06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ته‌ندروستی محه‌مه‌د مورسی له گرتووخانه باشه و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ژه‌مه‌كان نان ده‌خوات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر رایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی محه‌مه‌د مورسی سهرۆكیپیشووی ئه‌و وڵاته له گرتووخانه باشه و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ژه‌مه‌كان نان ده‌خوات.
دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنیدا به‌بڕیاری دادگا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشوی میسر ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی بورج ئه‌لعه‌ره‌ب له ئه‌سكه‌نده‌رییه كرا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی زیندانی له‌به‌ركراوه، باری ته‌ندروستی تێكچووه و مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له خراپبوونی باری ته‌ندروستی محه‌مه‌د مورسی ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه باسی له‌وه ده‌كرد،محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشوی میسر داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی گرتووخانه‌ی بورج ئه‌لعه‌ره‌ب كراوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌پێی یاسا محه‌مه‌د مورسی داخڵی نه‌خۆشخانه كراوه و ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكی پزیشكی پێویست بووه و دواتر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆی له گرتووخانه‌كه‌دا.