08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای ئازادی سوریا رایگەیاند دەستیان بە سەر گەورەترین جبەخانەی سوپای سوریادا گرتووە
ھێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا رایگەیاند: دەستیان بە سەر گەورەترین ئەنباری چەک و تەقەمەنی سوپای سوریادا گرت.
بە پێ راگەیەنراوی سەرۆکایەتی شۆڕشی سوریا، چەکدارانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا لە شارۆچکەی مەھیار لەپارێزگای حەمس دەستیان بە سەر گەورەترین جبەخانەی رژیمی بەشار ئەسەددا گرتووە. ئەوە دووەمین ئەنباری گەورەی چەک و تەقەمەنی رژیمی سوریایە لەو ناوچە سەربازییەدا، حەوت باڵەخانە و ١٣ ئەنباری چەک و تەقەمەنی ھەیە و ھەموویان لە لایەن سوپای ئازادەوە کۆنترۆڵکراون.
ئامانجی ھێزەکانی سوپای ئازاد کۆنترۆڵ کردنی یەکجارەکی شارۆچکەی مەھیارە تا بتوانن بەوجۆرە کۆتایی بە دەورپێچ کردنی حەمس لە لایەن ھێزەکانی رژیمی سوریاوە بھێنن و بتوانن لەو رێگایەوە ھاوکاری پێشکەشی ھێزەکانی خۆیان لە ناوچەی گوتا لە رۆژھەڵاتی شام بکەن.