به‌پێی ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی كه‌تائیستا ئیدوارد ئه‌سنودن ئاشكراكه‌ری زانیاری ئاسایشی ئه‌مریكا بلاَوی كرده‌وه، ئه‌مریكا گوێی گرتووه و چاودێری ده‌یان ملیارد په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌جیهاندا كردوه.كه‌له‌م نێوه‌نده‌دا ڕێژه‌ی ولاَتانی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست جێگه‌ی سه‌نجه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی المختصر، ئاماژه به‌به‌ڵگه گه‌لێك كراوه كه‌پێگه‌ی ئینته‌رنێتی ( Cryptome )بلاَوی كردوه‌ته‌وه له‌پێگه تایبه‌ته‌كان.
به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا تائێستا 125 ملیارد په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌جیهاندا چاودێری كردوه و گوێی لێگرتوه و له‌نێوان لیستی ئه‌و ولاَتانه‌ی كه‌گوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان گیراوه ولاِتانی سعودییه،ئه‌رده‌ن،عیراق،مصر، ئیران،ئه‌فغانستان و هندو پاكستان به‌ر چاو ئه‌كه‌ون.
ئه‌م پێگه‌یه ئینته‌رنێتیه نوسیویه‌تی:( ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا ته‌نها 19 ملیارد و 100 ملیۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ولاَتانی عه‌ره‌بیدا چاودێری كردووه، ژماره‌ی ولاَتانی تری ئاسیا 42 ملیارد و 750 ملیۆن په‌یوه‌ندی بووه و ئه‌وروپاش 575 ملیۆنه‌و به‌لاَم ئه‌م ڕێژه‌یه له‌هه‌ڵكشاندایه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی چاودێری كراون به‌م شێوه‌یه‌یه به‌پێی ولاَتان:
سعودیه حه‌وت ملیار و 800 ملیۆن
ئه‌رده‌ن یه‌ك ملیار‌و600ملیۆن
مصر یه‌ك ملیار و 900ملیۆن
عێراق 7ملیار‌و800ملیۆن
ئێران یه‌ك ملیار‌و 73 ملیۆن
پاكستان 12 ملیار‌و76ملیۆن
هندستان 6ملیار‌و28ملیۆن
ئه‌فغانستان 21 ملیار‌و 98ملیۆن
ئه‌ڵمانیا361ملیۆن
فه‌ره‌نسا70ملیۆن و200هه‌زار
ئسپانیا61 ملیۆن
ئیتالیا46ملیۆن
هۆلندایه‌ك ملیۆن و 800هه‌زار
ڕێژه‌ی چاودێری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ناوخۆی ئه‌مریكاشدا به‌پێی به‌ڵگه‌كان 3 ملیارد په‌یوه‌ندی بووه.و ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش كه‌چاودێری كراون هی كه‌سه ئاساییه‌كان نه‌بووه به‌ته‌نها به‌ڵكو ئه‌مریكا چاودێری 35 كه‌سایه‌تی له‌ڕابه‌رانی جیهانی كردوه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ژێر چاودێریدابووه.