28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جگەرە کێشان دەبێتە هۆی قژ رووتانەوە
ئه‌گه‌ر چی رووتانه‌وه‌ی قژ له نێوه‌ندی پیاوانی ئاسیایی دا شتێکی بۆماوه‌ییه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه که‌وا جگه‌ره‌کێشان هۆکارێکه بۆ زوو ڕووتاندنه‌وه‌ی قژ له که‌سانی جگه‌ره‌کێشدا.
لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن: جگه‌ره‌کیشان ده‌بێته له‌ناو بردنی (فۆلیکۆل)ه‌کانی موو، وه کار ده‌کاته سه‌ر شێوازی سوڕی خوێن وه هۆرمۆنه‌کان له پێستی سه‌ردا، وه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی (ئیسترۆژین).
دوکتۆر (لیون هیولسو) له زانکۆی پزیشکی تایوان ده‌ڵێ: له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر 740 پیاوی تایوانی ئه‌نجامی داوه، ده‌رکه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی که 65 ساڵ جگه‌ره‌یان کێشاوه، جگه‌ره کێشان کاریگه‌ریه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه له ڕووتانه‌وه‌ی قژی سه‌ریان، وه له‌و که‌سانه‌شی که زیاتر جگه‌ره ده‌کێشن کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه.
به پێی گوزارشتی رۆیته‌رز هاتووه که نیشانه‌کانی سه‌ره‌تایی ڕووتانه‌وه‌ی قژیان تێدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌بێت یه‌که‌م پرسیار که لێیان ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ئایا جگه‌ره کێشن؟
وه به‌وه‌ی که جگه‌ره کێشان نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه له زیاد بوونی ڕووتانه‌وه‌ی قژی سه‌ریان دڵنیا بن.