02/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کارکردن بۆ مه‌به‌ست
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ أحسب الناس أن يتركوا أن يقولوا آمنا وهم لا يفتنون * ولقد فتنا الذين من قبلهم فليعلمن الله الذين صدقوا وليعلمن الكاذبين } واتا : خه‌ڵکی واده‌زانن که وازیان لێده‌هێنین وهیچ تاقی کردنه‌وه‌یه‌کیان به‌سه‌ردا ناده‌ین هه‌ر ئه‌وه‌نه بڵێن ئیمانمان هێناوه‌و ته‌وا توشی هیچ تاقی کردنه‌وه‌یه‌ك نه‌یه‌ن ، به‌ته‌ئکید ئومه‌تانی پێش ئێوه‌شمان تاقی کردۆته‌وه به به‌ڵاو موسیبه‌ت وناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی جۆراوجۆری ناخۆش تاوه‌کو خوای گه‌وره ده‌ریخات که کێ ڕاستگۆ‌و کێش درۆده‌کات له ئیمانه‌که‌یدا که وتویانه ئیمانمان هێناوه ، والله أعلم .
ئه‌م ئومه‌ته بێگومان ئه‌وه‌ی که ئیمان بهێنێت ده‌بێت به‌تاقی کردنه‌وه‌ی جیاجیا‌و جۆراوجۆردا تێبپه‌ڕێت ، هه‌موو کهسێکێـش به‌پێی ئیمانه‌که‌ی تاقی ده‌کرێته‌وه بێگومان هه‌روه‌کو له فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :{ أشد الناس بلاء الأنبياء ثم الصالحون، ثم الأمثل فالأمثل، يبتلى الرجل على حسب دينه، فإن كان في دينه صلابة زيد في البلاء } توندترین وگرانترین به‌ڵا پێغه‌مبه‌رانه پاشان پیاوچاکان وپاشان کهسانێکیتر که ئیمانه‌که‌یان که‌متره له‌وان وپاشان که‌متر ، هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی دینه‌که‌ی بهڵادهدرێت به‌سه‌ریدا ئه‌گه‌ر دینه‌که‌ی پته‌وبێت ئه‌وا به‌ڵای لهسهرزیاد ده‌بێت .
جا کورته‌یه‌ك له‌وه‌ی که تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێك ئیمانی هه‌بێت ده‌بێت توشی به‌ڵاو موسیبه‌ت بێت ئه‌گه‌ر توشی بهڵاوموسیبهت نه‌هات ئه‌وا با لهئیمانهکهی خۆی بترسێت ، به‌تایبه‌تی به‌ڵای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌وه‌نده زۆره که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌موی ئیمان بهێنن به‌ڵا و موسیبه‌ت به‌شی هه‌مووی ده‌کات ، ئه‌وه‌ش بزانین ئهگهرکهسێك له به‌ڵاو موسیبه‌ت بترسیت ئه‌وا مه‌گه‌ر واز له دینه‌که‌ی بهێنێت ، خوا پهناماندات له‌وه هه‌روه‌کو لهفهرمودهیهکیتری پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه‌وسلم هاتوه ، رواه الإمام أحمد في مسنده عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ويل للعرب من شر قد اقترب، فتنا كقطع الليل المظلم، يصبح الرجل مؤمنا ويمسي كافرا، يبيع قوم دينهم بعرض من الدنيا قليل، المتمسك يومئذ بدينه كالقابض على الجمر، أو قال على الشوك. صححه الأرناؤوط، وفي رواية الترمذي: يأتي زمان على الناس الصابر فيهم على دينه كالقابض على الجمر. وصححه الألباني .
ویل هه‌ڕه‌شه‌یه‌که وه‌کو بڵێیت هه‌ی قوڕبه‌سه‌ریان ، یان ، ماڵوێرانی بۆعه‌ره‌ب لهشهڕێك که نزیك بۆتهوهلێیان ، کۆمه‌ڵه فتنه‌یه‌ك که ئه‌وه‌نده تاریكه وه‌ك تاریکی شه‌و وایه ، که‌سانێك رؤژدهکهنهوه به موسڵمانی وشه‌و کافرده‌بن ، که‌سانێك دینه‌که‌یان ئه‌فرۆشن به شتێکی که‌می هیچی دنیایی ، ئه‌وه‌ی که ده‌ست به‌دینه‌که‌یه‌وه ده‌گرێت وه‌ك ئه‌وه‌وایه که ده‌ست پشکۆی ئاگرهوهبگرێت ، یان فه‌رموی وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌ست بهدڕکهوه بگرێت .
