01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خێراكه... بگه‌ڕێ به دوایدا...!؟
من له چیدا له تۆ ده‌چم..
تۆ له چیدا له من ده‌چیت..
دیاری من و نادیاری تۆ له چی ده‌چێت..
دیاری تۆ و نادیاری من له چی ده‌چێت...
من له كوێم و تۆ له كوێیت..
تۆ له كوێیت و من له كوێم..
ئاخۆ من تراویلكهم یان تۆ سهراب..
من له هیچدام تۆ له چی..
تۆ له هیچدای من له چی..
من سهفهرییم تۆ له كوێ..
تۆ له كۆچدای من له كوێ..
بێ خه‌یاڵ دڵ هه‌ر تۆ لێده‌دات..
ئه‌ی تۆ هه‌ناسه له كێدا ده‌خۆیته‌وه..
بێ مه‌رچ ڕۆح له‌سه‌ر تۆ ده‌نیشێته‌وه..
ئه‌ی تۆ ده‌ست به‌كام تهوێلدا ده‌هێنیت..
كه من ون و كه تۆش ون...
ئه‌ی دۆزینه‌وه له كوێ بێت...