21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی دوو پێغەمبەر ئیلیاس و ئەلیەسع -- علیە السلام--
پێغه‌مبه‌رێتی ئیلیاس
گه‌لی –ئیلیاس-یش له‌نه‌وه‌کانی (بن‌و اسرائیل) بوون، واته له‌وانه‌ی دوور
که‌وتوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شاره‌ی که ئه‌مڕۆ به‌ناوی شاری (به‌عله‌به‌ک)
ناسراوه، ئه‌م گه‌له‌ش بتێکیان به‌ناوی (بهعلا) ده‌په‌رست، خودا‌ش
پێغه‌مبه‌ری خۆی (ئیلیاس)ی بۆ ناردن تا بانگیان بکات بۆ په‌رستنی خودای تاک
و بێ هاوه‌ڵ.
(ئیلیاس) په‌یامی خودای به‌گه‌له‌که‌ی گه‌یاند و پێی گوتن: (ئه‌رێ بۆچی
خۆتان له‌سزای خودا و له‌ڕق و توڕه‌یی ناپارێزن و په‌یڕه‌ویی –فه‌رمان
به‌چاکه و ڕێگری له‌خراپه- ناکه‌ن؟ ئایا (بهعلا)ی –بت- ده‌په‌رستن و واز
له په‌رستنی ئه‌و خودا په‌روه‌ردگاره‌تان دێنن که هه‌موو جیهانی
به‌جوانترین شێوه دروست کردووه؟ تاکه خودای شایانی په‌رستن هه‌ر
(الله)یه‌و، په‌روه‌ردگاری خۆتان و باب و باپیره پێشینهکانیشتانه:
﴿ربکم ورب آبائکم الأولين﴾.
به‌ڵام ئه‌و گه‌له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆخسته‌وه و
به‌ده‌میه‌وه نه‌چوون. سزای ئه‌و کاره‌شیان ئه‌وه‌یه که خودا له‌دنیاو
له ئاخیره‌تیش دا خستوونیه به‌ر خه‌شم و قینی خۆی به‌هۆی به‌درۆدانانی
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه‌وه و ته‌نها ئه‌و به‌نده چاک و
دڵسۆزانه‌ی لێ جیاکردوونهوه که به‌ڕاستی باوه‌ڕیان پێ هێنابوو و
نه‌چووبوونه ڕیزی یاخی و بتپه‌رستانه‌وه.
بێگومان خودا به‌ڕێزێکی زۆره‌وه باسی (ئیلیاس)ی کردووه و له‌سه‌رزاری
ئه‌وانه‌ی دوای خۆی هاتوون ستایشی هه‌وڵ و ته‌قه‌للای کردووه چونکه له
باوه‌ڕداره دڵسۆز‌و چالاک و ڕهوشتبهرزهکان بووه، خودای مه‌زن له‌م
ئایه‌تانه‌دا هه‌ر هێنده باسی ژیان و په‌یام و بانگه‌وازی ئه‌م
پێغه‌مبه‌ره‌ی کردووه و فه‌رموویه: ﴿وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنْ
الْمُرْسَلِينَ*إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ*أَتَدْعُونَ
بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ *اللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ
آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ*فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ*إِلَّا
عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ*وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي
الْآخِرِينَ*سَلَامٌ عَلَى إِلْ يَاسِينَ *إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي
الْمُحْسِنِينَ*إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴾الصافات﴿۱۲۳-۱۳۲﴾.
پێغه‌مبه‌رێتی "ئه‌لیه‌سع"
(ئه‌لیه‌سع)یش له پێغه‌مبه‌رانی (به‌نو اسرائیل) بووه و قورئانی پیرۆز
هیچ شتێکی وای له‌سه‌ر ژیانی باس نه‌کردووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که
ناوی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێغه‌مبه‌ری تردا هێناوه، واته له‌و
پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ده‌بێت باوه‌ڕیان پێ بهێنرێت –هه‌روه‌ک له‌دوو شوێنی
وه‌ک ئایه‌تی ژماره (۴۸)ی سووره‌تی (ص) و ئایه‌تی (۸۶)ی سووره‌تی
(الأنعام) له‌گه‌ڵ چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکی تردا ناوی هاتووه:
﴿وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَذَا الْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنْ الْأَخْيَارِ﴾ص﴿۴۸﴾.
