06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران "بهزۆر سمێڵی سهربازێكی یارسانیان لهكاتی خهودا تاشی
سەربازێكی پەیڕەوی ئایینی یاری لە پادگانی ئەرتش لەتاران، بە زۆرە ملی سمێلی تاشرا.
ئاژانسی هەواڵی كوردپا، بڵاویكردهوه چەند رۆژ لەمەوبەر "سابیر مافی" خەڵكی شاری قەزوین و هاوڵاتیی یارسان كە لە پادگانی پهروهردهی "٠٢"ی هێزی زەمینی ئەرتشی كۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی تێپەڕكردنی دەورەی پهروهردهییهكەی بووە، لەلایەن فەرماندە نیزامییەكانەوە بێ رێزی پێكراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بەشی عەقیدەتیی ئەو پادگانە چەند جار هەڕەشەیان لەو هاوڵاتییە یارسانییە كردووە و پێیان راگەیاندبوو دەبێسمێلی كورت بكاتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو، فەرماندە نیزامییەكانی و بەشی عەقیدەتی داوایان لێكردبوو كە دەبێ واز لە بیروباوەڕەكەی بێنێت و لەمەڕاسم و بۆنە تایبەتییەكانی ئاینییی شیعە لەناو پادگاندا بەشداری بکات.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سابیر بە بەردەوامی خۆی لەو بڕیاری بواردووە و سەرەنجام دوو شەو لەمەوبەر لەكاتی خەودا دەست و لاقیان بەستووە و بەزۆرەملێ سمێلیان تاشیوە.
ماوەیەک لەمەوبەر سێ هاوڵاتیی یارسانی بەناوەكانی "حەسەن رەزەوی، نیكمەرد تاهیری خەڵكی سەحنە و محەممەد قەنبەری" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووكایەتی كردن بە "كیومەرس تەمەناک" هاوڵاتیی یارسان و دەستبەسەر لە زیندانی ناوەندی هەمەدان، ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردابوو و گیانیان لەدەست دا.