لهریوایهتێکیتردا هاتوه که خۆڕاگر تیایاندا وه‌ك ئه‌وه وایه که ده‌ستی به پشکۆ ئاگره‌وه گردبێت .
جا ئه‌مانه‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زۆریتر هه‌ن که باس له‌وه‌ده‌کات که هه‌رکه‌سێك که دینداربێت وئیمانی هه‌بێت توشی ناخۆشی وناڕهحهتیو به‌ڵاو موسیبه‌تی زۆردێت له‌ژیاندا ، ئه‌مانه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو وبێگومانه که هاتون له‌ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ، بهخۆشاردنهوهو به ترس وسهرشۆڕکردن له‌سه‌رت لاناچێت توشت هه‌رده‌بێت پێت خۆشبێت یان ناخۆش بێت ئه‌گه‌ر ئیمانداربیت وده‌ست بهدینهوهبگریت ئه‌گه‌ر وازیش له‌دین بهێنیت بێگومان له‌وه نه‌جاتت نابێت وبه‌ڵاو موسیبه‌تی خراپتریش له‌وه‌یه توشت ببێت هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : { وَلا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لا يَرْجُونَ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (104) } خه‌م مهخۆبێهیوا مه‌بن له قه‌وم وهۆزهکانتان که شه‌ڕتان به‌رامبه‌رده‌که‌ن وتوشی ناخۆشی وناڕه‌حه‌تی ده‌بن ، ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش وئازارتان پێده‌گات ئه‌وانیش هه‌روه‌کو ئێوه ئێش وئازاریان پێده‌گات به‌ڵام ئێوه چاوه‌ڕوانی پاداشتن وپاداشتی خێرتان هه‌یه لای خوا که ئه‌وان پاداشتیشیان نی یه و چاوه‌ڕوانی هیچ له‌خوا ناکه‌ن و به‌ڵکو سزاش ده‌درێن له‌سه‌ر کاروکرده‌وه‌کانیان ، والله أعلم .
ئه‌م پێشه‌کی یه‌ش ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که موسڵمانان ده‌بێت خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ هه‌موو ناخۆشی یه‌ك بۆکاری ئیسلامی و بردنه پێشه‌وه‌ی ئیشی ئیسلام وگه‌یاندن وئهداکردنی ئه‌و ئهرکو فه‌رمانانه‌ی که له‌سه‌ریانه له هه‌موو ڕوهیهکی ژیانه‌وه و ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی توانا‌و هه‌وڵی خۆیانی بۆ به‌کاربهێنن و که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن وخۆیان گێل نه‌که‌ن و خۆیان نه‌خه‌ڵه‌تێنن له‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی که له‌سه‌ریانه وسهرشۆڕنهکهن بۆ دوژمنانی دین و دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان که ئیمڕۆ له هه‌موو دونیاوه وله‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه دژی موسڵمانان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به جۆرههاو جۆری ناشیاو ناوی موسڵمانان ناشرین ده‌که‌ن و ده‌یشوبهێنن له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی وده‌بێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببینه‌وه که ده‌کرێنه سه‌رئیسلام هه‌رکه‌س به گوێره‌ی خۆی وله مه‌جالی خۆیدا و به‌وشتانه‌ی که پێی ده‌کرێت ، زانا به‌زانیاریه‌کانی ودانا به کاربه‌جێی له‌کاروکرده‌وه‌یدا وپیاو به گوێره‌ی توانای خۆی وئافره‌تیش له‌سه‌رێتی به‌پێی توانای خۆی ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین .
ئه‌وه بزانین ئه‌مه کاروانێکهو ده‌ڕوات وچاوه‌ڕێی که‌س ناکات و که‌سیش لهوتواناو هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه‌تی به‌رده‌وام نایبێت ونایمێنێت ، ئیمڕۆ ئهركێکه له‌سه‌رشانمان ده‌بێ بیگه‌یه‌نینه وه‌چه‌کانی خۆمان ، ئێمه ته‌مه‌نمان ده‌ڕوات وبهسهردهچین پاشه‌ڕۆژ منداڵه‌کانمان دێنه مه‌یدان و بزانین چیمان هه‌ڵگردوه به‌کۆڵماندا بیگه‌یه‌نینه منداڵه‌کانمان و وه‌چه‌ی تازه‌ی ئه‌م ئومه‌ته ؟ سبه‌ینێ وه‌چه‌ی تازه چۆن باسمان ده‌که‌ن و چیمان پێده‌ڵێن ؟ چیمان کردوه تاوه‌کو ئه‌وان فه‌خری پێوه بکه‌ن ؟ مێژو چۆن باسمان ده‌کات ؟ ئه‌مانه‌و سه‌دها پرسیاری له‌م جۆره‌و جۆراوجۆر ده‌بێ له‌خۆمان بکه‌ین !
