراوە ، چونکە هەر ئەو کەسەى کە پێی ئاساییە بڵێت ئەنفالە (بەد ناوەکان) ئەیەوێ ئەم مانا به سه‌لبی كراوه‌كانی ئه‌م زاراوەیە بەردەوامبێت ، کە دەڵێت موستەحەقی ئەوە نین ، منیش دەڵێم وایە ، بەڵام لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان و لە بواری یاسا و دەستوردا ، ئەم ڕاستیە ڕون ناکرێتەوە کە تۆ شایەنی ئەمە نەبویت و به‌سه‌رتا هاتووه و ناهیقیت پێكراوه .
تۆ تەنها پاڵنەرە نەتەوەپهرستیهكه ڕوون دەکەیتەوە ، ئەوانی نه‌ته‌وه‌په‌رست(له‌سه‌ر زاراوه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست من لێره‌دا به ناچاری به‌كاریدێنم، ئه‌گینا برواشم به‌وه ئه‌وانه فیعله‌ن نهتوهپهرست بن، به‌و مه‌به‌سته هه‌رچی نه‌ته‌وه داوایكرد ئه‌وان جێ به جێی بكه‌ن یان هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌دی گه‌ل بوو هه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكو له حه‌قیقه‌تدا ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی ئارهزووپهست و خۆپه‌رست و زات ویست و خۆسه‌پێنی ده‌گه‌یه‌نن مه‌یلی –نه‌ته‌وه‌په‌رستیان- وه‌كو راستیه‌كه‌ی نیانه، به‌ڵام به‌و ناوه‌وه ناو ده‌برێن و خۆشیان زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌نوس و خه‌می سه‌ربه‌خۆیی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و سه‌رچاوه‌ی بریارو به‌رنامه‌ی یاسا و ده‌ستور ده‌كه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته سنوری درۆی مێژوویی و شاخدارو فێلكردن له زۆرینه‌ی خه‌ڵك و سپاردنی چاره‌نوسی هه‌موو میلله‌ت به كه‌سێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان حیزبێك هه‌مووشی كاره‌ساتی گه‌وره گه‌وره‌ی لێ بووه‌ته‌وه سه‌رنجی هیتله‌ریزم و مۆسۆلۆنیزم و كه‌مالیزم و بهعسنیزم و ناصرینیزم و هیرتیزیلنیزم بده‌ن و چی‌یان سه‌وز و شینكرد بۆ گه‌له‌كانیان... هتد) دەڵێن غەیری ئێمە کەباسی ئیسلام دەکات پێش ئه‌وه‌و یەکەم جار باسی خۆیان-نه‌ته‌وه‌یان- دەكه‌ن پاشان باسی ئیسلام دەکه‌ن!، ئه‌مە بەو شێوەیە بێت یان نا ئەکرێت لەشوێنێکی تردا باسی لێوە بکەین ، وه‌لێ من دەڵێم ئەو کە باسی عەرەبایەتى یان فارسایه‌تی یان تورکایه‌تی دەکات سودی لە ئیسلام وەرگرتووە، ئەی تۆ بۆ ناتوانی ئەگەر بەتێگەیشتنەکەى ئەوانیش بێت سودی لێوەربگریت!،(هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره حاڵی بوونانهنیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای كه‌رت و له‌تكردنی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ر كاتێكیش ویستیان ده‌یده‌نه‌وه به داری گۆڵه‌كه‌دا كه ئه‌مه لای ئێمه ومانان قابیلی وه‌رگرتن و دان پێدانان نیه)، ئەی بۆچی ساڵی جارێک هاوار دەبەیت بۆ زانایان یان داعییەکان یان حیزبە ئیسلامیەکان تا قسەیەکى خێر لە گرفتێكدا بکەن کە تۆ دروستت كردووه هیچ ره‌بتی به ده‌ست و ده‌می ئیسلام موموسڵمانهوه نیه ؟!!، کەواتە تۆش وردە ورەدە دەیسەلمێنیت کە واقیعی تۆ گوزارشت لەواقیعی ڕابردووە ، واتە: ئەگەر ئەوەمان بەسەر هێنراوە لەوەئەچێ و له‌وانه‌یه حەقمان بوبێ !!!، چونکە واقعی تۆ تەعبیر لەوە ناکات کە تۆ مەستەحەق نیت، چونكه هیچ ئاماده‌نیت ئه‌و تاوانانه له كۆڵی ئاینی ئیسلامی بكه‌یته‌وه، ده‌ی ئه‌مه‌ش یانی تۆ له‌و زه‌مانه‌دا دژه ئیسلام بوویت و هه‌ر له رێوه ئیعلانی حهربت كردووه له دژی ئیسلام ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كردووه ئیتر مه‌نعی ئیسلام و زاراوه‌كانی بۆ ده‌كه‌یت كه چی‌یان پێت كردووه !؟.
بەڵێ من دەڵێم موستەحەق نەبووین زوڵمێکی گەوره‌مان لێکراوە و وهحشیگهراییهك بووه نەشەرعی بووە نەئینسانی بووە !، بەڵام من باسی ئەو واقیعە دەکەم کە تۆ قیادەی دەکەیت و ناشمه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌تان به‌رده‌وام بن، بۆیە دەڵێم پێشنیارێکی له‌و جۆره ئه‌گه‌ر بکرێت به قانونێك قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و چه‌مكه بكرێت بۆ ئەوەی شەرعیەتی ناراسته‌وخۆ نەدرێت بەم تاوانەى کە بەرامبەرمان کراوە و بەسەر ئیسلامیشدا ساغ نەکرێتەوە.
ئێمە پێویسته ببین بە واقیعێکی ئەرێنێ و جوان لەمەودوا تەفسیرێکی واقیعیانەتر و دیندارانەترو کوردانەتر بۆ ئەم بابەت و زاراوه‌یه بکرێت، ئەو کاتە من تەنها خەمى خۆمم نابێت وه‌كو (نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان) و به‌ڵكو خەمى خۆم و خه‌ڵك و گهلانیتر دەبێت و لای كه‌می سته‌میان لێ نه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان نه‌بم و نه‌توانم ، كاتێكیش هاوار دەکەم (وه‌كو تاك و وه‌كو نه‌ته‌وه ) تاكان و گهلانیتر دێن بەدەممەوە ، بەس ئه‌گه‌ر کە تەنها بیر لە خۆم بکەمەوە و خۆم پێ به‌شه‌ر بێت وئهولانیتر (نابهشهر) کەس نایەت بەدەمتەوه و حه‌قی ژیانت پێ ناده‌ن،ئه‌گه‌ر بمه‌وێت كۆتاشت بڵێم لەسەر ئام بابەتە ، ده‌ڵێم هێشتا ئەم بابەتەی نێوان ستەمکار و ستەم لێکراو سەبارەت بەئەنفال قسەى زۆرترمان پێویستە بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی تاوەکو ئەم بارە خوارە ڕاستکەینەوە و بگەینە ئەو ئەنجامەی له خێری هه‌مو لایه‌ك دایه، ئێمەش دەتوانین لەم بوارەدا خزمه‌تێ بكه‌ین ئەگەر گوێمان بۆ بگیرێت، ئومێدەوارم خزمەتێکم بە ئێوەش کردبێت لەم بوارەدا زۆر سوپاس هه‌مووتان .
سبحانک اللهم و بحمدك ، اشهد ان لااله الا الله، استغفرک و اتوب الیک ......