02/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ بۆ بزاڤ: یان به‌شداری حكومه‌ت یان بۆ ماڵه‌وه
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن و پارتی و یه‌كێتی په‌راوێزیان خستن ده‌چنه ماڵه‌وه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی رێگاچاره‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی به‌شداریكردن یان نه‌كردن له‌حكومه‌ت ده‌دۆزنه‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بریاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه چاره‌نووسی خۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه دیاری ده‌كه‌ن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان په‌راوێزخست و بێ ئه‌وان حكومه‌تیان پێكهێنا، هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت، وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ وتی (ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه‌یان ئیهمال كرد ئه‌وكات ده‌چینه ماڵه‌وه‌و داده‌نیشین).
د.ع