منداڵه‌که‌ت له‌ناوخه‌ڵکی وهاوڕێکانیدا چۆن باست ده‌کات ؟ ئه‌ڵێ : باوک‌و باپیرمان چی‌یان کردوه بۆ ئه‌م دینه شۆڕگێڕبون و دژی ئه‌و هێرشه بوبونه‌وه که ڕووی کردبوه ئیسلام و ئۆمهتهکه ؟! یان زانابون وزانستیان بڵاوکرده‌وه ؟! یان دانابون وئیشیان ڕاده‌په‌ڕان ؟! یان نوسهربون و بابه‌تی نوسینیان زۆر نوسیوه‌ته‌وه ؟! یان خه‌تیب بون‌و قسه‌یان کاریگه‌ربوو له‌ناوخه‌ڵکیدا ؟! یان ؟!یان؟!یان؟! ......
یان کاتێك که باسی باوباپیرانیان کرا سهرشۆڕدهکهن و قسه‌یان نی یه که بیڵێن له‌ناو دۆست و دووژمنی خۆیاندا ، چونکه ئێمه هیچمان نه‌کردوه‌و هیچمان دیارنی یه و هیچمان نه‌گه‌یاندوه به‌وان و ئه‌وانیش عه‌یبدار ده‌که‌ین به‌خۆمانه‌وه ، هه‌مووشی له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئێمه ته‌نها ههوڵو تێکۆشانمان په‌یداکردنی پاره‌و ماڵ وسهروهتو تێرکردنی سك بوه !یان چونکه ئێمه ترسنۆك وهیچ بوینه و هیچمان نه‌کردوه بۆ خۆمان وئیمانهکهمان و دینه‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان و ئومه‌ته‌که‌مان .
ئێستاش وه‌کو ده‌ڵێن نه‌چوه بچێت ، ده‌توانین شتێك به‌شتێك بکه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێت و ڕووی خۆمان سپی بکه‌ین له به‌رده‌م خوای گه‌وره‌و پاشان لهبهرچاوخهڵکی سه‌رده‌مه‌که‌مان و پاشتریش بۆ پاشه‌ڕۆژ که وه‌کو مێژوهیهك باسمان ده‌کرێت و وه‌چه‌ی نوێ شانازیمان پێوه‌بکات و سه‌ربه‌رزبن به‌ئێمه‌وه که ده‌بینه باوباپیرانیان ، چونکه بێگومانین له‌وه‌ی که ده‌مرین و نامێنین هه‌روه‌کو خوای گه‌وره له ئایه‌تێكدا فه‌رمویه‌تی : { إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنزلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الأرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ } [لقمان: 34] (7) .
خوای په‌روه‌ردگار ته‌نها خۆی عیلم وزانستی غه‌یبی هه‌یه‌و بارانی ڕه‌حمه‌ت ده‌بارێنێت وکه‌س نازانێت چ بارانێك ڕه‌حمه‌ته‌و کامه‌یان نیقمه‌ته ، زاناشه که له ڕه‌حمی دایكدا چی تیایه‌و منداڵه‌که نێر یان مێ و باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببێت یان خراپ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر بمێنێت و هیچ که‌سێك ونهفسێك نازانێت چی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و چی ده‌کات وچۆن ده‌بێت به‌یانی و که‌سیش نازانێت که له چی زه‌ویه‌کدا ده‌مرێت و که‌ی ده‌مرێت خوای گه‌وره خۆی زانا‌و به‌ئاگایه له هه‌موو شتێك ، والله تعالی أعلم .
که که‌س نه‌زانێت چی توش ده‌بێت به‌یانی و چی به‌ده‌ست ده‌هێنێت بۆچی بترسین و له‌چی بترسین ؟ بۆ کاره‌کانمان نه‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام و چاوه‌ڕێی کێ بکه‌ین که بۆمان بکات و ئیشوکاره‌کانمان تهوابکات و ئه‌رکه‌کانمان به‌جێ بهێنێت ؟!
ده‌بێت ههوڵو ته‌قه‌لای خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له باره ناهه‌مواره‌دا ده‌رچین و خۆمان له‌ده‌موو ده‌ستی دوژمنان ده‌رکه‌ین و خۆمان خاوه‌ن خۆمان بین ، به‌ڕاستی سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه که زاڵم وزۆردار ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست و دوژمان سهرپهرشتیاریمان بکات نه‌بوه‌و نه ده‌شبێت که گورگ شوانی مهڕبێت ، ئه‌گه‌ر ئیش بکه‌ین و مه‌به‌ستمان سه‌رخستنی دینی خوابێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش سه‌رمان ده‌خات وئیشو کارمان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات وه‌کو فه‌رمویه‌تی:{وعد الله الذين آمنوا منكم وعملوا الصالحات ليستخلفنهم في الأرض كما استخلف الذين من قبلهم، وليمكنن له‌م دينهم الذي ارتضى له‌م وليبدلنهم من بعد خوفهم أمنا يعبدونني لا يشركون بي شيئا } خوای گه‌وره په‌یمانی داوه به‌وانه‌ی که ئیماندارن و کاروکرده‌وه‌ی چاك ده‌که‌ن ده‌سته‌ڵاتیان بداتێ له‌سه‌رزه‌وی هه‌روه‌کو ده‌سته‌ڵاتی داوه به‌وانه‌ی که له پێش ئێوه‌وه هاتون ، ئهودینهشی که خوا خۆی ڕازیبو پێی و بۆیانی ناردوه که دینی ئیسلامه بیکات به ده‌سته‌ڵات وحوکم وشه‌رع و به‌رنامه‌ی ژیانیان ئه‌وترسه‌ی که ههشیانبوه بۆیان بگۆڕێت به ئه‌من و ئاسایش به‌مه‌رجێ که خوای گه‌وره به تاكوتهنهایی بپه‌رستین ، والله أعلم .
ته‌ماشاکه‌ین خوای گه‌وره چی په‌یمانێکی داوه پێمان ئه‌گه‌ر ئیمانداربین و خوای گه‌وره بهتاكو ته‌نهای بپه‌رستین ، ده‌سته‌ڵات ودین و ئه‌من وئاسایشمان ده‌داتێ .
جا ده‌بێت له‌هه‌موو کاروکردهوهیهکماندا خواپه‌رستیمان له‌بیربێت وته‌نها بهتاكوتهنهایی بیپهریتین و ده‌بێت کاروکرده‌وه بکه‌ین به‌پێی توانای خۆمان و هه‌موومان هه‌رکه‌سه به گوێره‌ی خۆی نابێت که‌مته‌رخه‌می بکه‌ین لهکاروکردهوهماندا خوای گه‌وره لێمان قبوڵ ناکات و ئه‌جرو پاداشت وسزاش به‌پێی کاروکرده‌وه‌کانی خۆمانه وه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: { وَأَنْ لَيْسَ لِلإنْسَانِ إِلا مَا سَعَى * وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى * ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الأوْفَى } [النجم:39-41] ، مرۆڤ هیچ پاداشتێکی نی یه ته‌نها له‌سه‌ر کاروکرده‌وه‌کان وههوڵوتێکۆشانی خۆی نه‌بێت پاشان پاداشتی ههوڵوتێکۆشانهکهی خۆی ده‌درێته‌وه و به‌باشترین شێوه پاداشتیان ده‌درێته‌وه ، والله تعالی أعلم .
بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئه‌وهێرشه ناهه‌مواره‌ی که له‌سه‌ر موسڵمانانه ده‌بێت هه‌موومان ده‌ست به‌کاربین دڵمان پاكبکهینهوه له‌ئاستی یه‌کترو هه‌وڵده‌ین هه‌ره‌وه‌زی وکۆمهڵکاری له ئیشوکارهکانماندا به‌دی بهێنین ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه‌ده‌بێت که یه‌کترمان خۆش بوێت و سه‌لام له‌یه‌کتر بکه‌ین و دڵمان سافبێت بهرامبهریهکتری ئه‌وه‌ش لهوفهرمودهیهیی پێغه‌مبه‌ردا صلئ الله علیه وسلم ده‌رده‌که‌وێت که فه‌رمویه‌تی:{ والذي نفسي بيده، لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا، ولا تؤمنوا حتى تحابوا، أفلا أدلكم على شي‌ء إذا فعلتموه تحاببتم أفشوا السلام بينكم }. سوێند به‌وه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته ناچنه به‌هه‌شته‌وه تاوه‌کو ئیمان نه‌هێنن ، ئیمانیشتان ته‌واونابێت وپڕنابێت تاوه‌کو یه‌کتان خۆش نه‌وێت ، شتێکتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر بیکه‌ن یه‌کترتان خۆش بوێت ؟ سه‌لام له‌یکتر بکه‌ن .
