20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕكه‌به‌رێكی بارزانی: پێویستیم به 25 ملیۆنه به‌قه‌رز..
دكتۆر كه‌مال سید قادر، یه‌كه‌م هاولاَتی هه‌رێمی كوردستانه كه‌فۆرمی خۆ پالاَوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رگردووه، له‌به‌ر بێ پاره‌یی ناتوانێ خۆی كاندید بكات.
دكتۆر كه‌مال، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبووك، بلاَوی كردووه‌ته‌وه، كه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستیم به 25ملیۆن دیناره، به‌لاَم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌م نییه‌و هیوادارم هاولاَتییه‌ك به‌قه‌رز بمداتێ.
ئه‌وه‌یشی نووسیوه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ربچێ ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ی ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌دووساڵی قیست ده‌یده‌مه‌وه.
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا دكتۆره‌كه ده‌ڵێ: ڕاسته من هه‌ڵگری دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرام له‌یاسادا، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستا چوار جار له‌لایه‌ن ده‌ره‌به‌گه‌كانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه نان‌بڕاو كراوم.