٧٨ساڵ پێش ئێستا ئەمريکا خەڵاتی بەپێغەمبەری نازدار بەخشی
31/10/2013 نوسەر: bzavpress

٧٨ساڵ پێش ئێستا ئەمريکا خەڵاتی بەپێغەمبەری نازدار بەخشی




لەکاتێکدا ئەمريکا پێش ٧٨ساڵ خەڵاتێکی ناوازەی بەپێغەمبەری خودا(صلی اللە ‌علیه وسلم) بەخشی، بریتيبوو لەپەيکەرێك کەبەدیواری دادگای دەستوری ئەمریکاوە هەڵواسراوە..
ئەوپەیکەرە نوسراوێکی لەسەرە وەسفی پێیغەمبەر صلی اللە ‌علیه وسلم دەکات و، بە گەوروترین یاسادانەر هەژمارد دەکرێت.
ئەمریکای ساڵی١٩٣٠دا زۆرجیاوازبووە لەگەڵ ئەمریکای ئەمڕۆ.!
لە ماوەی  ڕابردوو دادگای ئەمریکی(نیکۆلاباسیکی نیقۆلا)کە کابرایاکی ئەمریکی بەڕەگەز میسرییە دەسگیرکرد، کەهەمولایەک واگومانیان ئەبرد هۆکاری دەسگیرکردنەکەی ئەوفیلمەیە کەتێدا بێڕێزی بەپێغەمبەری ئیسلام صلی اللە ‌علیه وسلم کراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هۆکاری دەسگیرکردنەکەی ئەوەبووە کەیاساکانی دادگای ئەمریکای پێشێل کردووە، چونکە پێش٢ساڵ لەزیندان بەندکرابو بەتۆمەتی جیاواز..
ئەو خەڵاتەی کەبەخشرا بە پێغەمبەرلەساڵی ١٩٣٠، پێش ١٠سال لەوکۆنگرە مێژوییەی کەلەساڵی ١٩٤٥ لەنێوان شای سعودیە عەبدولعەزیزو فرانکلین ڕوزفڵت سەرۆکی ولاته يه كرتوكاني ئەمریکا بەسترا..
فرانکلین ئەوکەسەیە کە ئەمریکاییەکان ٤جار لەسەریەك هەلیانبژارد بۆسەرۆکایەتی ئەمریکا(هەرچەندەکەسێکی کەمئەندام بوو) بەڵام بەیەکێك لە سێ سەرکەوتوترین سەرۆکەکانی ئەمریکا دادەنرێت، لەساڵی ١٩٣٥دا کۆچی دوای کردووە، واتە دوومانگ دوای کۆنگرەکە..
ئەم خەڵاتە لەکاتێکدا بەخشرا کەگەورەترین سیاسەتمەدار دادوەری دادگای ئەمریکی بوو بەناوی(تشارلز ئیفانز) کەلەساڵی ١٩٤٨ لەتەمەنی٨٦ ساڵیدا گیانی لەدەستدا..
لەژیانیدا زۆر پلەو پایەی سیاسی بەدەست هێناوە لەوانە:سەرۆکی ویلایەتی نیێۆرك بووە، وە هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو کاندیدێکی باش بووە بۆسەرۆکایەتی ئەمریکا، هەروەها لەوکۆنگرەیەدا خەڵات بە پێغەمبەری صلی اللە ‌علیه وسلم نازداری پێبەخشرا .
ئەو خەڵاتە پێكهاتبوو لەپارچە تەختەیەك كە زۆر بەجوانی نەخشی لەسەر کرابوو، ئەم پەیکەرە دروستکراوی هونەرمەندێكی بەڕەگەز ئەڵمانییە بەناوی(ئەدۆڵف ئەلیكساندەر واینمان)ەوە بە دیواری دادگای باڵای ئەمریکا  هەڵواسراوە..

واینمان پەیکەرە کەی وا دروستکردووە کە پێغەمبەر صلی اللە ‌علیه وسلم قورئانێکی بەدەستەوەیەو وە بەدەستی ڕاستی شمشێرێکی  پێیە کەنیشانەیە بۆیاساو هێزودادپەروەری..
وە لە خوارەوەی ئەم پەیکەرەدا دانپێدانانێکی زۆر گرنگ بەدی دەکرێت کە پێغەمبەر موحەمەد(صلی اللە علیە وسلم)بەگەورەترین یاسادانەر لەجیهاندا دادەنێت، وە سەرچاوەی یاساکەی گێڕاوەتەوە بۆ قورئان کە ئەم یاساخواییەی فێری مرۆڤایەتی کردووە.
وادیارە ئەو هونەرمەندەی کەپەیکەرەکەی دروستکردووە لەساڵی١٩٥٢کۆچی دوایی کردووە، وە حەزیکردووە ئەم چەند ووشەیە وەك ڕێزگرتنێك بەرانبەر هەستی مسوڵمانان بنوسێت وەك لەنوسراوەکەدا دیارو ئاشکرایە تابلۆکە بەهیچ شێوەیەك لە پێغەمبەر ناچێت وە شێوەی ئەو نییە چونكە دەیزانی کە موسڵمانان هەرگیزسوکایەتی بەرامبەر پێغەمبەرەکەیان قبوڵ ناکەن و حەزیان بەوجۆرە کەسانە نییە بێڕێزی بەرامبەر پێغەمبەرەکەیان دەکات...
پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە بۆ ئەمریکا بەم شێوەیەمامەڵە لەگەڵ ئەوکەسانە ئەکات کەبێرێزی بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام دەکات؟!!بۆ بە سزایان ناگایەنێت؟

* ئەم نوسینەی لای سەرەوە ئەمریکای کۆن پێش ٧٨ ساڵ لەمەو بەر، ئەگەر جیاوازی بکەین لەگەڵ ئەمریکای ئێستا  ئەو گۆڕانکاریانەی  دەبینین کە ئێستا  بە چ ئاقارێکدا ڕۆیشتوون...

م.ع