نێرده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری
قه‌یرانی سوریا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات‌و راپۆرته تایبه‌تمه‌نده‌كانیش
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته زیاتر له 70
ملیار دۆلاری تێده‌چێت.
له‌چوارچێوه‌ی جموجوڵ‌و
ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی (ژنێف دوو)، بڕیاره ئه‌مڕۆ
(ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی) نێرده‌ی هه‌ردوو رێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بیی‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا سه‌ردانی
دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بكات.
كۆنگره‌ی ژنێف دوو بڕیاره له‌كۆتایی مانگی داهاتوو له‌ژێر چاودێریی هه‌ردوو وڵاتی رووسیا‌و به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌زایان‌و
پسپۆڕانی سوریا له‌میانه‌ی سیمینارێكدا له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌به‌یروتی
پایته‌ختی لوبنان ئاشكرای كرد: ته‌نها ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر شاری
حه‌ڵه‌بی سوریادا هاتووه پێویستی به شه‌ش ملیار دۆلار‌و 20 ساڵ
كاركردنی به‌رده‌وام، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش كه
رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی سه‌ر به‌رژێمی سوریا بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات كه به‌های ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا له 70 ملیار
دۆلار‌و كاركردنی شه‌ش ملیۆن كرێكار، تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش
هاوتایه به‌دروستكردنی (1300) بورجی وه‌ك بورجی خه‌لیفه له‌دوبه‌ی
پایته‌ختی ئیمارات كه‌درێژترین بورجه له‌جیهاندا.
هه‌موو ئه‌م ئامار‌و ژمارانه‌ی
له‌بابه‌ت ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وێرانكاریی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی سوریا
راگه‌یه‌ندران، له‌كاتێكدایه كه تائێستا له‌و قه‌یرانه‌دا 110 هه‌زار
كه‌سیش كوژراون‌و سه‌دان هه‌زاری دیكه‌ش كه‌مئه‌ندام‌و بریندار بوون.
س.کۆمەڵنیوز