28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیمانداران بەیادی خوا دڵیان ئۆقرە دەگرێت
بسم الله الرحمن الرحيم
{ الذين امنو وتطمئن قلوبهم بذکرالله الابذکرالله تطمئهين القلوف } واتا: ئه‌وانه‌ی که‌ئيماندارن به‌زيکرو يادی خوای گه‌وره دڵيان پاراو هێمن وئارام ده‌بێته‌وه، ئايه‌به‌ڕاستی دڵ به‌يادی خوا ئارامده‌بێته‌وه يان نا ؟ ئه‌مه‌پرسيارکردنێکه ،{ ئێمه‌ش ده‌ڵێين و ووڵامی پرسياره‌که‌ی خوای گه‌وره ده‌ده ينه‌وو ده‌ڵێين به‌ڵێ والله دڵ به يادی خوا هێمن ده‌بێته‌وه‌و ئارام ده‌بێ }.
قال تعالی: { ال‌م يآني للذين آمنوا ان تخشع قلوبهم لذکر الله } ،اتا: ئايه کاتی ئهوهنههاتوه که ئه‌وانه‌ی که‌ئيماندارن دڵهکانيان ملکه‌چ و بهئاگاو هێوهربێتهوه بۆزکرو يادکردنه‌وه‌ی خوا.؟ والله اعلم.
لهابوهريرهوه که ئه‌ڵێت:پياوی واهه‌يه که له‌ناو ئيسلام‌دا پيردهبێ وتهمن دهباتهسهرنوێژێکی لێوه‌رناگيرێت، پرسيارين لێکرد ووتيان چۆن ؟ ووتی:چونکه به‌ته‌واوه‌تی نه کڕنۆشی به‌ته‌واوه‌تی ده‌کات،و نهسوجودی به‌تواوه‌تی ده‌کات،و نه دڵ به‌ئاگای نوێژه‌که‌ی ده‌بێت .
عمریکوڕیخطاب ده‌فه‌رموێت:پياوی واهه‌يه که‌له ئيسلام‌دا پيردهبێ وڕکاتێک نوێژتهواوناکات،ووتيان چۆن؟ ووتی:ڕوکوع وسوجودی به‌ته‌واوی و به‌باشی ناکات.
ئيمام احمد دەڵێت : زه‌مانێک دێتبهسهرخهڵکيدا، نوێژئهکهن به‌ڵام نێژيان نه‌کردوه، وه‌من زۆرئه‌ترسم ئهمزهمانهبێت! جاقوڕبهسهرئێمه ئه‌وپێش ههزهارساڵ زياتر لهمهوپێش ووتويه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌زه‌مان ئێمهدابژيايه ده‌بوايه چی بووتايه ؟ .
وه ئيمام غزالی ئه‌ڵێ: پياوی واههيهکه سوجدهدهبات بۆخوا واده‌زانێت خۆی لهخوانزيککردۆتهوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌و سوجدهيه به‌سه‌ر خه‌ڵکی شارهکهيدا ببهخشێننهوه به‌سه‌رياندا بههيلاکيان ده‌بات دهيانسوتێنێت، ووتيا چۆن؟ ووتی:سوجدهدهبات له‌به‌رده‌ستی خوای گه‌وره‌داو بيروهۆشی لای ههواوئارهزو گاڵته‌و خۆشی دونيايه، جا ئه‌وه که‌ی سوجدهبردنه ؟
جاتوخوا باکه‌مێک کاروکرده‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ووته‌ی ئهوپياوچاکانهدا بهراوردبکهين بزانين نوێژ‌و عيبادهتهکانی ئێمه خۆمان چۆنن تاوه‌کو هه‌رنه‌بێت تۆزێک خۆمان باره‌و چاکه به‌رين و به‌ڵکو خوای گه‌وره نوێژوکردهوهکانمان ليقبوڵبکات انشاء الله .
