06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نیشتیمانپەروەری چیە؟
ئەم جارە بۆ هەندێك لە برا ئیسلامیەکان دەنوسم..
برایانی خۆم کە کەسێك باسی کوردایەتی کرد‌و نیشتیمان و خەڵکەکەی خۆش‌ویست؛ مانای وانیە لە ئیسلامدا شتی وانیە و کارێکی خراپی کردوە، پاشان ئەگەر رێز‌و حورمەت لە هێزە نیشتیمانیەکانی ووڵاتی خۆی بگرێت کوفر نیە ، چونکە هاوکارو هاوخەباتی تۆیە لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی تۆدا کە بەشێکی زۆری موسڵمانە، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: {من أخذ من الآرض شیئا بغیر حقه خسف به یوم القیامه الی سبع أرضین} رواه البخاری..
پاشان ده‌فرموێت{العن لله من غیر منار الآرض} رواه مسلم..
مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (علیه سلام )که هیچ که‌س بۆی نیه خاکی که‌سێکی تر داگیر بکات چۆن ئه‌گه‌ر مافمان داگیر بکرێت موسڵمان خه‌بات ناکات له پێناو خاک‌و خۆڵی وڵاته‌که‌ی خۆیدا که واته ئێمه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین و هه‌راجی پێوه‌ناکه‌ین کوردایه‌تی به سه‌ر که‌س دا نافرۆشینهو چونکه ئه‌و که‌سانەی که زۆر باس له بیری نه‌ته‌وه‌ی ده‌کات دیاره ئه‌و جاش بووه ده‌یه‌وێت به‌وه قسه زلانه داپۆشن که سه‌دان نمونه‌ی له جۆره له بار ده‌ست دایه ..
ئەگەر کەسیك بەرگری لە خاکی خۆی کرد مانای وانیە رقی لە خەڵکانی ترە، ئەگەر کەسێك ووتی من ناسیۆنالیزم .. مانای وانیە ئیتر ئەوە پڕاو پڕی ووشەکە بەکاری بنێت، ڕاستە ئەم ووشەیە لە دنیادا بە جنێو بە کار دێت ، بەڵام لە ناوکوردا بەو شێوە لۆژیکە نیە..چونکە کورد تینوی نیشتیمان و ئاڵا‌و سەروەری خۆیەتی بە مانایەکی جوان دایانتاشیوە، پاشان بۆ زانیاری هەموو لایەك کوردایەتی ئایدۆلۆژیەت نیە، تا تەنها کۆمەڵك خەڵك خاوەنی بێت، کافر‌و موسڵمان و عەلمانی و کۆمەنیست و مەسیحی و یەزیدی خاوەنی کوردستانن، هیچ کەس لەم چین‌و توێژانە بە تەنها خاوەنی ئەو نیشتیمانە نین دەبێت مافیان دیاری بکرێت.
کەواتە ئازیزانی من سۆزی کورادیەتی واتایی بریتییە لە..
- سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی : واته خۆشه‌وستی بۆ نیشتمان خاك‌و خۆڵه‌که‌ی و کێشه‌که‌ی له ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه.
2- هه‌وڵدان بۆ ڕزگار کردنی کوردستان وپشتگیری مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان .
3- به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵکه‌که‌ی له هه‌موو بوه‌ره‌کاندا .
4- به‌کار هێنانی بیرێك(هەرکۆمەڵە بە دیدو بۆچونی خۆی) بۆ بشتگیری له مافی نه‌ته‌وه‌یه‌تی .
5- پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه.
6- پاراستنی مۆڕاڵی ڕەسەنی کوردەواری(ئاداب، ڕەوشت، ئاکار)
برای موسڵمان چاکە و باشە لەگەڵ هەموو کەسێك داوای خوای پەروەردگار و پێغەمبەرەکەیەتی (صلی اللە علیە وسلم)چجای لەگەڵ خەڵکی ووڵاتی خۆتدا.
هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێت