و/ هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
بسم الله الرحمن الرحيم
(وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ (١)الَّذِي جَمَعَ مَالا وَعَدَّدَهُ (٢)يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ (٣)كَلا لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ (٤)وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ (٥)نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ (٦)الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الأفْئِدَةِ (٧)إِنَّهَا عَلَيْهِمْ مُؤْصَدَةٌ (٨)فِي عَمَدٍ مُمَدَّدَةٍ) (٩)
((سزای سه‌خت بوَ هه‌موو توانجگرێكی عه‌یبگر!! ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی خه‌ڵكی به خراپه ئه‌بات و، به شوێن كه‌م و كوڕی و نه‌نگی ئه‌كه‌وێ* ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵێكی زوَری كوَكردهوه و هه‌ر خه‌ریكی ژماردنی بوو بێ لێكدانه‌وه‌ی حهلاَڵ و حه‌را* وا خه‌ریكه به دونیاوه پێ ی وایه ماڵ و سامانه‌كه‌ی به ئێجگاری له دونیادا ده‌یهێڵێته‌وه و هه‌رگیز نامرێ، بوَیه ره‌فتاری وا ده‌كات* با وانه‌زانیت"هه‌رگیز! هه‌رگیز!" سوێند به خوا به سووك و ریسوای فڕێ دهدریێته ناو تێكشكێنه‌ر"حوته‌مه"* جا تو چوزانیت ئه‌و تێكشكێنه‌ره چییه ئه‌گه‌ر خوا بوَت باس نه‌كات* ئاگرێكی هه‌ڵكراوی بڵێسه‌داری خوایه و به فرمانی ئه‌وه‌و فریشته‌ی ئه‌وی له‌سه‌ره* ئه‌و ئاگرێكی وایه رووده‌كاته بنوَكهی دڵه‌كان و، په‌ڕه‌ی دڵه‌كان ده‌سوتێنێ كه سه‌رچاوه‌ی كوفر بوون* به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره ده‌وره‌ی داون و، له‌سه‌ریان داخراوه و، دایپوَشیون، نه هه‌وای تێ ده‌چێ و نهههوای لێ دێته ده‌ر* ئه‌وان به‌سراونه‌ته‌وه له ناو چه‌ند كوَڵهكهیهكی درێژكراوه‌دا.))
وێنایه‌كی ماددیانه و ناوه‌كیانه له ئازاردا ، وێنه‌یه‌كی هه‌ستی و هزریانه له ناو ئاگردا ده‌نه‌خشێنێ. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا و له نێوه‌نده‌دا تاوان و، رێگای پاداش و، كه‌شی توَڵهسهندنهوه تێبینی ده‌كرێ. جوَرێك كه وێنای عه‌یب و عارو، توانجگر و گاڵته‌پێكردن به خه‌ڵكی به گیان ئابڕووی ئه‌وان خووی گرتووه، له‌و كاته‌شدا ماڵ و سامان كوَدهكاتهوهو، وا گومان ده‌بات ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌بێته كه‌فیلی مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تای بوَی، له به‌رابه‌ر ئه‌و وێنه‌شدا ئه‌م خوَی باشتر له نێو ئه‌و گاڵته پێكهرهی پشت ئه‌ستوور به ماڵ و سامان، له نێو وێنای"بهربلاَو"ی ڕوَچوو وازلێهێنراو له "حگمه"دا. ده‌بینێته‌وه. كه هه‌رشتێك بخرێته ناوی ورد و خاشی ده‌كات و بوون و گه‌وره‌ی تێیدا تێكده‌شكێنێ. حوته‌مه ئاگرێكه زاڵه به‌سه‌ریه‌وه و كه داخ ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی دا، كه له‌و"دڵه‌دا" عه‌یب و عار و توانجگهری و گاڵته پێكه‌ر خوَی حه‌شارداوه. ته‌واوكه‌ری وێنای تێك و پێكشكاوی بهربلاَوی ڕوَچووی له ئاگری له‌سه‌ری قوفڵدارو به‌م شێوه ده‌بێت كه هیچ كه‌سێك لێ ی ده‌رباز نابێت و كه‌سیش تێیدا پرسیار ناكات.. به ستوونێكی گه‌وره‌و به‌رز به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك چوار پێیه‌ك كه زوَر به بێڕێزی به‌سترابێته‌وه. له پیتچنینی ووشه‌كاندا، هێشتا ناڕاحه‌تی و به‌ندبوون هه‌یه:(عددة، كلا، لينبذن، تطلع، ممدة)(1) زهبوونانێكی جوَراوجوَر، دڵنیاییه‌كی ته‌واو خوَی ده‌نوێنێ.(( *با وانه‌زانیت"هه‌رگیز! هه‌رگیز!" سوێند به خوا به سووك و ریسوای فڕێ دهدریێته ناو تێكشكێنه‌ره"حوته‌مه*یه.. ..* ئاگرێكی هه‌ڵكراوی بڵێسه‌داری خوایه و به فرمانی ئه‌وه‌و فریشته‌ی ئه‌وی له‌سه‌ره* ئه‌و ئاگرێكی وایه رووده‌كاته بنوَكهی دڵه‌كان و، په‌ڕه‌ی دڵه‌كان ده‌سوتێنێ كه سه‌رچاوه‌ی كوفر بوون*)) له هه‌موو ئه‌مانه‌دا هێشتا وێنایه‌ك له یه‌كگری بوونی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی"خراپ" و"گه‌ڕان به‌دوای عه‌یب و عاری خه‌ڵكی دا"كه "وا گومان ده‌بات ماڵ و سامامانهكهی ده‌یهێڵێته‌وه"و یه‌كگری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان:
1-صحنههای قیامه‌ت در قران
2- ته‌فسیری رامان
........................................................................................................
1-
مانای وشه‌كان(چه‌ند جارێك ده‌یژمێرێ، هه‌رگیز! هه‌رگیز!، پرت و بلاَوبووهوه، سه‌ركه‌وتوو"زاڵ".