نوێترین لێکۆڵینەوەی پزیشکی/دانت بشۆ و دڵت بپارێزە
07/11/2013 نوسەر: bzavpress

نوێترین لێکۆڵینەوەی پزیشکی/دانت بشۆ و دڵت بپارێزە



لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان دەریانخستووە کەوا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لەو کەسانەدا کەمترە کە پاکوخاوێنی دەمو دانیان ڕادەگرن.
لەوانە تا ئێستا بیرت لەو نەخۆشی دڵ نەکردبێتەوە کاتێک لەبەر ئاوێنەکەدا ڕادەوەستیت و ئەتەوێت دەم و دانت بشۆیت، بەڵام لە نوێترین ڕاپۆرتی پزیشکی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک، هاتووە کەوا پاکوخاوێن ڕانەگرتنی دەم و دان  پەیوەندی هەیە بە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا پزیشکەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کەوا پاک نەکردنەوەی دەم و دان دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی دەمارەکانی خوێن و ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدا کۆدەبێتەوە، کە ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
بۆ ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە زانایان هاتوون توێژینەوەیان لەسەر ٤٥٠ کەس کردووە کەوا ئەم کەسانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێك و ڕۆژانە دەمودانیان پاک کردۆتەوەو سەردانی پزیشکی دانیان کردووە لەکاتی پێویستدا. ئەم کەسانە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەژێر چاودێری لێکۆڵەرەواندا بوون و پشکنین بۆ پوکیان کراوە ، هەروەها پشکنینی لیکیان بۆ کراوە بۆ ئەوەی ڕێژەی بەکتێریای ناو دەمیان دیاری بکرێت، بۆیان دەرکەوتووە کەوا ڕێژەی ئەو باکتێریانەی کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی پوک زۆر کەمە. کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاکوخاوێنیەوە هەیە.
ئەم ئەنجامانە زۆر گرنگن چونکە گیرانی دەمارەکانی خوێن و نەخۆشیەکانی پوک بەهۆی باکتێریای دەوری دانەکان پەیوەیندی ڕاستەخۆیان لەسەر یەکتر هەیە. ئەمانە ووتەی (مۆیس دێسڤارییۆکس) پزیشک و لێکۆلەر کە سەرۆکی ئەو کۆمەڵە پزیشکە بوو کە لێکۆلێنەوەکەیان ئەنجام داوە لە (مایلمان سکوڵ ئۆف پەبلیک سکوڵ) لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک.  
بەپێی وتەکانی لێکۆڵەرەکان دەڵێت کەوا ڕێژەی کەم بوونەوەی بەکتێریا لە دەم دا کار دەکاتە سەر توشنەبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ Journal of the American Heart Association و دەمارەکانی خوێن. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش لە
دا بڵاوکراوەتەوە.