واتا دانی کلیلی چونهبهههشتهوه ئه‌وه‌یه که سه‌لام له‌یه‌کتر بکه‌ن و به‌هۆی سه‌لامکردنه‌وه یه‌کترتان خۆش ده‌وێت وخۆشه‌ویستیش له‌پێناوخوادا یه‌کێکه له مه‌رجه گرنگه‌کانی بیروباوه‌ڕ و ده‌بێت قه‌ناعه‌تمان به‌یه‌کتر هه‌بێت وده‌ست بخهینهدهستی یه‌کتره‌وه بۆ ئیش به‌ڕێوه‌بردن و پێشکه‌وتنی گه‌ل وئومهتهکهمان .
ئیش کردنیش زۆرئاسانه له‌م ڕۆژه‌دا بۆ زۆرینه‌ی موسڵمانان ئه‌وانه‌ی که خوێنه‌وارن وئهنتهرنێت به‌کارده‌هێنن ده‌توانن له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه کاری زۆر بکه‌ن و ڕای گشتی بگۆڕن وئهجروپاداشتی نهبڕاوهشیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر کاروکرده‌وه‌کانیان بۆخوابێت ، ده‌توانن که ڕاستی یه‌کان بنوسنه‌وه‌و بڵاوی بکه‌نه‌وه یاخود ببنه نمونه‌یه‌کی باش له به‌شی ڕاگهیاندنداو ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن له‌ومه‌یدانه به‌ربڵاوه‌دا که ئاسانترین ڕێگایه‌و ده‌توانن ڕه‌زامه‌ندی خوا بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌ر خوای گه‌وره بیکه‌ن وههرکهسهش به‌پێی زانست وتوانای خۆی له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه که بتوانێت وشاره‌زای هه‌بێت تیایدا .
به‌ڵێ بواری زۆرئاسان وسه‌لامه‌ت وبه‌رفراوان هاتۆته به‌رده‌ستمان ده‌بێت هه‌ریه‌که له ئێمه ئه‌و هه‌له بۆخۆی بقوازێته‌وه و ئه‌سپی خۆی تیادا تاوبنێت ، به‌ڕاستی هه‌موو چین وتوێژه‌کان ئه‌سپی خۆیانیان تیا تاوناوهو داویانه له‌پێش ئێمه‌ی موسڵمانی کورد ، نازانم ده‌بێ له‌چی بترسێین و چاوه‌ڕوانی چیبین ؟ لهئانێکدا مردن ئێخه‌مان ده‌گرێت وئه‌وجا ده‌زانین که چی فرستمان له‌ده‌ست خۆمان داوه وپهشیمانیش دادمان نادات و ئه‌وجا خوا په‌نامان بدات مه‌گه‌ر بڵێین هه‌روه‌کو له ئایهتهپیرۆزهکهدا هاتوه که ده‌فه‌رموێت: { حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ } [المؤمنون: 99، 100] واتا: تاوه‌کو که‌سێکیان هاتنه سهرهمهرگو مردن ئێخهیانیگرد هاوارده‌کات و ده‌ڵێت خوایه بمگه‌ڕێننه‌وه تاوه‌کو که‌مێك کاروکرده‌وه‌ی خێروچاکهبکهم لهوژیانهی که بهجێمهێشتهوه وبهفیڕۆمداوه ، به‌ڵام جواب ده‌درێته‌وه و پێی ئه‌وترێت نه‌خێر گه‌ڕانه‌وه‌ت نی یه ئه‌وه ووته‌یه‌که که بڕیاری ده‌رچوه له ئه‌زه‌له‌وه که ده‌بێ ههربمرن و ته‌مه‌نێکی دیاری کراوتان بۆ هه‌یه و پاشان له‌ژیانی به‌رزه‌خدا ده‌مێننه‌وه که ژیانی ناو قه‌بره وتاوه‌کو ڕۆژی زیندوبونه‌وه ،والله أعلم .
