01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشكه‌شه به دایكی خوَشه‌ویست و به‌جه‌رگم
گه‌وه‌ر بووم به‌لاَم هێشتا له ئاستی دایكمدا بچوكم. روو له پیری و به‌لاَم له ئاستیا هێشتا منداڵم. ئه‌و ته‌نیا كه‌سێكه كه فرمێسك، شیری و خوێنی كرده قوربانم. هه‌موو خه‌ڵكی له بیریان كردم، دایكم نه‌بێ. هه‌موو وه‌ده‌ریاننام، دایكم نه‌بێ. هه‌موو دونیا گوڕا، دایكم نه‌بێ.
دایه: چه‌ندێك فرمێسه‌كه‌كانت گوَناتیان شوَرد كه كاتێك سه‌فه‌رم ده‌كرد.! وه چه‌ندێك خه‌وت له خوَت حه‌رام ده‌كرد كه كاتێك من نه‌بووم. چه‌نێ خه‌وت له بیر ده‌كرد و ده‌دایه ده‌ستی له بیرچوونه‌وه كاتێ نه‌خوَش ده‌كه‌وتم. دایه: كاتێك له سه‌فه‌ر گه‌ڕاومه‌وه، له به‌ر ده‌رگا راوه‌ستاوی و ته‌ماشای منت ده‌كردو و فرمێسكی خوَشی له چاوه‌كانتا ده‌هاته خواره‌وه. وه كاتێك كه له ماڵ ده‌رده‌چم به دڵێكی غه‌مباره‌وه خوا حافیزیم لێ ده‌كه‌ی.
دایه: له روَژه ناهه‌موارو سه‌خته‌كاندا، منت هه‌ڵده‌گردو به‌و له‌سه‌ر خوَیه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌نج و ناخوَشییه‌كان منت هێنایه بوون و وه به ماچ كردن و ناز پێدانت منت له باوه‌ش ده‌گرت.
دایه: هیچ كاتێك ناچیته خه‌و تا ئه‌و كاته خه‌و روو له په‌لكی چاوه‌كانم ده‌كات، هیچ كاتێك هه‌ست به ئاسووده‌ی ناكه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی كه خوَشی و شادی له مندا نه‌بینی. ئه‌گه‌ر پێبكه‌نم، پێده‌كه‌نی بێ ئه‌وه بزانی هوَكه‌ی چییه و ئه‌گه‌ر بشگریم گریانت دێ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هوَكه‌ی بكه‌ی. پێش ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه‌یه‌ك بم، عوزره‌كه‌م لێ قبوڵ ده‌كه‌ی و پێش په‌شیمانی لێم ده‌بووری و له پێش داوای لێبوردن لێم خوَش ده‌بی.
دایه: هه‌ر كه‌سێك به باشه ناوم بهێنێ توَ به راستی داده‌نێ ی،گه‌ر چی له پێش هه‌موو باشه‌یه‌ك و وه‌ك مانگی چوارده ناوم ببا. وه كه‌سێك به خراپه باسم بكات، به دروَی ده‌زانی و گه‌رچی هه‌موو خاوه‌ن دادپه‌روه‌رییه‌ك به قازانج و ئه‌و شایه‌تیان داوه و باوه‌ڕی ته‌واویان پێ یه‌تی. هه‌موو كات تو ته‌نها كه‌سێكی كه به هه‌موو ئیشه‌كانی منه‌وه مه‌شغوڵی و ته‌نها توَشی كه خه‌می منت له دڵدایه.
دایه: من گه‌وره‌ترین، چیروَكی جوان و هیوای تازه‌ی توَم. چاكه‌ت له‌گه‌ڵمدا كردووه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه له حه‌قی من داوای پوَزش هێنانه‌وه ده‌كه‌ی. به هه‌ست و سوَزێكی زوَره‌وه له منا ده‌توێییته‌وه و زیاترت له‌مه‌ش ده‌وێ.
دایه: خوَزگه ده‌متوانی به فرمێسكی چاوه‌كانت پێیه‌كانتم ده‌شوَرد، وه له جه‌ژنی ژیانت پیلاَوه‌كانتم بوَ هه‌ڵگده‌گرد. دایه: خوَزگه ئه‌و مردنه‌ی كه بوَ توَ دێت بێت بوَمن و به‌لاَو ناخوَشییه‌ك كه مه‌به‌ستێتی بوَ لای توَ بێت بوَ من بێت. ناخم پێم ده‌ڵێت: روح و گیانم به قوربانت بێت، بزانی یان نه‌زانی. دایه:چوَن وه‌لاَمی چاكه‌كانت بده‌مه‌وه، له كاتێكدا كه سكت شوێنی من بووه، له‌و شیره‌ی كه به منت داوه و له‌و باوه‌شت كه بوَن وه‌ك پوَشاكێك بووه. چوَن چاكه‌كانت بده‌مه‌وه، له كاتێكدا له پێناو ئاسووده‌ی من، مووه‌كانی سه‌رت سپی بووه، وه له‌شی خوَت بوَ ئاسوده‌ی من لاواز كردووه، وه كه‌مه‌ره‌ت بوَ حه‌وانه‌وه‌و ئاسووده‌ی من چه‌مانوَته‌وه. چوَن فرمێسكه راستییه‌كانت كه هه‌ندێ جار به هوَی ناراحه‌تی منه‌وه و هه‌ندێ جار به هوَی ئاسوده‌ی منه‌وه له گوَنات هاتوَته خواره‌وه قه‌ره‌بوو بكه‌مه‌وه؟ كه توَ بوَ خوَشی ناخوَشی من فرمێسك ده‌ڕێژی. دایه: كاتێك ته‌ماشای چاوه‌كانت ده‌كه‌م، كه وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی كتێبێك وایه كه له ناویا چیروَكی ره‌نج و ناخوَشی له به‌ر خاتری من، وه له به‌ر ئه‌و هه‌وڵ و تێكوشانه‌ی به هوَی من، نوسیویه‌تی. دایه: هه‌موو بونم هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و خه‌جاڵه‌تی ده‌كات، كاتێك كه ته‌ماشات ده‌كه‌م توَ له كوَتای پیری و خوَم له سه‌ره‌تای گه‌نجی ده‌بینم. توَ به هێواشی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌جوڵێ و منیش به‌خێرای ده‌جوڵێم.
