08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لیڤنی: ئاشكرایكرد حاخامه‌كانی ئیسرائیل رێگه‌یان پێداوه سوود له په‌یوه‌ندی سێكسی وه‌ربگرێت بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی ئیسرائیل
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری سێكسی له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و سه‌ركردانه ئاشكرا كران.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "پانۆراما شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ، تزیپی لیڤنی، وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی، "له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌رۆكانی عه‌ره‌ب سێكسی كردووه"، به‌ڵام ئه‌مجاره ناوی دوو كه‌س له‌وانه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ كردوون ئاشكرا ده‌كات.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، تزیپی ئاشكرایكردووه "له‌گه‌ڵ سائیب عه‌ریقات، به‌رپرسی باڵای دانوستانه‌كانی فه‌له‌ستین و یاسر عه‌بد ره‌به، سكرتێری كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین سێكسی كردووه".
تزیپی لیڤنی، له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی، سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه فه‌له‌ستینییه كردووه، ده‌ڵێت "ئه‌و ژووره‌ی سێكسمان تێیدا ئه‌نجامداوه، كامێرای تێدابووه و هه‌موو كرداره‌كانمان تۆماركراون و هۆشداری به هه‌ندێك له به‌رپرسانی عه‌ره‌ب داوه، ئه‌گه‌ر خواسته‌كانی ئیسرائیل جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ئه‌و ڤیدیۆیانه له یوتیوب بڵاوده‌كاته‌وه".
لیڤنی وتوویه‌تی، حاخامه‌كانی ئیسرائیل رێگه‌یان پێداوه سوود له په‌یوه‌ندی سێكسی وه‌ربگرێت "بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی ئیسرائیل و ده‌ستخستنی زانیاری گرنگ له دوژمنه‌كانی ئه‌و وڵاته". تزیپی لیڤنی، رێبه‌ری حیزبی كادیما، پێشتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان بووه.