20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەبو قەتادە دیپۆرت دهكرێتهوه
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کە لەگەڵ پەرلەمانی ئوردون-دا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دەیانەوێت بەزووترین کات (ئەبوقەتادە) لە بەریتانیاوە بگەڕێننەوە بۆ ناو وڵاتی ئوردون.
پەیماننامەی دیپۆرتکردنەوەی ئەبو قەتادە لەلایەن پەڕلەمانی ئوردون-ەوە ئیمزا کراوە و بە زووترین کات ئەو کەسایەتییە ئیسلامییه دەگەڕێتەوە نیشتمانەکەی.
شەوی ڕابردوو لەسەر هەمان بابەت، دەیڤد کامیرۆن-ی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ شا عەبدوڵا-ی وڵاتی ئوردن دا گفتوگۆی کردووە و ئەویش بە هەمان شێوەی پەرلەمان ڕازیبوونی وڵاتەکەی لە پێشوازیکردنی ئەبو قەتادە دا ڕاگەیاند.
هۆکاری مانەوەی قەتادە لەناو بەریتانیادا بۆ ئەم چەند ساڵە و دیپۆرتنەکردنەوەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ چەند بەڵگەیەک لەسەر بوونی مەترسیی گیانی ئەو سەرکردە دیارەی ناو گروپە ئیسلامیهكانی ئوردون دەگەڕێتەوە.