20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره " ساخته‌كاری و سه‌رپێچی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ جگه له‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پارتی هه‌بوو، هاوكات باس له‌وه ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان ساخته‌كاری و سه‌رپێچی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا كردووه، ئه‌وانیش وه‌كو یه‌كێتی سكاڵایان هه‌یه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان وتی: ئه‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وانه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ڕویداوه له‌سه‌ر ئاستی مه‌ده‌نی و لایه‌نگراندا بووه نه‌ك ێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوولا".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاشكرایكرد: ساخته‌كاری و سه‌رپێچی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه و سكاڵاش تۆمار كراوه، ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی سكاڵای خۆمان هه‌یه.
هاوكات ئارام شێخ محمه‌د، ڕێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا له ناوچه‌ی مه‌خمور و چه‌ند شوێنێكی دیكه، له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه سه‌رپێچی كراوه.
ناوبراو وتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له په‌یوه‌ندیداین، تاوه‌كو ئه‌و سه‌رپێچیانه نه‌مێنێت".
هاوكات سه‌ربه‌ست مسته‌فا ئامێدی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی كراوه با سكاڵا تۆمار بكرێت ئه‌و كات ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.