28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نیكۆلاَی یه‌كه‌م یان ناپلێۆنی سێهه‌م !.
ڕۆژێ نیكۆلاَی یه‌كه‌م له‌قه‌سری سه‌ڵته‌نه‌ت دێته ده‌رێ،ده‌بینێ جه‌نازه‌یه‌ك بۆ گۆڕستان ئه‌به‌ن،ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش نه‌كه‌وتوه‌ته دوای جه‌نازه‌كه..خۆی ده‌كه‌وێته دوای جهنازهكهو،خه‌ڵكی بینیان ئه‌وا قه‌یسه‌ر دوای جهنازهیێك كه‌وتووه و به‌ره‌و گۆڕستان ده‌ڕوا..دڵنیابون یه‌كێ لهشازاده گه‌وره‌كان مردووه،كار‌و كاسبی خۆیان جێهێشت و كه‌وتنه دوای جه‌نازه‌كه..به‌رپرسی شاره‌وانی پایته‌خت به‌شپرزه‌ییه‌وه خۆی گه‌یانده گۆڕستانه‌كه، وتارێكی ده‌رباره‌ی سیفه‌ته بهرجهستهكانی شازاده – كه‌ناوی نه ده‌زانی – خوێنده‌وه.پاش ته‌واوبونی مه‌راسیمه‌كه ،نیكۆلاَی یه‌كه‌م،به‌ئاسپایی به به‌رپرسی شاره‌وانی گوت: سزای ئه‌م درۆیه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه،قه‌بری ئه‌م بێكه‌سه بودجه‌ی شاره‌وانی ته‌حه‌مولی بكات .
نیكۆلاَی یه‌كه‌م:بۆماوه‌ی سی ساڵ له (1825-1855) قه‌یسه‌ری ڕووسیا بوو،سه‌ڵته‌نه‌تی كرد،له‌ماوه‌ی ئه‌م (30) ساڵه‌دا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووسیا زستانێكی سارد‌و درێژی هه‌یه،لهپاڵتۆیهك زیاتری نه‌پۆشی،له‌كاتێكدا پیاوێكی چاوچنۆك نه‌بوو،به‌ڵكو سه‌خیش بوو.به‌پێی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی ڕووسیا،هیچ كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی نیكۆلاَی یه‌كه‌م ئاگای له وه‌زعی پایته‌خت نه‌بوو،هه‌ندێ شه‌و ده‌بوو بهعهرهبانچی خه‌ڵكی له‌شوێنێكه‌وه بۆشوێنێكی دی ده‌گواسته‌وه،گوێی له‌قسه‌كانیان ده‌گرت و به‌چاوی خۆی خه‌ڵكی شاری ده‌بینی .قه‌یسه‌ریه‌ت نمونه‌ی ئاوهاشی هه‌بو،بهلاَم پاشتر هه‌ر ڕووخا،له‌دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریش سۆڤیه‌ت نمونه‌ی باشی هه‌بوو،بهلاَم دواتر فه‌ساد و بێ ئاگایی لهڕهعیهت سیسته‌مه‌كه‌ی ڕووخاند.
ده‌بێت ڕاعییهت (مهحكومهكان) باش بزانن،له هه‌ناوی هه‌ر شۆڕشێكدا نهزعهیهك له توندوتیژیی و دیكتاتۆریه‌ت هه‌یه تا پرۆسه‌كه ڕێكبخات، جه‌نگ و شۆڕش دوو بابه‌تی حه‌تمین،هیچ كاتێك لهخاڵێك دانهوهستن،لهوێستگهیهكدا ئۆقره ناگرێت،چه‌ندین جار مرۆڤایه‌تی،ئیمپراتۆره‌كان ،شازاده‌كان،زلهێزه‌كان،ژێرده‌سته‌كان و بێنه‌واكان، به‌ڕێگه‌ی جیاجیا ویستی یان ڕێگه له‌شه‌ڕ بگرن،بۆنمونه: یاسای جۆربه‌جۆریان داهێنا،جێی پێكه‌نینه وابزانین یاسا درعێكه بۆ به‌رگریكردن لهمافخوراوان و بهشمهینهتهكان، ئه‌گه‌ر وابوایه،نه‌ده‌بوو له‌عێراق پێشێلكاریی مافی مرۆڤ بكرایه،نه‌ده‌بوو به‌درێژایی (3000) ساڵه له‌م دۆڵی ڕافیده‌ینه،قه‌تڵ و عام هه‌بوایه.چونكه عێراق دوای ڕۆما خاوه‌نی كۆنترین یاساكانه له‌چه‌شنی حامورابی و ئۆشۆسنای و ...هتد.كه‌چی ئاشكرابو، سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی له(3) ساڵی ڕابردوو،ده‌ست و پێی (14) مناڵی به‌بلۆك به‌ستۆته‌وه‌و،فڕێی داونه‌ته ئاوی دیجله‌وه !.
