01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی" پارتی مه‌رجی پێشوه‌خته‌ش له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكات
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌وان ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی داهاتوو، چه‌ند پێوه‌رێكیش ده‌كه‌نه بنه‌ما بۆ به‌شداری لایه‌نه‌كان.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند له‌ماوه‌ی داهاتوودا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ستپێده‌كات.
وه‌هاب روونیشیكرده‌وه پارتی پشت به سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت وه‌كو پێوه‌ر بۆ به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌ت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌و پشتگیریی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان ده‌كات به‌به‌شداری سه‌رجه‌م حزبه‌كان، هه‌روه‌ها پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ حزبێك نییه كه ده‌یه‌وێت به‌شداری حكومه‌ت بكات و نایه‌وێت هیچ لایه‌نێك دووربخاته‌وه.
به‌وته‌ی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی پێوه‌ری سێیه‌م ئه‌وه‌یه پارتی مه‌رجی پێشوه‌خته له‌به‌رده‌م هیچ لایه‌نێك دانانێت و مه‌رجی پێشوه‌خته‌ش له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكات.