02/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا عه‌لمانیه‌ت به‌شی سوڵحی هێشتووه‌ته‌وه ؟!
----------- (( غه‌ننوشی به نمونه )) ------------
را‌شد الغنوشی .. یه‌كێكه له هه‌ره دیارترین كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه ئیخوانیه تونسیه‌كان له ئاستی ناوچه‌كه‌یان و جیهانیش، ناوبراو په‌ت په‌تی و سوكایه‌تی نه‌ما به‌خۆی و حیزبه‌كه‌شی نه‌كرێت، له‌وانه:
خۆی و هه‌زاران له براكانی كرانه به‌ندینخانه، ناوی حیزبه‌كه‌یان پێ گۆرین، ناوه‌رۆك و په‌یره‌وی حیزبیشیان هه‌رپێگۆرین، كه‌چی جێگه‌ی نه‌بوویه‌وه له تونس و ئاواره‌ی ئه‌فریقیا و دواتر ئه‌وروپا كرا.
ئیتر له ئه‌وروپا ده‌ستیدایه تیۆریزمه‌كردنی زۆر بابه‌تی ئیسلامی و شه‌ریعه‌تی و زۆرێك له قه‌ناعات و بیروبرواكانی خۆیان گۆری و هه‌موویانی كرده كتێب و به هه‌موو جیهاندا بڵاو بوویه‌وه و كرایه مه‌رجه‌عی هه‌موو ئیخوان و غه‌یره ئیخوانیش بۆ موراجه‌عه‌ی بیر‌و كاری ئیسلامی و فراوانترین هه‌نگاوی نا بۆ خۆنه‌رمكردن و خۆگۆرین و رازی بوون به زۆر بابه‌تی (ئیجتیهاد)ی كه هه‌موویان یان فشاری واقیعی تونسی و عه‌ره‌بی دروستیكرد یان ئیلهام له واقیعی رۆژئاوا كه ساڵانێك له‌وێ ژیا !!، یانی به دوو هۆو واقیعی عه‌ره‌بی و غه‌ربی ده‌ستیدایه ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن و قه‌ڵه‌م شلكردن و هه‌نگاو خاوكردنه‌وه و دژایه‌تی ئاراسته ئیسلامیه نائیخوانیه‌كانیتر به شێوه‌یه‌یه‌كی روون و بێ پێچ و په‌نا !!، له‌وانه‌گه‌رێن .
پاش راپه‌رینی تونسیه‌كان ده‌رووی خیریان لێ كرایه‌وه و گه‌رایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نجا زۆرینه‌ی كورسی په‌رله‌مانیان هێنا، به‌ڵام لای عه‌لمانیه‌تی تونسی ره‌وا نه‌بوو خۆیان تشكیلی حكومه‌ت بكه‌ن، غه‌نوشی ملی شلكرد ووتی: بان چاو !، كورسی سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆكی وڵات درانه دوو عه‌لمانی سه‌رسه‌خت و دژمن به ئیسلام و ئیسلامی و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وه‌زاره‌تیش، پاش چه‌ند مانگێك ووتیان رازیمان نیه با بێت زۆرترمان ده‌وێت، غه‌نوشی ووتی: ئه‌مركه‌ن !، هه‌موو وه‌زاراتی سیادی واز لێ هێنا بۆ عه‌لمانیه‌كان (ته‌كنۆكرات) !!، ماشاء الله ته‌كنۆكرات !، دواتر ووتیان: له ده‌ستوریش نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی شه‌ریعه‌ت بچێته ناو ده‌ستوره‌كه‌وه . غه‌نوشی فه‌رمووی: ئۆكه‌ی له خزمه‌تم !!، ئێستاش ووتیان هێشتا غه‌نوشی دیكتاتۆره ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی واز بێنێت ، بۆ ئه‌مه‌ش غه‌نوشی ووتی : ملم له موو باریكتره ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه!!.
ئه‌وه لیژنه‌یه‌ك ده‌ستبه‌كارن بۆ تشكلیی حوكومه‌تێكی خاڵی له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام و ئیسلامی ئه‌گه‌ر هه‌تتا غه‌نوشی نه‌رم و نۆڵ و ناسك و به‌ڵێكه‌ری هه‌موو داواكانی عه‌لمانیه‌تی تونسیش بێت ..!! ، به‌ڕێزان خۆتان حوكم بده‌ن ئیسلامیه‌ك ده‌یان ساڵه تیۆریزمه ده‌كات هه‌تا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له ژێر سایه‌ی ره‌شی عه‌لمانیه‌تدا و داواكاریه‌كیان نه‌بووه له‌و 2-3 ساڵه‌دا غه‌ننوشی بڵێت نه‌خێر ، كه‌چی جێگه‌ی نابێته‌وه‌و بروای پێ ناكه‌ن و ڕێگه ناده‌ن وه‌كو مرۆڤێك بژی له وڵاتی خۆیدا، پاشان ده‌بینین هه‌رچی یاسا و رێسای (((دیموكراسیه‌ت))) درۆ شاخداره‌كه‌یه ده‌گۆرن و به‌یه‌ك چركه پێی كافر ده‌بنه‌وه ماكادامێك ئیسلامیه‌ك سه‌رخاته‌سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر غه‌ننوشیش بێت!، ئاكامیش یان ده‌بێت كۆیله بێت یان ده‌بێت ئاواره‌ی وڵاتان بێت ... ئایا عه‌لمانیه‌ت به‌شی سوڵحی هێشتووه‌ته‌وه ؟!.