03/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: له‌نه‌بوونی خشته‌یه‌كی تۆكمه‌دا، په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌ستبه‌تاڵن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌خنه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گرێ به‌هۆی نه‌بوونی خشته‌یه‌كی تۆكمه‌وه په‌رله‌مانتارانی عێراق زۆربه‌ی كات له‌كافتریای په‌رله‌مانن به‌بێ كار، ئه‌وه به‌پێشێلكاری كاتی په‌رله‌مانتاران ده‌زانێ.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به(بزاڤ)ی راگه‌یاند: له‌سایه‌ی نه‌بوونی خشته‌یه‌كی تۆكمه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ستبه‌تاڵ زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌كافتریای په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وه گاڵته‌كردنه به‌په‌رله‌مانتاران و گه‌لی عێراق.
ئه‌وه‌شی گوت، خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان جێی ئه‌و په‌ڕی ره‌خنه‌یه، كه‌ته‌نیا پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی تێدایه، كه‌هه‌موویان ده‌زانن ئه‌مانه رێكه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكرێ، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر یاسای خانه‌نشین، په‌رله‌مانتاره‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وه گاڵته‌كردن بێ پێیان، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌یه‌كی پوخت دابنێ.
باسی له‌وه‌ش كرد، با په‌رله‌مانتاران له‌سایه‌ی خشته‌یه‌كی به‌هێزدا له‌كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌ماندا كار له‌سه‌ر یاسا گرنگه‌كان بكه‌ن، و سه‌رۆكی بارسته‌كانیش سه‌رقاڵی گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك بن له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به‌رێكه‌وتن هه‌یه له‌باره‌یه‌وه، كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئیفلیج نه‌بێ، په‌رله‌مانتاره‌كان كاته‌كانیان زۆر به‌گرنگه پێویسته بۆ گه‌لی عێراقی ته‌رخانی بكه‌ن، نه‌ك بێنه ناو بینای په‌رله‌مان و له‌كافتریادا بێكار و ده‌ست به‌تاڵ دابنیشن.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و رێكنه‌خستنی خشته‌ی كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌فیڕۆده‌ری كاتی په‌رله‌مانتارانه و گاڵته‌كردنه به‌میلله‌ت به‌و هۆیه‌ی پێویست بوو خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كان یاسا گرنگه‌كانی تێدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه رێوشوێنی یاسایی خۆییه‌وه، و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
له‌گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ی پێویسته له‌ئێستادا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین یاساكانی حزبه‌كان، ئازادی گوزارشتكردن، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان، یاسا گرنگه‌كانی دیكه كه‌پێویست بوو ئێمه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین به‌وردی، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌موو رۆژێك په‌رله‌مانتاران ده‌هێننه ناوپه‌رله‌مان و ته‌نیا بۆ كاركردن له‌سه‌ر یه‌ك بڕگه‌ی یاسایی و دواتر له‌كافتریا دابنیشین ئه‌وه به‌گاڵته و سته‌م تێده‌گه‌م له‌په‌رله‌مانتاران و گه‌لی عێراق.
پتر گوتی، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌رۆكی بارسته سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ناگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌یه‌كی تۆكمه دابرێژێ كه‌ئه‌و یاسایانه‌ی له‌خۆ بگرێ كه‌په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه.