مانچستەر سیتى بۆ ماوەى چوار هەفتە لە تواناکانى سیلفا بێ بەش دەبێت
08/11/2013 نوسەر: bzavpress

مانچستەر سیتى بۆ ماوەى چوار هەفتە لە تواناکانى سیلفا بێ بەش دەبێت


راهێنەرى یانەى مانچستەر ستیى مانوێل بلگرینى ئاشکراى کرد یاریزانى هێلى ناوەراستى یانەکەى و هەلبژاردەى ئیسپانیا دافید سیلفا بۆماوەى یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبرێت بەهۆى پێکانەوە.
 پلگرینى ئەوەشى  ئاشکراى کردووە سیلفا لە بەستەرەکانى قاچى تووشى پێکان هاتووە و بەم هۆیەوە بۆماوەى چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبرێت .

 لەلایەکى تر پلگرینى ئاشکراى کرد بەرگریکارى یانەکەى فیسێنتى کۆمبانى لە پێکانەکەى تەواو چاک بۆتەوە ئەگەرى هەیە بۆیارى بەرامبەر تۆتنهام هۆتسبێر بگەرێتەوە یارى کردن .
 جێگەى ئاماژەیە یانەى مانچستەر سیتى نیوەرۆى رۆژى یەک شەمە روبەرووى یانەى سەندەرلاند دەبێتەوە لە چوارچێوەى یاریەکانى خولى نایابى ئینگلیزى .