04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(400 )هەزار منداڵی سوریا پێویستیان بە یارمەتیی هەیە
یونیسێف سندووقی نێودەوڵەتیی منداڵان رایگەیاند، زیاتر لە 400 هەزار منداڵی سوريا كە بەرەو لوبنان رۆیشتوون، پێویستیان بە یارمەتیی خێرای كۆمەڵگای جیهانیی هەیە.
بە پێی ئامارەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان نیوەی 805 هەزار پەنابەری سوريا منداڵان پێكی دێنن. لە درێژەی ئەم راگەیاندنەی یونیسێف هاتووە، لە لوبنان بە پێچەوانەی توركیەو ئۆردۆن، ئۆروگایەك بە شێوەی فەرمیی بۆ پەنابەران درووست نەكراوەو پەنابەران لە شارو ئاواییەكان خۆیان نیشتەجێ كردووە. هەر لەم روەوە منداڵانی سوریا زۆرتر لە شەقامەكانو پەراوێزی گەڕەكەكان نیشتەجێ بوون.
شەڕی ناوخۆیی لە سووریە تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار كوژراوی لێكەوتوتەوەو چەندین ملیۆنی ئاوارە كردووە كە زۆرترینیان بەرەو لوبنان رۆیشتوون.
ك.ر