کوردستان
08/11/2013 نوسەر: bzavpress

کوردستان


ساڵەهاى ساڵ لەم خاکەدا وه‌ك براین 
هاوخەبات و بۆ یەک پشت و پەنایـــــن 

مێژوو دەڵێ لـە مێژە ئــەم وڵاتـــە 
کـانگاى خێـرو بۆ یـەک بون و ئاواتە 

ئاشتى ڕێگاو ئامانجمـان دادپەروەرى 
لێبوردەین ودەڕۆین بـەرەو ســەروەرى 

لە ژێر یەک ئاڵاى هاوبەشدا یەکسانین 
پێش هەرشتێ هاووڵاتـى کـوردستانین 

نیشتمانە ماڵى گەورەى هەموومـــــان 
هەرچى یەک بێت دین و زمان وبۆ چونمان 

مل کەچ ناکەیـن بۆ ستــەم و نــادادى 
قەت لانادەین لـەشـا ڕێگــاى ئازادى 

هاوچارەنووس، ئایندەمان هاوبـەشـە 
باوەریشـمـان وەکو چیاى سـەرکـەشە