هه‌موو شۆڕشه‌كانی فه‌ڕه‌نسا،به‌مشێوه‌یه ده‌ستی پێكردووه،له‌سه‌ره‌تا خه‌ڵكیان بۆ شتێكی بچووك هانداوه،حكومه‌تیش داواكانیانی ڕه‌تكردۆته‌وه،ئه‌وجا موزاههراتی خه‌ڵكه‌كه به‌رینتر ده‌بوو،سوپا ته‌داخولی ئه‌كرد،هه‌ندێ ده‌كوژران و هه‌ندێ بریندار ئه‌بون،خۆپیشاندانه‌كه ده‌بووه شۆڕش .ڕه‌نگه دووخاسیهت (مێژوو) یان كردبێت به‌و مێژووه‌ی كه كه‌س پێی ناوێرێت ،ئه‌ویش :نهلهت ده‌كرێت، نه‌ده‌توانی دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ی مێژووت كرد،ناڕێكیه‌كانی خۆت چاك بكه‌ی،فه‌ڕه‌نسا مێژوویه‌كی له‌عه‌شق و ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یه،مێژوویهكیشی لهمێبازی و شوێنی عمومیاتی ئیمپراتۆرو پاشاكاندا هه‌یه،دروشمی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا (1789) ئازادی و یه‌كسانی و برایه‌تی بو،خه‌ڵك شۆڕ‌شیان كرد،جاده‌كانیان گت و سه‌نگه‌ریان لێدا،بهلاَم ئه‌نجامه‌كه‌ی دوای (100) ساڵی ڕێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو جیهان،واته شۆڕش ڕووه‌كێكه، نهتهمهنی هه‌یه‌و نه ده‌زانرێت كه‌ی به‌روبومه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سه‌یربكه:له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا،له‌كاتێكدا ناپلیۆنی سێهه‌م دووجار كوده‌تا ده‌كات و سه‌رناگرێت،دواتر له‌سه‌ر به‌دڕه‌وشتی و ئافرهتبازیی،له هۆتێله‌كانی نیۆرك ده‌رده‌كرێت،له‌و به‌ریتانیایه‌ی كهمامی ناپلیۆنی سێهه‌م (ناپلیۆنی یه‌كه‌م) ی له‌دوورگه‌ی سانت هیلانهدا به‌خه‌فه‌ته‌وه كوشت،دیسان ناپلیۆن له‌سه‌ر به‌دڕه‌وشتی و خیانه‌ت ده‌رده‌كرێت،ده‌گه‌ڕێته‌وه،بۆ فه‌ڕه‌نسا زیندانی ده‌كرێت،دوایی به‌فێڵ له‌زیندانه‌كه هه‌ڵدێت،ته‌نانه‌ت لهزیندانیشدا نامه‌یه‌كی بۆ پاشا ناردبو،داوای ئه‌وه‌ی كردبو ئافره‌تی جوانی بۆدابین بكه‌ن .كاتێك خه‌ڵكی له "لویی فلیپ" ڕاده‌په‌ڕن و ده‌چنه كۆشكه‌كه‌ی،هه‌ڵدێت.ئیتر ئه‌و قانونه هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه كه ڕێگه له دانیشتنی بنهماڵًهی ناپلێۆن ده‌گرێت له‌فه‌ڕه‌نسا، ئینجا ئه‌م ناپلیۆنی سێهه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه،خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا،هه‌بوو پێی وابو : (100) ده‌نگ ناهێنی،چونكه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌جه‌نگ به‌رامبه‌ر ئه‌فریقاو ئه‌وروپادا به‌تایبه‌ت (ناپلیۆنی یه‌كه‌م) سه‌ركه‌وتوو بون،هه‌رچی به‌دڕه‌وشتی یه‌كیان له‌ناوخۆدا ئه‌كرد،قبوڵدهكرا.لهوههڵمهتی هه‌ڵبژاردنه‌دا،كاندیدێك نوسیبوی : "بازووه‌كانی من به‌قه‌د ئه‌ستوریی ڕانه‌كانی تۆیه،سنگ و شانم پانن،من هه‌ڵبژێرن،تاببمه حهماڵێكی به‌هێزی جمهوریه‌ت.".ئه‌مه حیكایه‌تی دوای شۆڕشی گه‌وره‌یه كه‌دواجار ناپلینی سێهه‌م ده‌بێته ئیمپراتۆر ،هێشتا به‌زۆر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كچه ناسكۆڵهكانی ولاَتدا ڕابوێرێت .!.سه‌ره‌نجام به‌شۆڕش دوباره ناپلیۆنی سێهه‌م ده‌ڕوخێت و خیانه‌تیش له‌و ژنه( هاوارد) ده‌كات ،كهبهپارهو ژیری خۆی ئه‌می گه‌یانده پۆستی په‌رله‌مان و دواتریش بۆ كۆشكی (ئه‌لیزێ) (ئه‌لیزی :یانی به‌هه‌شت). ئینجا بوو به ئیمپراتۆر،لهناوجێگهدا به‌ده‌م نه‌خۆشیی و نه‌بونیه‌وه مرد.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل و مییلهتانی خۆیان بێ ئاگاده‌بن،له‌هه‌ركوێیه‌ك بن،به‌كه‌ساسی ده‌مرن،مێژوو ڕه‌حمیان پێناكات..