﴿وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ﴾الأنعام﴿۸۶﴾.
گوتراوه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئامۆزای (ئیلیاس) بووه و دوای کۆچی دوایی ی
(ئیلیاس) بانگه‌وازی بۆ ڕێی خوا کردووه و داوای خواپه‌رستی له خه‌ڵکی
کردووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی که (ئیلیاس) پێی سپێردرا
بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا تاوان و گوناهکاریش زۆربووه.
به‌م ڕه‌نگه ده‌بینین قورئان به‌شێکی که‌می به‌سه‌رهاتی –ئیلیاس- دیاری
کردووه‌و ئاماژه‌یه‌کیشی به پێغه‌مبه‌رێتی ی "ئه‌لیه‌سع" داوه،
له‌کاتێکدا کتێبه‌کانی مێژوو به‌شێکی زۆریان له‌به‌سه‌رهاتی –ئیلیاس-
به‌شێوازی ده‌ستهه‌ڵبه‌ستی جووله‌که‌کان باس کردووه‌و پڕن له ئه‌فسانه‌ی
(ئیسرائیلیات).
به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا (طبري) ڕیوایه‌تێکی به‌سه‌رهاته‌که‌ی
دیاری کردووه‌و ئێمه‌ش له‌نێو چه‌نده‌ها ڕیوایات و گێڕانه‌وه‌ی تردا
کورته‌ی شێوه گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌و (واته:طبري) هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌مه‌ش
نه‌ک به‌و پێودانگه‌ی که حه‌قیقه‌تێکی پوخت و بێ گرێ و گڵۆڵ بێت، به‌ڵکو
ته‌نها له‌کڵاو ڕۆژنه‌ی ئاگادار بوونه‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو:
-ئیلیاس- "سڵاوی خوای لێ بێت" کاتێک داوای له (بن‌و اسرائیل) کرد که واز
له بتپه‌رستی بێنن و پابه‌ندی باوه‌ڕ و خواپه‌رستی بن، به‌ڵام ئه‌وان
به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون و وه‌ڵامێکی داواکاری یه‌که‌یان
نه‌دایه‌وه، -ئیلیاس-یش دووعاو نزای له‌لای خودا کرد‌و گوتی: (خودایه
ئه‌وا (بن‌و اسرائیل) به‌رپه‌رچی بانگه‌وازه‌که‌یان دایه‌وه‌و ته‌نها ڕێگای
باوه‌ڕنه‌هێنان به‌تۆو په‌رستنی غه‌یری تۆیان هه‌ڵبژارد. جا تۆش ئه‌ی خودای
گه‌وره و باڵاده‌ست ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی پێت به‌خشیوین و ئه‌و بارودۆخی
خۆشگوزه‌رانیه‌ی بۆت دابین کردوون بیگۆڕه به‌بارێکی تردا).
خودا‌ش سروشی پێ دا‌و وه‌ڵامی وابوو که: (ئێمه له‌مه‌ولا کاروباری ڕزق و
ڕۆزییان ده‌ده‌ینه ده‌ست تۆ‌و، خۆشت سه‌ربه‌ست به که چۆن له‌وه‌ودوا
فه‌رمانیان ده‌ده‌یت).
-ئیلیاس-یش وتی: (ده‌ی خوایه بارانیان لێ بگره‌وه و ئیتر هیچیان بۆ
مه‌بارێنه). خودا‌ش بۆماوه‌ی سی ساڵ بارانیان لێ ده‌گرێته‌وه‌و به‌هۆی
ئه‌مه‌شه‌وه هه‌رچی ئاژه‌ڵ و کشت‌وکاڵیان هه‌بوو له‌ناو ده‌چێت و خه‌ڵکیش
ده‌که‌ونه نێو زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تی یه‌کی زۆره‌وه.
