نەوشیروان مستەفا : بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرەی خەڵك‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا دەبێت
01/11/2013 نوسەر: bzavpress

نەوشیروان مستەفا : بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرەی خەڵك‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا دەبێت


رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوو كۆبوونەوەدا دیدو بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕانی سەبارەت بەكابینەی (8)ی حكومەتی هەرێم خستەڕوو رایگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرەی خەڵكدا دەبێت ئەگەر بەشداری لەحكومەتدا بكات، یان وەك ئۆپۆزیسیۆن بمێنێتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بزووتنەوەی گۆڕان رۆژی پێنجشەممە، نەوشیروان مستەفا لەمەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرس‌و هەڵسوڕاوی قەزای دوزخورماتوودا كۆبووەتەوەو رۆشنایی خستووەتە سەر پرس‌و بایەخی ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان لەدیدو ستراتیژی بزووتنەوەی گۆڕانداو تێڕوانینی بزووتنەوەی‌ گۆڕانیشی بۆ كابینەی (8)ی حكومەتی هەرێم خستووەتەڕوو، بەجۆرێك بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرەی خەڵك‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا دەبێت ئەگەر لەحكومەتدا بەشداربن، یاخود وەك ئۆپۆزیسیۆن بمێنێتەوە. 

هەر بەپێی هەواڵەكە هەر هەمان رۆژ نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ژمارەیەك هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان لەقەزای چۆمان‌و دەڤەری باڵەكایەتی گۆبووەتەوەو وتارێكی پێشكەشكردووە.
 
لەوتارەكەیدا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەیدا رۆشنایی خستووەتە سەر دیدو تێڕوانینی بزوەتنەوەی گۆڕان لەكابینەی (8)ی حكومەتی هەرێم‌و پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان.