20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سعودییه " (40) هاوڵاتی عێراقى به‌شمشێر سه‌ریان له‌جه‌سته‌یان كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق داوای ڕوونكردنه‌وه‌و زانیاری ورد ده‌كات له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به‌سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر (40) هاوڵاتی عێراقدا، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه كه به‌شمشێر سه‌ریان له‌جه‌سته‌یان كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز له‌زاری (كامیل ئه‌مین) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوای زانیاری‌و به‌دواداچوونی كردووه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی (40) هاوڵاتی عێراق له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه، كه به‌شمشێر سه‌ریان له‌جه‌سته‌یان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه، تاوه‌كو چه‌ند ئه‌و هاوڵاتیه عێراقییانه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و مافی به‌رگریكردنیان هه‌بووه له‌دادگای ئه‌و وڵاته.