06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا هه‌ورامان: ئه‌ی ره‌قیب كوفره
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ كه هه‌ڵنه‌ستا له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب، رایگه‌یاند: ئه‌ی ره‌قیب هه‌ندێك وشه‌ی كوفری تێدایه له‌به‌ری هه‌ڵنه‌ستاین و به سرودێكی نیشتیمانی نازانین...
"مه‌لا هه‌ورامان" ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، كه له‌كاتی وتنه‌وه‌ی سرودی "ئه‌ی ره‌قیب" له له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی كوردستان هه‌ڵنه‌ستا و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی لێكه‌وته‌وه، رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌ی ره‌قیب " هه‌ندێك وشه‌ی كوفری تێدایه له‌به‌ری هه‌ڵنه‌ستاین و به سرودێكی نیشتیمانی نازانین..
وتیشی: سروودی ئه‌ی ره‌قیب، نیشتیمانی نییه، به‌خوا ده‌ڵێ ناتوانێ مییلله‌تی كورد بشكێنێ، ئێمه له‌به‌ر گیانی شه‌هیدان هه‌ستاین، به‌ڵام كاتێك سروودی له‌گه‌ڵ لێدرا دانیشتینه‌وه، ئه‌م سرووده له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ناگونجێ و ده‌بێ له‌سه‌ر سروودێكی نیشتیمانی رێكبكه‌وین.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م سرووده تاوه‌كو ئێستا نه‌بووه‌ته پڕۆژه یاسا، ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕۆژه یاسایه‌كیان ده‌بێ و له كاتی خۆیدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مارشێكی نوێ بۆ كورد ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌موو میلله‌ت پێیه‌وه پابه‌ند بن.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌ی ره‌قیب پێچه‌وانه‌ی بڕوای خه‌ڵكه، چونكه به هه‌زاران خه‌ڵك له كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوفرانه نین.