باتهماشای پێغهرمبهری خوابکهين کاتێک دايکی ئيمانداران عليه السلام که پرسياری له پێغه‌مبه‌رکرد ووتی : ئه‌ی پێگه‌مبه‌ری خوا تۆ بهشهوتابهين نوێژدهکهيتو ڕۆژيش هه‌رده‌م به‌دوعای که‌مێک ناخه‌وی ئيسراحه‌ت فکهيت؟ { فه‌رموی وه‌ختی خه‌وتن به‌سه‌رچوو } .
لهفهرمودهيهکیتردا هه‌ر که عائيشه ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت: له شه‌ونوێژدا ئه‌وه‌نده ئه‌وستا تاوه‌کو پايهکانی دهئاوساو دهپهنما، ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ خوای گه‌وره له گهوناهی پێش و دوايشت خۆشبوه بۆ ئه‌وه‌نده خۆت هيلاک ده‌که‌يت ؟ ئه‌ويش فه‌رموی:{ جا نابێت به‌نده‌يه‌کی شوکرانه بژێربم بۆ خوا} .
هاوه‌ڵه بهڕێزهکانيشی ده‌گێڕنه‌وه که کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله عليه وسلم نوێژی ده‌کرد گوێمان له ده‌نگێک ده‌بو له ههناويهوه وه‌کو ده‌نگی ئاو لهناومهنجهڵدا کهدهکوڵێت . له ترس وخشوع و دڵ به‌ئاگای نويژهکهیبو.
له سوفيانی ثهوريشهوه ده‌گێڕنه‌وه کاتێک که‌نوێژی ده‌کرد بتبينيايه ده‌توت ئێستا ئه‌مرێت! له به‌ر خشوع بوونی له نوێژهکانيدا.
باگوێبيستی ئه‌م به‌سه‌رهاته سه‌يرو بێهاوتايهبين چی ده‌گێڕنه‌وه بۆمان :
عوروه‌ی کوڕی زوبهير کهکوڕی ئه‌سمای خوشکی دايکی ئيمانداران عائيشهيه رضی اللهعنهم اجمعين، کاتێک که قاچی تووشی شێرپه‌نجه{السرطان} بوو، پێيان ووت مه‌شروب بخۆ تاوه‌کو ئاگات له‌خۆت نامێنێت و بتوانين قاچت ببڕينهوه، ووتی چۆن په‌ناده‌به‌م بۆشتی حه‌رام دڵ و هۆشم بێئاگابکات لهيادی بخوا؟ والله نايکام. ووتيان باشه ماده‌ی بێهۆشکهرت پێده‌ده‌ين تاوه‌کو سڕت بکات . ووتی نا والله نايکهم به‌ڵکو خۆم يارماتيتان ده‌ده‌م که بتوانن بيبڕنهوه، ووتی: کاتێک که نوێژ ده‌که‌م که چومه سوجده‌وه و جوڵه‌م لێبڕا ئه‌وکاته ئاگام له‌خۆم نی يه ئه‌توانن بيبڕنهوه!
کاتێک که نوێژی کرد‌و چوه سوجده‌بردن ته‌واو جوڵه‌ی لێبڕا ئه‌يوت {رضيت بالله ربا و بالاسلام دينا و امحمد نبيا و رسولا }، مشاريان له پای گيرکردو بڕيانهوهو بورايهوهو بێهۆشکهوت و هاوارو ده‌نگی لێوه‌نه‌هات، کاتێک که هاتهوهسهرخۆی پايهکهيان بۆ هيناو ووتی: سهێندبهخوا تائێستا هه‌نگاوم پێت نه‌ناوه بۆ حه‌رامکردن و خوا خۆی ده‌زانێت که تائێستا چه‌نده وه‌ستاوم له‌سه‌رت شه‌ونوێژم پێتهوهکردوه،يه‌کێک له هاوڕێکانی ووتی مژده‌بێ بۆت پارچه‌يه‌ک له‌له‌شت پێشخۆت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، ووتی: والله تائێستا ئهمهباشترين سه‌رخۆشی و تازيهباریکردنی وا باش وچاکم لێنه‌کراوه .
ئيمامی حسن کوڕی ئيمامی علی رضي الله عنهم، کاتێک بچوايهته سه‌ر نوێژ، ڕه‌نگی تێکدهچو سورههڵدهگهڕا، لێيان پرسی بۆ واتلێدێت؟ ووتی من له‌به‌رده‌ستی خوای گه‌وره‌دا ده‌وه‌ستم .