جا پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆژه‌مان توشبێت که ههرتوشمنان ده‌بێت ، باهه‌ندێ کاروکرده‌وه‌ی خێروچاکه بکه‌ین که له پاشمان بمێنێته‌وه‌و پاداشتی چاکه‌مان بۆبنوسرێت له‌سه‌ری و له پاش مردنیش ههرخێرمان بۆبنوسرێت له‌سه‌ری ئه‌مه‌م جۆره‌کارانه ده‌بێت به سه‌ده‌قه‌ی به‌رده‌وام [صدقة جاریة] هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی عن أبي هريرة، رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال:{إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له}صحیح مسلم ، مرۆڤ که‌مرد کاروکرده‌وه‌ی ده‌بڕێت ته‌نها له سێ شتدانهبێت ، خێرێکی به‌رده‌وام ، یان زانستێك که سود به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت ، یان منداڵێکی چاکی ئیماندار که دوعایخێری بۆبکات هه‌روه‌کو فهرومیهتی .
جا باکهمتهرخهمی نه‌که‌ین له‌ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك و ئه‌وه‌ش نه‌که‌ینه بیانوو که بڵێین خوای گه‌وره ته‌کلیفی زیاترمان لێ‌ناکات ئه‌وه‌ی که له تواناماندانهبێت:{ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا } کاتێك ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌خوێنینه‌وه با ته‌وای بکه‌ین ئایه‌ته بزانین ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆمان یان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رمان ؟ ! بێگومان ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌رمان چونکه پاشتردهفهرموێت{ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ }(286) سورة البقرة . ئهوتهکلیفانهو فه‌رمان ونههیکردنهی که له قورئاندا هاتوه‌و ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌ری خوا هاتوه صلی الله علیه وسلم هه‌موی لهتوانامانداههیه بێگومان وچه‌ندین سه‌ده‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵکانێك هه‌روه‌کو ئێمه بهشهربونهو توشی جۆره‌ها ناخۆشی وناڕه‌حه‌تی هاتوون له‌سه‌ردین وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامیان ههرداوهو کۆڵ‌یان نهداواه بۆ ئهوناخۆشیانهی که هاتۆته ڕێگایان ،{ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ }ئه‌وه‌ی کهدیکات له‌کاروکرده‌وه‌ی خێروچاکه بۆ خۆیه‌تی وپاداشتی خێری ده‌درێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی که ئه‌نجامی ده‌دات له‌کاروکرده‌وه‌ی خراپه سزای لهسهروهردهگرێت به‌بێگومان .
کات ده‌ڕوات وته‌مه‌ن که‌مده‌کات و ته‌مه‌نمان زیادده‌کات وبهرهوهمردن ده‌ڕۆین ، با ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی کهماومانه ئاگاداریبین وبزانین له‌چیا به‌سه‌ری ده‌به‌ین ، باته‌نها له‌سك پڕکردندا نه‌بێت وله‌هه‌وڵی پاره‌وماڵ کۆکردنه‌وه‌دا نه‌بێت ، ئه‌وه‌شی که کۆی ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت به‌جێی بهێڵین و هیچمان پێنابڕێت ته‌نها ئهوکاروکردهوه چاکانه نه‌بێت که له به‌رخاتری ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ده‌یکه‌ین .
کارکردن بۆ مه‌به‌ست ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوابێت وبه‌پێی به‌رنامه‌ی خوابێت تاوه‌کو ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین و بتوانین خوای گه‌وره له‌خۆمان ڕازی بکه‌ین و سه‌ری خۆمان وگهلهکهمانی پێ بهرزبکهینهوهو پاشه‌ڕۆژیش منداڵ و وه‌چه‌ی ئه‌وان بتوانن شانازیمان پێوه بکه‌ن وسهربهرزبن به‌ئێمه‌وه نه‌ك خۆمان هیچ به‌ده‌ست نه‌هێنین وئه‌وانیش عهیبداربکهین به‌خۆمانه‌وه و ببین به مێژویه‌کی ڕه‌ش وشه‌رمه‌زار بۆخه‌ڵکی دوای خۆیشمان ، کۆتایی قسه‌م ئه‌وه‌یه که نابێ بترسین وسهرشۆڕکهین وکزوکۆڵهوار دابنیشین وهیچ نه‌که‌ین ، ده‌بێت به‌هۆش وهه‌ست بهدهمودهست کاربکه‌ین بۆ مه‌به‌ست .
وآخــر دعــوانــا ان الحــمد لله رب العــالمیـن .