-ئیلیاس- دوای ئه‌وه‌ی دوعای لێ کردبوون، له‌به‌رچاویان وون بوو بوو و
له‌هه‌ر جێیه‌کیش بوایه ڕزق و ڕۆزیی خۆی بۆ ده‌هات.. ته‌نانه‌ت له‌م
ڕووه‌وه کار گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ک له‌هه‌ر ماڵێک بۆنی (نان)یان بکردایه
ده‌یانگوت: (ئیلیاس-لێره‌یه) و به‌دوای دا ده‌گه‌ران و خراپه‌یان ده‌رهه‌ق
خاوه‌ن ماڵه‌کان ده‌کرد.
جارێکیان ئیلیاس- ڕوو ده‌کاته ماڵی ژنێک که کوڕێکی هه‌بوو به‌ناوی
(ئه‌لیه‌سه‌ع-ی کوڕی ئوخطوب) و ئه‌م کوڕه‌ش نه‌خۆشییه‌کی هه‌بوو، -ئیلیاس-
دووعای خێر‌و چاک بوونه‌وه‌ی له‌لای خوا بۆ ده‌کات و کوڕه‌که‌ش چاک
ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا نامێنێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه باوه‌ڕ به
-ئیلیاس- و په‌یامه‌که‌ی دێنێت و په‌یڕه‌وی ده‌کات و پابه‌ند ده‌بێت
پێوه‌ی، بۆ هه‌رشوێنێکیش بچێت له‌گه‌ڵی دا ده‌بێت.
-ئیلیاس- ده‌که‌وێته ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ده‌بێت، به‌ڵام (ئه‌لیه‌سه‌ع)
هێشتا گه‌نجه‌و له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتی دا ده‌بێت، ڕۆژێکیان ئیلیاس- به‌گه‌لی
(بن‌و اسرائیل) ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر وازتان له‌بت په‌رستی هێنا ئه‌وا منیش له
خودا ده‌پاڕێمه‌وه که بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانتان خۆش بکات و له‌و
ته‌نگانه‌یه ڕزگارتان بکات).
ئه‌وانیش هه‌موو بت و په‌یکه‌رو په‌رستراوه داتاشراوه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن و
له‌ناویان ده‌به‌ن، ئینجا –ئیلیاس- بۆیان ده‌پاڕێته‌وه و داوای
خۆشگوزه‌رانیان له‌خودا بۆ ده‌کات. خودا‌ش ته‌نگانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت
و به‌هانایانه‌وه دێت و بارانیان بۆ ده‌بارێنێت.
به‌م ڕه‌نگه وڵاتیان دهبوژێتهوهو ده‌که‌ونه‌وه نێو خێر‌و خۆشی، به‌ڵام
به‌ته‌واوه‌تی پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه له‌و حاڵه‌تی پێ باوه‌ڕی یه‌ی تێیدا
بوون و له‌سه‌ر باوه‌ڕی ڕاست و په‌یڕه‌وکردنی شه‌ریعه‌تی خودا جێگیر
نه‌بووبوون، -ئیلیس-یش که ئه‌و نه‌ریته ناله‌باره‌ی لێ بینین له‌خودا
پاڕایه‌وه که ڕۆحی بکێشێت و بیباته‌وه بۆلای خۆی تاکو قوتاربێت له
ده‌ستیان و چی دی به‌ده‌ستیانه‌وه ئه‌تلێته‌وه. خودا‌ش ئه‌و دووعایه‌ی
گیراکردوو ڕۆحی کێشاو به‌رزی کرده‌وه‌و بۆلای خۆی.
به‌ڵام دوای ئه‌و (ئه‌لیه‌سه‌ع)ی بۆ ڕه‌وانه کردن وه‌ک پێغه‌مبه‌رێک تاکو له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ده‌روام بێت.