02/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه: براكانمان تۆمه‌ت و بوختانیان بۆ كردین
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند كه براكانیان تۆمه‌ت و بوختانیان بۆ كردون و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كانیان هه‌بووه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ بزاڤ، عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند (بزووتنه‌وه توانی له‌ناو ئه‌و هه‌موو جهنجاڵییهداو له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و درۆ‌و بوختانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن براكانمانهوه بۆمان درووست ده‌كرا.! هێشتا پێم وایه ده‌نگی حه‌قیقی خۆی به‌ده‌ستهێناوه‌و بزووتنه‌وه خاوه‌نی 22000 ئه‌ندامه.. بهلاَم ده‌بێ هه‌ر خوێندنه‌وه بۆ كار‌و ئه‌دای سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان بكرێت و به‌رنامه‌و كاری داهاتوو تۆكمه تر بكرێت).
له‌باره‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی بزووتنه‌وه ده‌ڵێت (خۆ كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت نه‌به‌سراوه به چوونه په‌رله‌مانه‌وه).
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، سه‌ركرده‌كه‌ی بزووتنه‌وه باسی پرسی م.كرێكار ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات (مامۆستا كرێكار یه‌كێكه له پیاوه گه‌وره‌و ماندووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و به مافی خۆشمانی ده‌زانین له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا باسی بكه‌ین، ته‌نانه‌ت من داوا ده‌كه‌م له جه‌نابی رابه‌رو شوورا له رێی قونسوڵی نه‌رویجییه‌وه به‌فه‌رمی داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستا كرێكار بكرێت، وه من ده‌توانم ئه‌وه بۆ بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌ی ته‌ئكید بكه‌مه‌وه كه سوێند به‌خوا هیچ شتێك له پشت باسكردنی مامۆستاوه نیه‌و به واجبی شه‌رعی ده‌زانین دیفاع و به‌رگری له‌و پیاوه بكرێت).
ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌به‌شی دیدار بخوێنه‌ره‌وه.
د.ع