وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایه كه روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی میصر له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه زیانی هه‌بووه.
له‌وتارێكیدا كه سایتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بلاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند (به‌شێكی به‌رپرسیارێتی شكستی یه‌كێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن وتاریان پێشكه‌ش ده‌كردو به‌شێكی تریشیان وه‌ك ده‌سه‌ڵات، بۆیه به‌ڕای ئه‌و له‌كاتی بانگه‌شه‌دا به‌شێك له میدیای پارتی و میدیای سێبه‌ر بونه‌ته ڕكابه‌ری میدیای یه‌كێتی).
ناوبراو ئه‌وه‌شی نوسیوه (له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا میدیای یه‌كێتی به‌رده‌وام بوه له‌سه‌ر ڕوماڵكردنی ڕوداوه‌كانی ئیخوان موسلیمینی میسر، كه به‌ڕای ئه‌و میدیای یه‌كێتی زیاد له قه‌باره‌ی ڕوداوه‌كان رۆژان كاتی خۆی بۆ ئه‌و ڕوداوانه ته‌رخانكردوه).
د.ع