ئيمامی علی باوکی حسن و حسين ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوايان له‌سه‌ربێت: کاتێک که ده‌ست نوێژی ده‌شوشت له‌رزی لێده‌هات و ڕه‌نگی تێکدهچو ! پرسياريان لێیکرد بۆچی وات لێدێت ؟ ووتی ئێستا ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی که‌خوای گه‌وره دای بهسهرئاسمان وزه‌وی و شاخه‌کاندا وه‌ريان نه‌گرد پێيان ههڵنهگيرا من هه‌ڵمگرد{ انسان } .
پرسياريان له حاته‌می ئه‌صه‌م کرد چۆن له نوێژه‌کانتدا خوشوع ده‌بی و دل په‌يوه‌ست ده‌بی به نوێژه‌کانته‌وه ؟ ووتی کاتێک که ده‌وه‌ستم و الله‌اکبر ده‌که‌م سه‌ره‌تای نوێژ، قيبله لهبهرچاوخۆم داده‌نێم پردی سيراتيش له ژێر پای خۆم داده‌نێم و به‌هه‌شت له‌لای ڕاستی خۆمه‌وه داده‌نێم و دۆزهخهيش له‌لای چه‌پی خۆمه‌وه داده‌نێم و ئيزرائيل له‌پشت خۆمه‌وه داده‌نێم و پێغه‌مبه‌ری خواش گوێ بيستی نوێژه‌که‌م ده‌بێت و واده‌زانم ئه‌وه ئهخيرنوێژمه له دنيادا، پاش ئه‌وه ده‌مرم، جا اللهآکبر ده‌که‌م زۆربهمهزنيهوه و قورئان ده‌خوێنم بهدڵنهوايهوه وبيری لێده‌که‌مه‌وه مانای چی يه وکڕنۆش ده‌به‌م زۆر بهدڵکهچيهوه وسوجده ده‌به‌م به ئاراميهوه و له ترسی ئاگرو دۆزه‌خه‌و سزاکه‌ی و به هيواو ته‌ماحی به‌هه‌شته‌که‌ی ره‌حم پێکردنی خواوه‌و پاشان سه‌لام ده‌ده‌مه‌وه و نازانم لێم وه‌رگيراوه يان نا ؟ .
قال تعالی:{ ال‌م يان للذين آمنوا ان تخشع قلوبهم لذکر الله }
ابن مسعوديش ده‌ڵێت: نێوان ئيسلام بونمان و هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئايهتهپيرۆزه چوارسالی به‌ين بوو، خوای گه‌وره ڵۆمهمانیکرد که دڵه‌کانمان ترس و زه‌ليلی و مل که‌چی تێدانی يه، کاتێک کهدهردهچوينهدهرهوه يه‌کترمان ده‌بينی بهيکمان ڕادهگهياند، که ئه‌و ئايه‌ته دابه‌زيوه پياوی وامان هه‌بوو له تاوا يه‌کسه‌ر له ترسا له‌هۆش خۆی ده‌چوو .
جا خوێنه‌ری به‌ڕێزم توخوا هه‌ست ده‌که‌يت که خوای گه‌وره لۆمه‌مان ده‌کات و ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که کاتی ئه‌وه‌هاتوه که دڵه‌کانمان بترسێت و مل که‌چی فه‌رمانه‌کانی خوابێت منيشو تۆش با بزانين که فه‌رمانه‌کانی خوا چی يه بۆمان و گوێرايهڵی بکه‌ين و ترس و خۆفی خوا لهدڵخۆماندا دروست بکه‌ين لهکاروکردهوهمانداو له ههڵسوکهوتمانداو له قسهوگوفتارماندا ، بزانين که خوای گه‌وره ئاگای لاههمو شتێکمانه .
اللهم اني اعوذبك ان اشرك بك شيئا اعلمه، واستغفرك لما لا اعلمه .
{ وصلی الله علی نبيينا محمد وعلی آله ،وازواجه ومن تبعهم باحسان الی يوم الدين }
والسلام