04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هیـجـره‌ت
هیــجره‌تی تـۆ پێغه‌مبه‌ر هێزو تینی بڕوا بــوو
یه‌پریب بوو به مه‌دینه یه‌كه‌م كاریش قوبا بــوو
له بیرت نه‌چــوو مه‌ككه شوێنی لـه دایـك بوونت
سـه‌یرت كرد‌و ڕژانـدت فرمێسكی گــه‌ش و ڕوونت
گه‌لێ ئازارت كێشـا هێنده‌ی تــۆ له مه‌ككه بـووی
گه‌رچی دڵسۆز‌و ئه‌مین مامۆستای ئه‌و خه‌ڵكه بـووی
خۆت و یارانی به‌ڕێز چوون به‌ره‌و ڕێگه‌ی هیـجره‌ت
به‌جێمان شه‌رمه‌نده‌كان له ژێر تارمـایی غـه‌فڵه‌ت
خه‌ڵكی مه‌دینه هاتـن باوه‌شـیان بـۆ گرتیـــه‌وه
هاتـن له بـۆ پێشوازی ئه‌شكی خه‌میان سڕیــه‌وه
هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ ووتیان به‌خێر بێی رسول الله
ڕۆشــنایــی نێـــو تــاریكــی محمد حبیب الله
په‌یامی خودات پێ بــوو له‌گه‌ڵ سـۆزو ته‌بایــی
له‌وێ چـاندت نـه‌مامی خـۆشه‌ویستی و برایـــی
ده‌ستووری شـارت دانا بــۆ ژیــن و مـافی به‌شه‌ر
براییت خسته نێـــوان پشتیوانان و كـــــۆچه‌ر