دایه: كاتێ كه هه‌موو هاوڕێیانم پشتیان تێ كردووم، توَ ته‌نها كه‌سێك بووی كه به‌ی وه‌فاداریت مایته‌وه. وه كاتێ كه وه‌فاداران خیانه‌تیان لێ كردم، وه یارانی دڵسوَز منیان فریو دا، ته‌نها توَ بووی كه به دڵی میهره‌بانت، فرمێسكی گه‌رمت، وته‌ی نه‌رم و نیانت و هاوخه‌می بێ وێنه‌ت له گه‌ڵ من بووی. منت له باوه‌ش ده‌گرت، ماچمت ده‌كرد، ده‌تلالانمه‌وه، نازت ده‌كێشام، هاوسوَزیت ده‌رده‌بڕی و دوعات بوَ ده‌كردم.
دایه: ده‌بینی كه رابردوو بوونی توَی لاواز كردووه‌و لاشه‌ی توَی بێ توانا كردووه. به بیر ده‌هێنمه‌وه چه‌نده، له باوه‌ش گرتن، ماچ، فرمێسك، ناز پێدان و هاوخه‌می به ئه‌وپه‌ڕی رازی بوون و ته‌واوی خوَشه‌ویستیت و به‌خشینت، بێ داواكاری پاداشت و چاوه‌ڕرێ ی سوپاس، فیدام ده‌بووی.
ته‌ماشات ده‌كه‌م له كاتێكدا كه خه‌ریكه خواحافیزی له دونیا ده‌كه‌ی و منیش روو له ژیان ده‌كه‌م، ته‌مه‌نت گه‌یاندوَتا كوَتای و منیش تازه له سه‌ره‌تا ته‌مه‌ندام. بێ توانم له گه‌ڕانه‌وه گه‌نجێتیت كه له پای جوانی من وات لێهات و هێز و توانات كه له پای توانای من له ناو چوو.
هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌م به شیره‌كه‌ت به هیز بوون و گوشتم له گوَشتی لاشه‌ت چنراوه. گوَناكانم به فرمێسكی گوَناكانت شوَردراون، مووه‌كانی سه‌رم هه‌موو به ماچی توَ روواون و سه‌ركه‌وتنم به به‌ره‌كه‌تی دوعاكانی توَوه مسوَگه‌ر بوو.
له میانی هه‌موو خه‌ڵكیدا هه‌ست به گه‌وره‌ی و له میانی یاراندا هه‌ست به بوون ده‌كه‌م و له گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ست به به‌نرخی خوَمه‌وه ده‌كه‌م. به‌لاَم له ئاستی توَ هه‌ر ئه‌و منداڵه بچوكه‌م، هه‌ست به بێبوونی ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاری هه‌موو بوونمی داگیر كردووه و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ی ده‌بم. له‌م رووه‌وه به‌ناو بانگی لاده‌بم و نازناوم له بیرم ده‌كه‌م. سه‌روه‌ت و سامان ده‌خه‌مه گوَشه‌یه‌كه‌وه و پێا هه‌ڵدان وتن ده‌ده‌می ده‌ست بای بیرچونه‌وه، بوَ.. چونكه دایه تو، و منی منداڵ، توَ سه‌رفراز و گه‌وره و منی خزمه‌تكار و هیچ، توَ قوتابخانه‌و منیش قوتابی، تو دره‌خت و منیش به‌ره‌كه‌یم، وه ئه‌وه‌ی كه توَ هه‌موو شتێكی بوَ من له ژیاندا. بوَیه رێ بده تا پێیه‌كانت ماچ بكه‌م. وه له گه‌وره‌ی توَیه كه روَژێك ته‌وازوعوم هه‌بووه و رێ به لێوه‌كانم بده‌ی كه خوَڵی پێلاوه‌كانت پاك بكاته‌وه.
رب اغفرلى لوالدى و ارحمهما كما ربيانى صغيرا...
سه‌رچاوه: ئه‌نته‌رنێت/ سایتی بیداری اسلامی