پایز لەبەر عەشقم بۆ تۆ باران پێش گەردەلول بخە ...!!!!
02/11/2013 نوسەر: bzavpress

پایز لەبەر عەشقم بۆ تۆ باران پێش گەردەلول بخە ...!!!!


بوەستە پایز توخودا ئەم ڕەشەبایەت هەڵمەکە،ئەم جەرگە مەسووتێنە،ئەم گەڵا مەوەرێنە،ئەم ڕۆحە مەگرێنە،ئەم نازەم لێ مەستێنە،توخوا بوەستە،تۆ کەی هێندە دڵ ڕەق بوویت؟!،هەمیشە خەڵکی بە خراپ باسیان دەکردیت بەلام تۆ هەر شۆخە نازدارەکەی من بوویت!تۆ هەمیشە وەرزی وەرین و هەڵکێشان  و داکشان بوویت،بەڵام لای من لە و بەهارەی کە سەدان هۆنەر شیعریان بۆ هۆنیوەتەوە جوانتری!دەراوەستە هەر هیچ نەبێت ڕێزی ئەم هەمووو وەفا و عیشق و خۆشەویستییەم بگرە،خۆ تۆش بە تەما نیت وەک ئەو گوێ نەدەیتە ئەو هەموو عەشقەم،خۆتۆش بەتەمانیت کە مالی دڵ وێرانە بکەیت،باوەڕناکەم دە بوەستە تەنها ئەم جارە داوای دڵێکی  شکا و قبووڵ بفەرموو:با دووبارە نەشکێتەوە با دووبارە نە ڕووخێت بڕوابکە ئەم دڵە ئیدی ماندوو بووە...ئەم جاوە ئیدی فرمێسکی پێ نەماوە........ئەم جەستە بێهیز کەوتووە......   "تەنها ئەم جارە بارانت پێش بخە نەک گەردەلوول"...................
بەلام نەتکرد!بەڵام گوێت نەگرت!دەبڕۆ بێ وەفا............. ئەم دلەی من هەمیشە ماڵ بووە بۆ بێ وەفا!هەمیشە برینداری دەست بێ وەفایان بووە،بڕۆ ئیتر من تۆ ناناسم ئیتر لە کاتی هاتنت تا ڕٶستنت ڕەشپۆش و لانەوازم دەبڕٶ،،،،،،،دەبڕۆ...........


شەوی ٢١/٢٠-١٠-٢٠١٣

هەڵەبجەی شهید