06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆگبا: پێویستە سەرجەم یانەکان ترسیان لە یۆفانتۆس هەبێت
ئەستێرەى لاوى فەرەنسى ویانەى یۆفانتۆس بۆل بۆگبا با لەیارى لوتکەى شەوى رابردووى یانەکەى دەکات بەرامبەر ریال مەدرید کاتێک هەردوویانە بەدوو گۆل یەکسان بوون لە میانەى یاریەکانى جەولەى چوارەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا ، ئەگەرچى بیانکۆنێرى لە چوار یاریدا هیچ سەرکەوتنێکى بەدەست نەهێناوە ، بەڵام پێویستى بەسەرکەوتن هەیە بەسەر هەردوویانەى کۆبنهاگن و گەلاتە سەراى بەدەست بهێنێت تاوەکو بگاتە قۆناغى شانزە.
یاریزانى نێو دەولەتى فەرەنسى باس لەوەرگرتنى لێدانە سزاکە دەکات و دەلێت : کاتێک بینیم رادەکات و جولەم بەتۆپ ، وە توانیم یاریەکى باش ئەنجام بدەم بەرامبەرى بەتایبەت لە گێمى یەکەم ئێمە بەرامبەر تیپێکى گەورە یاریمان کرد .
سەبات بەبارودۆخى ئێستا یۆفانتۆس و گەیشتنى بەقۆناغى شانزە بۆل بۆگبا دەلێت : لەسەر ئێمە تەنیا پێویستە بیر لە خۆمان بکەینەوە تەرکیز لەسەر سەرکەوتنەکان بکەین لەسەرجەم یاریەکانى داهاتوو ،یۆفانتۆس وەک یۆفانتۆس دەمێنێتەوەو یانەیەکى گەورەین لەسەر هەموان پێویستە لە ئێمە بترسێن کاتێک روبەروى ئێمە دەبێتەوە ، بۆئەوەى وەک یانەیەکى گەورە تواناکانى خۆمان بسەلمێنین پێویستە لە دوو یارى داهاتوو سەرکەوتن بەدەست بهێنین .
جێگەى ئاماژەیە یۆفانتۆس لە خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا توانیوەتى سێ خاڵ کۆبکاتەوەو بەرامبەر یانەکانى کۆبنهاگن و گەلاتە سەراى و ریال مەدرید یەکسان بوە، وە لە یاریگاى برنابیۆ تووشى شکست هات لەسەر دەستى رۆناڵدۆ و هاورێکانى