01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: شتێك نیه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه
په‌رله‌مانتارێكی پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان باس له‌وه‌ده‌كات دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نییه له گه‌ڵ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕین ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان ناشه‌رعی و ناته‌واون.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، په‌رله‌مانتاری پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، لهنوسینێكدا كه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ كه 2013/11/1 یه، هه‌رێمی كوردستان خاڵیه له‌داموده‌زگای شهرعیو هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك‌و پابه‌ندی یاسا، چونكه، شتێك نیه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌و پێیه‌ی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) له‌ئه‌نجامی كوده‌تاكه‌ی 30 حوزه‌یران ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه، هه‌رچه‌نده له 30 حوزیراندا به‌ناشه‌رعی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیش تا 2013/10/30 درێژكرایه‌وه، به‌ڵام له‌دوێنێوه ئه‌و واده‌یه‌ش كۆتایی هات، كه‌واته ئێستا په‌رله‌مانیشمان نیه، حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌رعیه‌تی نیه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانرێت به‌حكومه‌تی كار بهڕێكهریش دابنرێت، چونكه بێ بونی پاساوێكی قانونی‌و گونجاوو بگره له‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ناشه‌رعی وه‌كو كوده‌تاكه‌ی 30 حوزیرانو ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌واده‌ی خۆیدا ته‌مه‌نی كابینه‌ی حه‌وت درێژكراوه‌ته‌وه".
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری نوسیویشیه‌تی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و پارێزگاره‌كان، بێگومان ئه‌مانه‌ش شه‌رعیه‌تیان نیه، چونكه له‌واده‌ی خۆیاندا هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناته‌واوه، هێشتا هه‌رێمی كوردستان دادگای ده‌ستوری نیه‌و له‌هه‌رێمدا هیچ دادگایه‌كی دیكه‌ش نیه چاودێری دۆخی یاسای دهسهڵاتو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكات".
ناوبراو ئاماژه‌شده‌دات "له‌راستیدا ئه‌و دۆخه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌گوزه‌رێ ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا دوباره بوته‌وه كه كودهتیان تێداكراوه یان له‌لایه‌ن وڵات یان هێزێكی دیكه‌وه داگیرده‌كرێن، ده‌كرێت بڵێین دۆخی قانونی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ ساڵی 1991و سه‌رده‌می راپه‌ڕین".
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی عه‌بدوڵا مه‌لانوری:
ئێستا و 1991 فه‌رقیان چییه؟
ئه‌مڕۆ كه 1/11/2013 یه، هه‌رێمی كوردستان خاڵیه له داموده‌زگای شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك و پابه‌ندی یاسا، چونكه:
1- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: شتێك نیه به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌و پێیه‌ی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) له ئه‌نجامی كوده‌تاكه‌ی 30 حوزه‌یران ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه، كه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه به زۆر خۆسه‌پاندنه...
2- په‌رله‌مان: هه‌رچه‌نده له 30 حوزیراندا به ناشه‌رعی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیش تا 31/10/2013 درێژكرایه‌وه به‌ڵام له دوێنێوه ئه‌و واده‌یه‌ش كۆتایی هات، كه‌واته ئێستا په‌رله‌مانیشمان نیه...
3- حكومه‌تی هه‌رێم: حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌رعیه‌تی نیه و ته‌نانه‌ت ناتوانرێت به حكومه‌تی كار بهڕێكهریش دابنرێت، چونكه بێ بونی پاساوێكی قانونی و گونجاو وبگره له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی نا شه‌رعی وه‌كو كوده‌تاكه‌ی 30 حوزیران و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا ته‌مه‌نی كابینه‌ی حه‌وت درێژ كراوه‌ته‌وه...
4- ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگاره‌كان: بێگومان ئه‌مانه‌ش شه‌رعیه‌تیان نیه، چونكه له واده‌ی خۆیاندا هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه...
5- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناته‌واوه: هێشتا هه‌رێمی كوردستان دادگای ده‌ستوری نیه و، له هه‌رێمدا هیچ دادگایه‌كی دیكه‌ش نیه چاودێری دۆخی یاسای ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكات، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دادگایانه‌ی كه هه‌ن وه‌كو پێویست به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵناسن، بگره به‌شێكی گه‌وه‌ری كار‌و بڕیاره‌كانیان جێی گومانن یان به ئاشكرا لایه‌نداریان پێوه دیاره..
له راستیدا ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌گوزه‌رێ ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا دوباره بوته‌وه كه كودهتیان تێدا كراوه یان له لایه‌ن وڵات یان هێزێكی دیكه‌وه داگیر ده‌كرێن، ده‌كرێت بڵێین دۆخی قانونی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه له گه‌ڵ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕین...
دۆخی ئێستای هه‌رێم پێویستی به‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نێكی دامه‌زراندن پێك بێت بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی دیموكراسی پێشكه‌وتو و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی دهمهزراوهكانی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به پێی ئه‌و ده‌ستوره...
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری