سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو شوێنگره‌وه‌ی مام جه‌لال دیاری بكرێت.
وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێتوو باسی شوێنگرته‌وه‌ی مام جه‌لال بكرێت واز له‌حزب ده‌هێنێت.
ناوبراو له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ نییه بۆ هیج كه‌سو لایه‌نێك له ئێستادا باس له شوێنه‌كه‌ی مام جه‌لال بكات, به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه هیچ كات ئاماده نیم له‌حیزبێك كار بكه‌م به‌بێ مام جه‌لال, چونكه ته‌نها ئه‌و داكوكی كاری خه‌ڵكه چه‌وساوه‌كه‌ی نێو یه‌كێتییه, وه‌ته‌نها ئه‌و ده‌توانی چه تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان بێت).
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت (بۆیه له كۆتایدا ده‌ڵێم پێویسته هه‌موومان بزانین و له‌و راستییه تێ بگه‌ین (كه سه‌روه‌ریمان مانه‌وه‌مان گه‌شه‌كردنمان به‌نده به مام جه‌لاله‌وه).
د.ع