06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ين
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ماڵپه‌ڕى سبه‌ى بڵاويكردۆته‌وه ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جۆزێف پێنگتنین كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردووه و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، به كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه كه “ناتوانێت قبوڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات له‌كاتێكدا رێژه‌ی (40%)ی ده‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانییان هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش گۆڕان حزبی دووه‌مه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بونی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و دانانی كات بۆ جێبه‌جێكردنی به گرنگترین پێوه‌ر زانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ندین بیروڕا له‌نێوان هه‌ردولادا ئاڵوگۆڕ كراون