05/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نهێنی گریانی محمد مورسی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌و په‌ری متمانه‌و خۆڕاگریه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه محمد مورسی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو ، به‌ڵام ده‌ستی به گریان كرد‌و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری ڕاگه‌یاندنی به‌دوای خۆیدا هێنا .
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (مه‌وتن)ی میسری ، نهێنی گریانی محمد مورسی له‌وكات بوه كه زانیاری پێدراوه له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی دژی كوده‌تا به تایبه‌تی قوربانیانی گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی .
مه‌وتن نوسیویه‌تی : له‌پاش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر پشویه‌كی دا به به‌ندیه‌كان ، دكتۆر موحه‌مه‌د مورسی چاوی به دكتۆر محمد به ڵتاجی كه‌وتوه و له زاری ئه‌وه‌وه بیستویه‌تی كه هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی شه‌رعه‌یه‌ت و دژی كوده‌تا بونه‌ته قوربانی ، به تایبه‌تی له گۆڕه‌پانی ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی .
دكتۆر موحه‌مه‌د به‌ڵتاجی ئه‌وه‌شی پێووته كه به‌شێك له قوربانیانی گۆره‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی سوتێنراون ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كچه‌كه‌ی خۆی (ئه‌سماء) و كچ و كور و خێزانی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین له نێو ئه‌و قوربانیانه‌دان .
دكتۆر موحه‌مه‌د مورسی یه‌كه‌م جاری ده‌بێت ئه‌و هه‌واڵه ببیستێت بۆیه به كۆڵ ده‌ست ده‌كات به‌گریان .
مورسی ووتویه‌تی : خوێنی من زیاتر نیه له خوێنی ئه‌م هه‌موو شه‌هیدانه ، بۆیه تا دوا چركه به‌رگری له شه‌رعیه‌ت ده‌كه‌م هه‌رگیز چۆك ناده‌م بۆ ئه‌م یاسا و دادگایه ، تا ئه‌وكاته‌ی شه‌رعیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و خوێنی شه‌هیدانیش قه‌ره‌بووو ده‌كرێـته‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌ر دوێنێ بۆیه‌كه‌م جار به محمد مورسی ڕاگه‌یه‌ندا كه چوار په‌نجه‌كه نیشانه‌یه بۆ شه‌هیدانی گۆڕه‌پانی ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی ، بۆیه ئه‌میش له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی دادوه‌ریدا چوار په‌نجه‌ی به‌رز كردوه.
كورديو