07/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری ئه‌وقاف به‌شانازیه‌وه له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب راده‌وه‌ستم
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند وه‌زیری ئه‌وقاف پێشنیاری داواكاری رونكردنه‌وه له‌یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان سه‌باره‌ت به‌رێزگرتن له‌سرودی نه‌ته‌وه‌یی(ئه‌ی ره‌قیب) قبوڵ كرد.
پاش دروستبونی مشت‌ومڕ له‌یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی داوای له یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان كرد به‌هه‌ڵوێستكی ره‌سمی یان فه‌توایه‌ك رونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بدات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبوك" بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پێشنیاری داواكاری رونكردنه‌وه له‌یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان سه‌باره‌ت به‌رێزگرتن له‌سرودی نه‌ته‌وه‌یی(ئه‌ی ره‌قیب)قبوڵ كرد و له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی نوسراو بۆ یه‌كێتی زانایان.
نه‌قشبه‌ندی له‌زاری وه‌زیری ئه‌وقافه‌وه گواستیه‌وه "به‌شانازیه‌وه له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب و خوێنی شه‌هیدان راده‌وه‌ستم