30/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: په‌رله‌مانتارانی عێراق چاوه‌ڕوانی هێرشی تیرۆریستانن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی عێراق ورده‌كاری هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مانی عێراقیان له‌به‌رده‌سته و چاوه‌ڕوانی ئه‌و هێرشه‌ن.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانتارانی عێراق ورده‌كاری پلانی هێرشی تیرۆریستانیان له‌به‌رده‌سته بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مان، و به‌جۆرێك چاوه‌ڕوانی ئه‌و هێرشه‌ن بكرێته سه‌ریان كه تێیدا ته‌نیا 50 كه‌س ده‌كوژن، ئه‌م زانیارییه خۆی له‌خۆیدا سه‌مه‌ره‌ترین هه‌واڵه له‌په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌وه‌شی گوت، سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه تووشی شۆك بووم چۆن په‌رله‌مانتاران زانیاری‌یان له‌به‌رده‌ستدایه به‌تایبه‌ت ورده‌كاری پلانه‌كه ئه‌مه مانای ئه‌و په‌ڕی فه‌شه‌لی ده‌زگا ته‌ناهی و په‌یوه‌نداره‌كانه كه تیرۆریستان بتوانن پلان بۆ بینایه‌كی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابرێژن و ده‌سته‌وه‌ستان بن، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه له‌كافتریای په‌رله‌مان به‌ئاسایی باسی لێوه ده‌كرێ.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی پلانه‌كه تیرۆریستان سه‌ره‌تا بارهه‌ڵگرێك له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ته‌قێننه‌وه دواتر به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی پاسه‌وان و پارێزه‌رانی بینای په‌رله‌مانه‌وه به‌و به‌رهه‌ڵگره‌وه چه‌ند تیرۆریستێك سنووری په‌رله‌مان ده‌به‌زێنن و ته‌نیا 50 كه‌س ده‌كوژن، ئه‌وه‌ی لای په‌رله‌مانتاران روون نییه ئه‌و 50 كه‌سه‌یه كه تیرۆریستان ده‌یكوژن، جێی پرسیاره بۆچی ته‌نیا ئه‌و ژماره‌یه ده‌كوژن، ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتاران و پاسه‌وان و فه‌رمانبه‌ران وه‌ك یه‌ك ئامانجی تیرۆریستانن بۆچی هه‌موویان نابنه ئامانجیان؟
زیاتر گوتی، له‌كاتێكدا ده‌خوازم پلان و به‌رنامه‌كانی تیرۆیستان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا شكست بهێنێ، هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كیش په‌نجه‌یه‌كی خوێنی لێنه‌یه، پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مان به‌دڵسۆزی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام ئایا بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مان زیاد ناكات و به‌رنامه‌ی نییه؟ هه‌رچه‌نده هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان گیانی په‌رله‌مانتارێك و هاوڵاتییه‌كی ئاسایی‌دا نییه و په‌رله‌مانتار خزمه‌تكاری هاوڵاتییه، به‌ڵام بینای په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانی وڵات ره‌مزی ده‌وڵه‌تی عێراقین.
جێی باسه بۆ رێگری له‌هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستان رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 26ی تشرینی یه‌كه‌م كرایه پشوو بۆ ئه‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانی عێراق بپشكێندرێ له‌هه‌ر مادده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه.