10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا شه‌ڕی صەلاحەدینی ئەیوبی شه‌ڕی كورد و خاك بووه یاخود ئایین و مه‌زهه‌ب
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
بەشی شەشەم
صەلاحەدینی ئەیوبی وه‌ك ئه‌بینین یه‌كه‌م كار وه‌یه‌كه‌م ململانێ كه كردوویه‌تی شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی مه‌زهه‌بی بووه كه‌له سه‌ره‌تاوه ده‌ست یان پێ كردووه ،شه‌ڕی خاك نه‌بووه چونكه خاكی موسڵمانان به‌گشتی به‌ر فراوان بووه ،صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌و كاره‌ی كه‌كردی دژی شیعه وه ده‌وڵه‌تی فاطمی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رێت .. توانی به‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تی فاطمی له‌ناو به‌رێ و ده‌وڵه‌تی سوننی مه‌زهه‌ب له جێگای ده‌وڵه‌تی شیعی مه‌زهه‌بی فاطمی دابنێت ،ده‌وڵه‌تی فاطمی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عوبه‌یدی خۆیان ئه‌م ناوه‌یان وا لێكردووه و كردوویانه به فاطمی چونكه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ (عوبدالله كوڕی قه‌داحی جوله‌كه) صەلاحەدینی ئەیوبی توانی به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی شیعه نشینی فاطمی كۆتایی پێ بێنێت..
له‌دوای ئه‌وه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی توانی به‌سه‌رهه‌مووپلانه‌كاندا سه‌ربكه‌وێ وه‌توانی زوربه‌ی زۆری سودانییه‌كان بخاته ژێردەسەڵاتی خۆیه‌وه ،وه‌هه‌مووپلانه داڕێژراوه‌كانی ئه‌حباشه‌كان كۆتایی پێ بهێنێت .. دواتریش هه‌موو میسر مل كه‌چ بوو بۆ حوكمی صەلاحەدینی ئەیوبی ، نورەدین محمود زۆر دڵخوش بوو به‌م رەوشەی كه‌ڕوویا‌نداوە پاره‌یان به‌ناوی نورەدین محموده‌وه چاپ كردوو، به‌ناوی نورەدین محموده‌وه و خیلافه‌تی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی له وتاری مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كانه‌وه درا و سەسەڵاتی شیعی بەتەواوەتی كۆتایی پێ هات .. به‌ناوی خه‌لیفه‌ی عه‌باسییه‌وه وتاری هه‌ینی ئه‌درا.
دوای ئه‌وه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی له‌كاره‌كانی دا سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌مووخه‌ڵكی ئەودەڤەرە خۆشیاندەویست؛ وه‌كو سوڵتان سه‌یریان دەه‌كرد ،به‌ڵام له‌م كاته‌دا چه‌ند كه‌سێكی خراپه‌كار ئه‌وانه‌ی هه‌میشه خه‌ریكی كێشه‌و ئاژاوە و ناكۆكی بوون هه‌وڵیان ئه‌دا كه‌وا كێشه‌و ململانێ بنێنه‌وه له‌نێوان صەلاحەدینی ئەیوبی ونورەدین محمود دا بۆئه‌وه‌ی نێوان یان تێك بده‌ن ،به‌ڵام صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌موو حوكمه‌كه‌ی خۆی وه‌كو والی یه‌كی سوڵتان نورەدین محمود نیشان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ست به‌وه نه‌كات ئه‌م خۆی به‌گه‌وره ئه‌زانێت كه‌ئێستا ناوچه‌ی میسر و سودان كه‌وتووه‌ته ده‌ستی كه له هه‌مووناوچه‌كانی شام وموصڵ گه‌وره‌تر بوو ،ئه‌وه بوو نورەدین محمود ئه‌ترسا له‌وه‌ی كه‌وا صەلاحەدینی ئەیوبی وه‌ك سوڵتان ناوزه‌د بێت و خۆی جیابكاته‌وه له ده‌وڵه‌تی زه‌نگی یه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی نوری كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی نورەدین محمود كه‌ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی زه‌نگی ئه‌كات وه كوڕی عیمادەدین زه‌نگی یه ،به‌ڵام خه‌ڵكی دیندار وژیر كه‌وتنه نێوان هه‌ردوولاكه‌وه ئه‌وناڕه‌حه‌تی و ناهه‌مواری یه‌ی كه‌ویستیان درووستی بكه‌ن له‌نێوان یاندا چاره‌سه‌ركراو ڕەوشەکە گه‌ڕانه‌وه جێگای خۆی ،صەلاحەدین ئه‌یوبیش هه‌ر له‌ژێر هیواو ناوی نورەدین محمود دا مایه‌وه.
ڕۆشتنی صەلاحەدینی ئەیوبی بۆ قودس و یه‌كخستنی میرنشینه نوریەکان
له كت وپڕدا نورەدین محمود له‌ساڵی ٥٦٩کۆچی= ١١٧٣ز كۆچی دوایی ئه‌كات ،سه‌باره‌ت به مردنه‌كه‌ی ڕای جیاواز هه‌یه هه‌ندێ له مێژوو نوسان ئه‌ڵێن ژه‌هر خواردكراوه ،هه‌ندێكی كه ده‌ڵێن شه‌هید كراوه به‌ده‌ستی باطنی یه‌كان .
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌له‌ژیاندا بوو ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی هه‌بوو ،ده‌وڵه‌تی زه‌نگی پێش ئازاد کردنی میسر هه‌بوو، عیمادەدینی زه‌نگی دوو كوڕی هه‌بوو یه‌كیان ناوی نورەدین محمود بوو ئه‌وی تریان سیفەدین غازی بوو ،نورەدین محمود كه‌سێكی زۆر زیره‌ك و ئازا‌و چاونه‌ترس بوو ،هه‌روه‌ها سیفەدین غازی كه‌سێكی دیندار بوو به‌لاَم زۆر حه‌زی به‌تێكه‌ڵ بوونی جیهادی صه‌لیبی یه‌كان نه‌بوو ،وه‌هه‌رگیز تێكه‌ڵ نه‌بوو به‌جیهادی صه‌لیبی .بۆیه عیمادەدین زه‌نگی ئه‌یزانی نورەدین محمود كه‌سی ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه بۆیه به‌شی مه‌مله‌كه‌تی حه‌له‌ب وموصڵ تا ئه‌گاته دیمه‌شق دایه ده‌ست نورەدین محمود ،به‌شێكی تری كوردستان وناوچه‌كانی دیاربكر و ناوچه‌كانی جزیره‌و تاوه‌كو ئه‌گاته‌وه كه‌ركوك و شاره‌زوور زۆربه‌ی زۆری به‌ده‌ستی سیفە دین غازی یه‌وه بوو ،واتا ویلایه‌تی موصڵ به‌ده‌ستی سیفە دین ه‌وه بوو وه ویلایه‌تی حه‌له‌ب یش به‌ده‌ستی نورەدین محمود ه‌وه بوو،نورەدین محمود توانی هه‌موو سوڵته‌و ده‌سه‌لاَتی براكه‌ی تریشی بخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێ توانا بوو،دواتر سیفەدین غازی‌یش مردوو ومه‌مله‌كه‌ت گه‌ڕایه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی نورەدین محمود ، له دواییدا هه‌مووناوچه‌كانی میسر ڕزگار كرا ،به‌لاَم كاتێك نورەدین محمود له ژیان ئه‌چێته ده‌ره‌وه سه‌ر له‌نوێ خراپه‌كاری و ناكۆكی ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌میره‌كان،صلاح الدینی ئه‌یوبیش موڵكێكی زۆر له‌به‌رده‌ستی دا بوو ،وه‌به‌هۆی ئه‌و ماوه زۆره‌ی كه‌له‌به‌رده‌ست یا بوو توانی ناوچه‌یه‌كی زۆر بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه ئه‌مه‌ش له چاكه‌ی خواوه‌یه هه‌ركه‌سێك ڕاسگۆ بوو له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره موڵكی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ .ئه‌م هه‌موو موڵكه كه‌وته ژێر ده‌ستی موسڵمانان ، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان ڕاستگۆیانه پاراستی خوای گه‌وره بۆی زیاد ئه‌كات (وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ) واتا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش سوپاسگوزاری ئه‌و چاكه‌یه بكه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێ ی به‌خشیون خوای گه‌وره بۆتان زیاد ئه‌كات ، به‌لاَم ئه‌گه‌ركه‌وتنه ململانێ ومن وتۆی تیا بێت ئه‌وا خوای گه‌وره لێتان وه‌رئه‌گرێته‌وه ،چونكه خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئه‌ی به‌خشێ به‌كه‌سی تر.
بۆیه له‌دوای مردنی نورەدین محمود كوڕێكی بچووكی هه‌بوو به‌ناوی (مه‌لیك صاڵح ئیسماعیل)كه به‌ر له‌مردنی وه‌سیه‌تی كرد كه صاڵح ئیسماعیل كوڕی جێ ی بگرێته‌وه وه‌په‌یمانی وه‌رگرت له‌هه‌موو میرنشینه‌كان كه‌له‌دوای خۆی كوڕه‌كه‌ی بخه‌نه شوێنی كه‌ته‌مه‌نی ١١ ساڵان بوو، ئه‌بوو بوو به‌جێنشینی باوكی ..
مامی ئه‌بێته ڕاوێژكاری و جێ به‌جێ كاری ملیك صاڵح ،هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن مامی نه‌بووه هه‌ر ڕاوێژكاری بووه ،به‌لاَم زۆربه‌ی مێژوونوسان ئه‌ڵێن مامی بووه . مێژوو نوس (ارجعیش) ئه‌ڵێت ته‌نها ئیش وکارەکانی بۆ جێ به‌جێ كردووه كه‌گوایه پرس وڕای پێكردووه ئه‌م له‌بری ئه‌و بڕیاری داوه ئه‌ویش كه‌سێك بوو به‌ناوی(شمسە دین محمد كوڕی موقدم) كاتێك نورەدین محمود مرد (حه‌له‌ب و شام وحه‌ما و حمص و موصڵ ودیاربكر حصن الكیف و حسكه‌و..هتد) زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی هه‌ولێرو شاره‌زوور هه‌مووئه‌مانه له ژێر ده‌سەڵاتی ده‌وڵه‌تی زه‌نگی دا بوو كه ده‌وڵه‌تێكی سوننی مه‌زهه‌بی توركمان بوون وه‌ده‌وڵه‌تێكی موجاهیدینی ئەم ئیسلامە بوون، سنجارو ناوچه‌كانی بادینان هه‌موو له‌ژێرده‌ستی ئه‌ماندا بوو .
لەپاشاندا هه‌موویان كه‌وتنه پلاندانان دژی یه‌كتری ،ئه‌وه بوو هه‌ندێكیان ده‌ست یان تێكه‌ڵ كرد له‌گه‌ڵ باطنی یه‌كاندا ،هه‌ندێك یان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی ئیسماعیلی وهه‌ندێكی تریش یان له‌ناوخۆیان دا كردیان به‌شه‌ڕ هه‌تا یه‌كێك له‌وانه (سیفەدین) كوڕی مامی ملیك صاڵح بوو به‌ته‌واوه‌تی خۆی جیاكرده‌وه له ده‌سه‌ڵات وسوڵته‌ی‌نورەدین محمود كه ملیك صاڵح كوڕی شوێنی گرتبووه، سیف الدینی ئامۆزای ملیك صاڵح موصڵی له‌ژێر ده‌ستدا بوو،به‌لاَم به‌ته‌واوه‌تی خۆی جیا كرده‌وه‌و وتی من ئه‌م ویلایه‌تی ئه‌به‌م به‌ڕێوه بۆخۆم له‌پاشاندا وای لێهات كه‌س گوێ ی بۆكه‌س نه‌ئه‌گرت و به‌ته‌واوه‌تی شه‌ڕ و پێكدادان كه‌وته نێوانیانه‌وه به‌جۆرێكی لێهاتبوو دووشار یان دوو قه‌ڵا به‌یه‌كه‌وه هه‌ردووكیان براو كه‌سی یه‌كتری بوون ئه‌یان كرد به‌شه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بچێت موڵكی ئه‌و داگیربكات خه‌ڵكی به‌ته‌واوه‌تی له‌م نێوه‌نده‌دا بێزار ببوو ، سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی به‌هه‌ده‌ر ئه‌چوو،كار‌و كاسبی وه‌ستابوو،دینداری له‌ناو خه‌ڵكی دا به‌ته‌واوه‌تی كه‌م بووبوویه‌وه ،خه‌ڵك وای لێ هات بوو ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان یان دائه‌خست به‌وه‌ی كه‌ئه‌م زانایه سه‌ربه عه‌باسی نی یه‌و ئه‌وی تریان سه‌ربه‌وی تریان نی یه ،زۆربه‌ی زۆری قازییه‌كان ناڕه‌حه‌ت بوون له‌ده‌سه‌لاَتی ئه‌م والی یانه‌و بنه‌ماڵه‌ی نورییه‌كان ،به‌و شێوه‌یه جیاوازی ناهه‌مواری كه‌وت بووه نێوانیانه‌وه،صەلاحە دینی ئه‌یوبیش له میسر ده‌وڵه‌تێكی مه‌تین وبه‌هێزی هه‌یه ئه‌یویست بڕوات به‌ده‌م یانه‌وه و ئه‌م بارودۆخه چاك بكاته‌وه هه‌رچونێك بێت ئه‌م بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكات ،به‌لاَم صەلاحەدینی ئەیوبیكه‌سێكی ژیر بووئه‌یزانی ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌له‌شام دا درووست بووه ئه‌گه‌ر بێت وئه‌م ده‌ستی تێبخات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی نورییه‌كان نی یه ڕه‌نگه خه‌ڵكێكی تر بكه‌وێته نێوان یانه‌وه ئه‌میش نه‌توانێ كاره‌كه‌ی خۆی بكات وه‌به‌م هۆیه‌وه پێگه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌م ببێته‌وه ،صەلاحە دینی ئه‌یوبیش وه‌ك سوڵتانێكی دیندارو به‌ڕێز له‌ناو خه‌ڵكی دا ناسرابوو ،بۆیه نه‌یدەویست ده‌ست بخاته كێشه‌كانی ئه‌وانه‌وه تائه‌وكاته‌ی نورەدین محمود مردو مەلیك صاڵح ئیسماعیل ئه‌و كوڕه بچووكه بوو به سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه له‌شام دا ته‌نانه‌ت صەلاحەدینی ئەیوبی چوویه ژێر دەسەڵاتی مەلیك صاڵح ئیسماعیل ه‌وه ،وه‌پاره‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه چاپ كردوو له وتاری ڕۆژی هه‌ینیش باسی ئه‌م كوڕه منداڵه‌ی ئه‌كرد كه‌ناوی (مەلیك صاڵح اسماعیل)ه وه‌ڕێزی لێ ئه‌گرت چونكه ئه‌یزانی ئه‌مه كوڕی ئه‌میركه‌یه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه تا ئه‌یتوانی ڕێزی له‌و منداڵه ئه‌گرت.
دوای ئه‌وه‌ی سیفەدین موصڵی جیاکردوە ئیمارەتەکەی خستە ژێر ده‌ستی و هاته ناو دیمه‌شقه‌وه شه‌ڕێكی زۆر زۆریان كرد له‌گه‌ڵ یه‌كتری نەیتوانی سوپای شەمسەدینی محمدی کوری مقدەم بشکێنێت..
،شمسە دین محمد كوڕی المقدم یش ڕاوێژكاری ملیك صاڵح ئیسماعیل بوو خاوه‌نی ناوچەکانی جزیره بوو داوای كرد له صەلاحەدینی ئەیوبی كه بچێت به‌هانای واتا ئه‌م جاره داواكای یه‌كه له‌خۆیانه‌وه‌یه، بەڵآم سەفەدین خستیە ژێر قەڵيمڕەوی خۆی جزیرە جوە ژێر دەسەڵآتی سەیفەدین..
صەلاحە دینی ئه‌یوبیش به‌ئاواتی ئه‌مه‌وه بوو بڕوات كۆتایی به‌وه بێنێت، چونكه هێزیكی سه‌ربازی باشی هه‌بوو وه‌زۆربه‌ی زۆری هێزی نورییه‌كان له‌به‌رده‌ستی صەلاحە دینی ئه‌یوبی دا بوو ئه‌م هێزه زانیان چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌ڕو ناهه‌موارییه ببنه‌وه ئه‌مه له‌مانگی ڕه‌بیعی ٥٧٠ کۆچی= ١١٧٤ز صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌رچه‌نده ترسی فره‌نجه وصه‌لیبی یه‌كانی هه‌بوو به‌لاَم پشتیوانی به‌خوای گه‌ورەی به‌ست و ڕۆیشت بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی موسڵمانان بكاته‌وه به‌یه‌ك ئه‌وه‌بوو بیابانی بڕی تاگه‌یشته (بوصرا)له‌وێ گه‌یشته ناو بوصرا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ڕێزێكی زۆر یان له صەلاحەدینی ئەیوبیگرت وه‌كو ڕێزی ئه‌میر وكه‌سێك كه وڵاتان ڕزگار ئه‌كات ،به‌وشێوه‌یه چوون به‌ره‌و ڕووی صەلاحەدینی ئەیوبی و كه‌سێكی روخۆش وقسه خۆش بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا كاتێ چوونه ناو دیمه‌شقه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان توش نه‌بوو وه‌صەلاحەدینی ئەیوبی له‌ماڵی باوكی خۆی داده‌نیشێت واته‌ئه‌و ماڵه‌ی كه هی باوكێتی و تیایدا په‌روه‌رده بووه و ماڵی كه‌س وكاریه‌تی.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانێكی زۆر خرایه به‌رده‌ستی صەلاحەدینی ئەیوبی سه‌روه‌ت وسامانێك كه ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌یتوانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز بكات ،بەڵام پلەو پایەو ده‌سه‌ڵات ئه‌و به‌خششه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه له‌ده‌سه‌لاَتی كه‌م نه‌بوویه‌وه ،ئه‌وه‌بوو هه‌رچی یه‌كی ده‌سكه‌وت له‌پاره‌و سه‌روه‌ت وسامان هه‌مووی دابه‌شكرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژارو زانایان وئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌شایه‌نیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی و ئیسلامی له‌و ولاَته‌دا جێ به‌جێ ببێت هه‌روه‌ها نه‌خوشخانه‌ی دروست كردووه وه‌دادگا كه‌ئه‌و كات پێ ی وتراوه (عدل الاسلامی)یان (دار العدل)كه‌وه‌ك دادگای ئێستا وابوو،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو ڕێز و سه‌روه‌ت وسامانه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ریكی خه‌ڵك تێركردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆش وناڕه‌حه‌ت بوونه ،هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی درووستكردووه بۆ زانستی شه‌رعی كه‌ئه‌م هه‌مووشتانه‌یان بینی له صەلاحەدینی ئەیوبی خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت له‌دیمه‌شق دا باوه‌شیان پیاده‌كرد ، چونكه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ی ئه‌ویست نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سه‌روه‌ت وسامان به‌كار بێنێت ،هه‌روه‌ها خۆی وتاری هه‌ینی ئه‌دا و دواتریش له‌گه‌ڵ ئومه‌راكان و كوڕ و براكانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌كرد ئه‌چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نووری واته ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه‌نورەدین محمود درووستی كردووه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بووه له‌نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی جیهان ئه‌ڕۆیشت وسه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌كرد وپاره‌ی دابه‌ش ئه‌كردبه‌سه‌ر خه‌ڵكی دا ،ئه‌مه‌ش وای كرد ولاَته‌كان یه‌ك بخاته‌وه بیان كاته‌وه به‌یه‌ك چونکە خاوەنی پرۆژەو فیکر و سیاسەت بوو.
صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌سێك دەیوسیت ناوی خوای گەورە بە بەرزو پیرۆز ڕابگیرێت وخوای گه‌وره به‌رزبكاته‌وه بۆئه‌وه كاری نه‌كردوه كه‌خۆی سه‌ربكه‌وێ و ناوی به‌رێته ئاسمان ،مرۆڤ ئه‌گه‌ر بییه‌وێ خوای گه‌وره به‌به‌رز ڕابگرێ خوای گه‌وره‌ش سه‌ری ئه‌خات .
هه‌ركه‌سێك بییه‌وێ ناوی خوای گه‌وره به‌به‌رزی ڕابگرێ خوای گه‌وره ناوی به‌رز ئه‌كاته‌وه ناوی نامرێنێ ،ناوی ئه‌هێڵێته‌وه وه‌كو مێژوو. چه‌نێكی تر له مه‌زهه‌به‌كان وخه‌ڵكانی تر هه‌بووه سه‌دان سه‌ركرده‌و شۆڕشگێڕ هه‌بووه ،به‌لاَم ناوی هه‌ندێكیان دیار نی یه له مێژوودا نادۆزرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار ئه‌مێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه بۆ خوا كردوویانه وه‌ك ئیمامی( شافعی ،مالك، ئەحمەد و ابو حنیفه)ئه‌مانه ڕاستگۆ بوون له‌گه‌ڵ خوا و دینداری یه‌كه یان دا ،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان كردوویانه له‌پێناوی خوای گه‌وره هه‌م خۆیان سه‌ربه‌رزی دونیا و قیامه‌ت بوون هه‌م گه‌له‌كه‌شیان به‌جوانتریش شێوه باوه‌شی بۆ كردوونه‌ته‌وه،وه‌هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌خوای گه‌وره داوای لێكردووه هه‌نگاویان ناوه سه‌رله‌نوێ هیمه‌تی جیهاد كه‌وته‌وه ناو خه‌ڵكی ،چونكه له‌م لایانه‌وه قودس داگیركراوه كه‌بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵه مزگه‌وتی قودس ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵه‌و صه‌لیبی یه‌كان ولاَخه‌كانی خۆیان یان تیادا ئه‌به‌سته‌وه،ئه‌وه‌ی كه‌له مێژووی صه‌لیبی یه‌كان دا هاتووه دووره له‌ڕاستی یه‌وه كه گوایه صه‌لیبی یه‌كان مزگه‌وتی قودس یان هێشتوه‌ته‌وه ،ته‌نها ئه‌و ڕۆژه‌ی قودس داگیر کرا زیاد له ٧٠ هه‌زار كه‌س یان كوشت یه‌كه‌م شالاَوی صه‌لیبی یه‌كان كه‌هاته ناو فەلەستینه وه له‌یه‌ك ڕۆژدا ٧٠ هه‌زار كه‌س یان كوشت. .
بۆیه كاتێك صەلاحەدینی ئه‌یوبه ڕۆشته ناو دیمه‌شق به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك پێشوازی لێكردوده‌یان شاعیر شعریان به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا هه‌ڵ ئه‌دا هه‌رچه‌نده بۆ نموونه شیعر به‌سه‌ر (صدام حسین)دا واتراوه ،به‌لاَم كه‌س باس یان ناكات و له مێژوودا دیار نی یه ،چونكه ئه‌مه به‌زۆر وتراوه به كه‌سێك ،به‌لاَم شیعره‌ی كه‌به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا وتراوه كه‌سێكی وه‌ك (وجیش الاسدی) كه‌یه‌كێكه له‌زاناو قازی یه گه‌وره‌كان ،هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌ك (نشوه الدوله ابی فضل) كه یه‌كێكه له قازی یه گه‌وره‌كان كه‌شعر ئه‌ڵێت به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا و ده‌ڵێت:
اتی بعدما نادت دیمشق لبعدە
الی ربها: تاللە مسني الضر
فللە حمد لایزال مجددا
علی ما حبا من فضلە ولە الشکر
اتاح لنا بعد یآس مبرح
ملیکا غدا من بعض خدامە الدهر
ولم لایجوز الارض شرقا و مغربا
وللە فی إعلاء رتبتە سر
زۆرێك لەو شیعرانه له مێژوودا وتراونه‌ته‌وه به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا یاداشت کراون،ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌دادوه‌ری تیادا ئه‌كرا خه‌ڵكیش ئه‌ڕۆشتن له‌گه‌ڵ صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌پێ ی ئه‌وترا (محكمه الاسلامیه) صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی له‌و جێگایه دائه‌نیشت و حوكمی خه‌ڵكی ئه‌كرد ..باجی له‌سه‌ر خه‌ڵكی لائه‌برد بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده بێزار نه‌بێت وه‌كار ئاسانی بۆ خه‌ڵكی ئه‌كرد وه‌ك( سه‌عدی كوری عبدالله)كه یه‌كێك بووه له قازی یه‌كان خۆی له خزمه‌تی صەلاحەدینی ئەیوبیدا داده‌نیشت و خۆی له دار العدل ئاگاداری بارودۆخی خه‌ڵكی بوو له شام ودیمه‌شق ،چونكه دابه‌زیوه‌ته ناو كۆمه‌ڵگامه‌ی و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌یه‌وه ،چۆن خوای گه‌وره كه‌سێك سه‌رناخات ئابه‌م شێوه‌یه ئاگاداری كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت و ئاگای له‌خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی بێت ئابه‌م شێوه‌یه كاری ئه‌نجام داوە.
صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌مووجارێك له‌دیمه‌شق ئه‌وانی دڵنیا ئه‌كرده‌وه وئه‌ی فەرموو من نه‌هاتووم ببمه سوڵتان به‌سه‌ر ئێوه‌وه بۆده‌سه‌لاَت نه‌هاتووم ،به‌ڵكو بۆ ئه‌وه هاتووم بۆئه‌وه‌ی پشتگیری سه‌رخستنی ملیك صاڵح ئیسماعیل بكه‌م كه كوڕی سه‌ركرده‌مه‌وه كوڕی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌من به‌یعه‌تم پێ داوه ،بۆئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك لێ ی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌ڵكێك وانه‌زانێت بۆ سوڵته‌و ده‌سه‌لاَت هاتوو بۆئه‌وه‌ی ئیش و كار به‌و شێوه‌یه بكات.
صەلاحەدینی ئەیوبی دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوەتی ده‌سه‌ڵاتی له‌دیمه‌شق گرته ده‌ست برایه‌كی خۆی دانا له‌وێ به‌ناوی (سیف ئیسلام تخغوغین) كه‌سێكی كورد‌و برای صەلاحەدینی ئەیوبییه وه به‌ڕبَوه بردنی ئیش و كاری دیمه‌شقی پێسپارد .دواتر صەلاحەدینی ئەیوبی ڕووی كرده شاری حمص كێشه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوو صەلاحەدینی ئەیوبی ڕۆشت تا گه‌یشته ناو زۆربه‌ی زۆری قه‌لاَكانی به جێهێشت و چووه ناو شاره‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ی شاره‌كه بپارێزیێت.. چونكه شاره‌كه‌ی به‌لاوه گرنگ بوو ئه‌وه بوو ئیشی شاره‌كه‌ی خسته به‌رده‌ستی خۆی ،بۆئه‌مه‌ش كه‌مێ شه‌ڕی كردوو كه‌هاته‌ڕێ ،به‌لاَم توانی به‌و سوپایه‌ی كه هه‌ی بوو بچێته ئه‌و جێگایه حمصی خستە ژێری قەڵەمڕەوی خۆی..
دواتر صەلاحەدینی ئەیوبی ڕووی كرده شاری حه‌ما .. والی یه‌كه‌ی ناوی (عیزەدین جۆردیك) ه.. یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له شاڵاوی سێیه‌می میسر دا له‌گه‌ڵ صەلاحەدینی ئه‌یوبی وئەسەدەدین شێركۆ دابوو ،سه‌ره‌تا والی حه‌ما (عیزەدین جۆردیك) ویستی نه‌یه‌ڵێت صەلاحەدینی ئەیوبیب چێته ئه‌و جێگایە ،به‌لاَم صەلاحەدینی ئەیوبی پێی وتن من وتۆ هه‌ردووكمان به‌یه‌كه‌وه سه‌رباز و موجاهید بووین كه‌له پێناو خوای گه‌وره كردوومانه تۆبۆ خۆت كه‌سێكی دینداری و به كردار عیزەدین جۆردیك كه‌سێكی دیندار و خواناس و ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه بووه..ده‌یویست دینی خوای گه‌وره سه‌ربخات ،كاتێ وتی من وتۆ پێكه‌وه فتحی ولاَتانی موسڵمانان مان كردووه و فرنجه‌مان خستوه‌ته ده‌ره‌وه ئێستا نایه‌ڵیت من بێمه ناوه‌وه نه‌هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌والی و ئه‌میر به‌سه‌ر تۆوه ،به‌ڵكو هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی موسڵمانان به‌یه‌كه‌وه ڕێك بخه‌م وخۆشت له‌و جێگایه بمێنه‌ره‌وه عیزەدین جۆردیك كه‌ئه‌مه‌ی بیست قسه‌كه‌ی به دڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیشی پارێزێت له هێرشی صه‌لیبی یه‌كان ،چونكه صه‌لیبی یه‌كان هه‌موو له‌ئاماده‌باشی دابوون بۆ ئه‌وه‌ی بچن ئه‌و شوێنانه‌ی كه پارچه پارچه بوون بیگرن، پاشان ئه‌وه بوو یه‌كسه‌ر ڕۆشته ژێر ده‌سه‌لاَتی قەڵمڕەوی صەلاحەدینی ئه‌یوبیش زۆر ڕێزی لێگرت و كردی به هاوكاری خۆی هه‌تا ناردی بۆلای (سیفە دین) بۆ موصڵ و ولاَتی جزیره بۆئه‌وه‌ی بیخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه ولاَتی جزیره واتا كوردستان ،چونكه صەلاحەدینی ئەیوبی زۆر پێ ی ناخۆش بوو كه كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی سیفە دین بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیفە دین كه‌سێكی خراپه‌كار بوو هه‌ر ڕۆژه‌و ئه‌یویست ده‌ستی له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا تێكه‌ڵ بكات ،كاتێك صەلاحەدینی ئەیوبی چووه ئه‌و ناوچانه‌وه به‌و ناوه‌وه كاری ئه‌كرد كه‌گوایه ئه‌م بۆ خۆی وه‌سێتگری كوڕه‌كه‌ی نورەدین محموده كه‌ناوی ملیك صاڵح ئیسماعیل ...ئه‌وه‌بوو صەلاحەدینی ئەیوبی باوه‌ڕی به جۆردیك هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ حه‌ما له‌وێ پێكه‌وه ده‌ست تێكه‌ڵ بكه‌ن كه حمص كه‌وته ژێر ده‌سه‌لاَتی صەلاحەدینی ئەیوبی دواتر پێكه‌وه ویستیان بڕۆن به‌ره‌و حه‌ما كاتێك حه‌ماش و حمص به‌ته‌واوی خرایه ژێر ده‌سه‌لاَتی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه حه‌له‌ب مابوه‌یه‌وه دواتر ڕووی كرده ئه‌وێ.
صەلاح ا‌لدین دوای ئه‌وه‌ی حما وحمصی خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه حه‌له‌ب مایه‌وه خاوه‌نی حه‌له‌بیش كه‌سێك بوو به‌ناوی (سەعدە دینی كمشتكین) وه‌ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ست دابوو ،به‌لاَم خوی یه‌كێك بوو له بنه‌ماڵه‌ی نوری یه‌كان وه ناوچه‌ی كوردستان واتا ناوچه‌ی سنجار وبادینان وئامێدی له‌ژێر ده‌ست دا بووهات ناوچه‌ی حه‌له‌بیشی خسته ژێر ده‌ستی خۆی و شه‌ڕێكی كرد له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ناوی (شمسە دینی كوڕی دایه )بوو (سعدە دینی كمشتكین) توانی حه‌له‌ب بخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه و ئیببنو دایه كوڕه‌كان وكچه‌كان و كه‌س وكاره‌كه‌ی به‌ند كردبوو كه‌هیچ نه‌بێت په‌یامه‌كه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی ماڵ و منداڵه‌كه‌م ڕزگار بكات وه‌بێته‌وه ژێر ده‌سه‌لاَت و سوڵته‌ی نورییه‌كان ،به‌لاَم سعدەدین كمشتكین كه‌سێكی زۆر خراپه‌كار بوو وه زۆر به‌یاخی بوانه‌داو وه‌لاَمی نامه‌كه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبیدایه‌وه هه‌تا وا وه‌لاَمی یاوه كه‌به‌هه‌مان شێوه عیز دین جۆردیك به‌ندكردوو خستییه لای ئیبنو دایه واتا شمس ا‌لدین كوڕی دایه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌ندی كرد وه‌لاَمی به‌كه‌سێكی ساده‌و ڕێبوارێكی ڕێدا نارده‌وه بۆصەلاحەدینی ئەیوبی كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا ناكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌لاَمی نادرێته‌وه ،چونكه سعدەدین كمشتكین كه‌سێكی زۆر خراپه‌كار و مه‌شروب خۆر وداوێن پیس بوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترسێكی له‌دڵ دا بێت له‌گه‌ڵ صه‌لیبی دا ده‌ستی تێكه‌ڵ بوو...ته‌نها به‌ناو له‌ده‌وڵه‌تی موسڵمانان بوو ئه‌گینا هیچ شتێكی به‌سه‌ر موسڵمانه‌وه نه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه ته‌ڕوویدا صەلاحەدینی ئەیوبی سوپایه‌كی زۆری كۆكرده‌وه ئه‌كه‌وێته كه‌مین وبۆصە بۆی ،چونكه ئه‌مه سوكایه‌تی كردنه به صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌و هه‌موو والی یه‌ی خستوه‌ته زیندانه‌وه به‌م شێوه‌یه صەلاحە دینی ئه‌یوبی سوپای بۆی كۆئه‌بێته‌وه..
کمشتکین دەست لەگەڵ شیعەی ئیسماعلی تێکەڵ دەکات بەتایبەت لەگەڵ کەسێك شێخی گه‌وره‌ی شیعه‌ی ئیسماعیلی (را‌شد دین كوڕی سینان ) یان را‌شد الدینی سینانی پێ ئه‌وترێ كه‌له‌ناوچه‌كدا بوو پێ ی ئه‌وترێ مصایف واتا شوێنێك نی یه شار بێت .ئیسماعیلی یه‌كان هه‌میشه باخ وباخاتیان دروست ئه‌كرد وه‌حه‌شیشه‌یان دۆزی‌یه‌وه ئه‌م حه‌شیشه‌یه ئه‌یاندا به‌خه‌ڵكی بێ ئه‌قڵ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ڕایان ئه‌بوارد وه‌كو (جاریه وكه‌نیزه)به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و مصیفانه‌دا نیشته‌جێ یان كردبوون وه‌نه‌یان ئه‌هێشت هیچ كاتێك ئه‌م تلیاكه وه‌ئه‌و گوڵی تلیاكه‌یان لێ ببڕیێت هه‌میشه خوماریان كردبوون به‌وه وایان پێ وتبوون كه‌گوایه ئه‌مه به‌هه‌شته ئه‌گه‌ر ئه‌مان لێره‌یابن به هه‌میشه‌ی ئه‌مێننه‌وه،هه‌ركاتێكیش بكوژرێن هه‌ر به‌هه‌میشه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ده‌ورپشتی بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیلی یه‌كان بوون ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دروست كرد نزارییه‌كان ومستعرییه‌كان بوون مستعرییه‌كان له فاطمی یه‌كان جیا بوونه‌وه ،وه ئیبنو صباح و ئیبنو عطاش ئه‌مه یان دروستكرد و له‌دوای ئه‌مانه كه‌سێك به‌ناوی راشدەدین سینان له‌وباخه‌دا به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكی په‌روه‌رده كردبوو به خه‌ریكی كاری خراپه‌كاری و حه‌شیشه خواردن بوون ،هیچ خواپه‌ره‌ستییه‌كیان نه‌ئه‌كرد ئه‌مانه ئاماده‌بوون گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن كه‌له‌مێژووشدا به (فیداییه‌كان) هاتوون واتا فیدای‌ئیسماعیلی یه‌كان هه‌مووكه‌سێك یان ئه‌كوشت و گوێ یان پێ نه‌ئه‌یا ئه‌گه‌ر بكوژرایه‌نیش چونكه واتێ گه‌یه‌نرابوون کە بۆ هەتا هەتای دەمێننەوە و‌نه‌خوێنه‌وار بوون بەگشتی هیچیان نه‌ئه‌زانی ،ئه‌گه‌ر دوژمنیانیش كوشت خێرا خۆیان بكوژن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و جێگایه ئابه‌وشێوه تێگه‌یه‌نرابوون.
بۆیه‌كاتێك ئه‌بینین ئه‌وكه‌سانه‌ی كه مەلیك شا ونیزام الملك وممدوحی كوڕی تونیتکین و عیماد الدینی زه‌نگی تیرۆركرد هه‌مووئه‌مانه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه‌هه‌موو شیعه‌ی باطنی ئیسماعیلی حەشاشی بوون خێرا خۆیان ئه‌كوشته‌وه یان هه‌ندێك یان ئه‌یان ترسان كه‌ئه‌یوكوژن ئه‌ی وت من به‌دوای ئه‌وه‌یا ئه‌گه‌ڕێم بكوژرێم ،ئه‌مانه بنه‌ماڵه‌یه‌كی زۆر خراپه‌كار بوون هه‌روا شتێكی ئاسان نه‌بووه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی ئیسماعیلیه بۆیه به‌م شێوه‌یه كمشتكین زانی صەلاحەدینی ئەیوبی بۆی كۆبووه‌ته‌وه سه‌ربازگه‌ی به‌رامبه‌ر ڕێكخستووه له‌شوێنێكدا كه‌پێ ی ئه‌وترێ (جوشن) یان (بت الجوشن) له‌ناوچه‌یه‌كدا یه نزیكی حه‌له‌ب واتا ڕۆژئاوای حه‌له‌ب ئه‌كات (سیفە دین كمشتكین)ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی گرتبووه ده‌ست.
چه‌ند جارێك هه‌وڵیادا راشدە دین سینان خه‌ڵكی له‌و فیداییانه‌ی خۆی نارد بۆ ئه‌و جێگایانه كه صەلاحەدینی ئەیوبی لێیە بیكوژن له‌یه‌كه‌م جێگایاندا كه‌ویستیان صەلاحەدینی ئەیوبی بكوژن له‌ساڵ ٥٧١ کۆچی=١١٧٥ز له فیداییه‌كان به‌ته‌واوی ڕزگاری بوو، ته‌نانه‌ت چوونه ناو خێوه‌تگه‌كه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه به‌لاَم نه‌یان توانی بیكوژن .هه‌رچه‌ندە له‌گه‌ڵ پاسه‌وانەکاندا هاتنه جه‌نگ نه‌یان ئه‌توانی به‌ره‌نگاری ببنه‌وه بۆیه ته‌نانه‌ت خویشی شه‌ڕی ئه‌كرد له‌گه‌ڵیاندا جاری یه‌كه‌م ودووه‌م وسێیه‌م به‌م شێوه‌یه بوو هه‌رچه‌نده خێوه‌تگه‌كه‌ی خۆی له ناوچەی -عزاز- بوو وه‌عزاز دوور بوو له‌ناوچه‌ی كه‌سه‌ربازه‌گه‌كه‌ی لێ بوو لە جوشن بوو سێ بۆ چوار جار چونه ناو خێوه‌تگه‌كه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه تا ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان و صەلاحەدینی ئەیوبی خۆیشی توانی له فیتنه‌ی ئه‌مانه ڕزگاریان بێت كه فیتنه‌یه‌كی زۆر گه‌وره وناهه‌موار بووئه‌م فیداییه‌ی شیعه‌ی ئیسماعیلی‌یانه به‌وشێوه‌یه كه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان كردوویانه وه‌هه‌میشه خه‌نجه‌ریان پێبووه نه‌شیان ئه‌زانی خۆیان به‌ناو سوپای موسڵمان دا ئه‌كرد و جل وبه‌رگی ئه‌وانیان ئه‌كرده‌به‌رو به‌وشێوه‌یه كاریان ئه‌نجام ئه‌دا.
صەلاحەدینی ئەیوبی به‌رده‌وام بوو له گه‌مارۆخستنه سه‌ر حه‌له‌ب كمشتكین زانی ئیسماعیلیه‌كان هیچیان پێ‌ناكرێ پیلانێكی تری دانا ئه‌ویش ئه‌وه بوو (ریموندی)ئازاد كرد كه‌دیلی نورەدین محمود بوو كه‌كاتی خۆی له‌جه‌نگدا گرتبووی وه‌لای پاداشای قودس به‌نرخ بووه كمشتكین بۆ ئه‌وه ئازادی كرد كه ببێته پشتیوانییه‌ك بۆی دژی صەلاحەدینی ئەیوبی،دواتر وه‌لاَمی نارد صه‌لیبی یه‌كان كه‌دژی صەلاحەدینی ئەیوبی شه‌ڕبكه‌ن ئه‌م جاره فره‌نجه‌و صه‌لیبی یه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی (ریموندی سێیه‌م) سوپایه‌كی گه‌وره‌یان ڕووبه‌ڕووی صەلاحەدینی ئەیوبیكرده‌وه كه گه‌مارۆی حه‌له‌بی دابوو صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌به‌مه‌زانی هه‌مووسوپاكه‌ی له‌وێ دا كۆنه‌كرده‌وه چونكه ئه‌یزانی هه‌مووسوپاكه‌ی تیا ئه‌چێت ،وه‌سوپایه‌كی زۆر گه‌وره نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زاركه‌سی ئاماده كردبوو (ریموندی سێیه‌م) به‌ره‌و ڕووی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌هاتن .
صەلاح الدینی ئه‌یوبیش ٣٠ بۆ ٤٠ هه‌زار كه‌سی له‌به‌رده‌ست دایه بۆیه وازی له گه‌مارۆی حه‌له‌ب هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ حمص ڕیمۆندی سێیه‌م زانی كه صەلاحە دینی ئه‌یوبی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ویش خێرا گه‌ڕایه‌وه‌و هیچ شه‌ڕێك ڕووی نه‌یا ،به‌لاَم صەلاحەدینی ئەیوبی له به‌علبه‌گ مایه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئیشه‌كانی خۆی ڕێك بخاته‌وه بۆ ساڵی ئاینده بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی حه‌له‌ب ڕۆژ به ڕۆژ كاره‌كان زیاتر خراپتر ئه‌بوون صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌م قۆناغه‌ی ئابه‌م شێوه‌یه برده‌سه‌ر.
ئه‌میره‌كانی نورییه‌كان ئه‌م جاره زانی یان صەلاحەدینی ئەیوبی دیمه‌شقی له‌به‌رده‌ستدایه وا حه‌ماو حمصی خستۆته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆی و چوار ده‌وری حه‌له‌بی یاوه، شیعه‌ی‌ئیسماعیلی و صه‌لیبی یه‌كان هیچ یان بۆ ناكرێ .. دیسانه‌وه پلانێكی تریان داڕشته‌وه دژی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌ویش ئه‌وه بوو مەلیك صاڵح یان له‌گه‌ڵ دایکی خه‌ڵه‌تێنن وبۆ ئه‌وی شام بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه، میره‌كان به‌په‌له هه‌واڵ یان نارد بۆ سیفە دین غازی والی موصڵ بوو وه ئامۆزای مەلیك صاڵح بۆ یارمه‌تی دانیان له‌دژی صەلاحەدینی ئەیوبی به‌هه‌مان شێوه سه‌ر له‌نوێ هه‌موویانی كۆكرده‌وه خه‌ڵكی به‌زۆر ئه‌هێنا بۆ شه‌ڕ به‌ناوی نورەدین محموده‌وه ده‌ستی كرد به‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ صەلاحەدینی ئەیوبیدا ،وه‌بۆیه‌كه‌م جار صەلاحەدینی ئەیوبیەزانی كه سوپاكه زۆر زۆره نه‌یویست ڕووبه‌ڕووی یان بێته‌وه بۆ شه‌ڕ بۆیه ناردی به‌دوایاندا داوای ئاشتی لێ یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووناڕه‌حه‌تی و ناهه‌مواری كۆتایی پێ بێنێت له‌نێوان یه‌كتری دا به‌زانی و به‌بێ شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی موسڵمانان نه‌ڕِژێ و هه‌روا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات ،صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌ترسا ،به‌لاَم ئه‌وان به قسه‌یان نه‌كرد بۆیه زۆر لوت به‌رزانه وایان ئه‌زانی صەلاحەدینی ئەیوبی ده‌ره‌قه‌تی سته‌مكاری سیفە دین غازی وسوپای نورییه‌كان نایه‌ت ،به‌لاَم صەلاحەدینی ئەیوبی مه‌به‌ستی ترس نه‌بوو له‌سوپاكه‌ی خۆی خۆشی ئه‌یزانی زور به‌هێزه وه چه‌كێكی باشی له‌به‌ر ده‌ست دایه هه‌مووئه‌و مه‌نجه‌نیق و ده‌بابه‌نه‌ی كه‌دروستی كردبوو هه‌مووچه‌كی تازه بوون وه‌زۆربه‌ی زۆری چه‌كی ده‌وڵه‌تی فاطمی یه‌كانیش كه‌وتبووه به‌ر ده‌ستی ،به‌لاَم ئه‌وان پێ یان وابوو صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌ترسێ..
صەلاحەدینی ئەیوبی نه‌رمی نیشان ئه‌دا بۆئه‌وه‌ی خوێنی موسڵمانان نه‌ڕژێ ،هه‌ر چییه‌كی كردووه بۆئه‌وه‌ی حاڵی موسڵمانان ڕێك بخات ،به‌لاَم چاره‌نه‌ما هه‌موویان كۆبونه‌وه دژی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌ویش بۆیان كه‌وته‌ڕێ وه شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووی دا صەلاحەدینی ئەیوبی توانی سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ریاندا ته‌نانه‌ت وایان لێ هاتبوو له‌ترسی سوپای صەلاحەدینی ئەیوبی نه‌یان ئه‌وێرا له‌ماڵی خۆشیاندا بمێننه‌وه ئه‌وه‌نده ترس له‌دڵیاندا بوو به‌م شێوه‌یه توانی به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌وێ ..هه‌روه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت :ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه خاوه‌نی كه‌شتی یه‌كه‌یه مه‌ركه‌به‌كه ئه‌بات به‌ڕێوه كه‌كه‌س نه‌یان بات به‌ڕێوه ئه‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌تیایه‌تی بیبات به‌ڕێوه.
ئه‌وه‌بوو له‌٧ی ڕه‌مه‌زانی ٥٧٠کۆچی= ١١٧٤ زسه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاندا كه‌له‌نزیكی حه‌ما دابه‌زی توانی به‌جۆرێكی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریاندا كه‌ته‌نانه‌ت له‌برای یه‌كتریش ئه‌ترسیان ، سیفە دین غازی گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی كه موصڵ بوو ،ئه‌بوو صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی بۆ ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆیشت تاگه‌یشته ناوچه‌ی (بت السولتان) له‌و جێگایه مایه‌وه ..دیسانه‌وه خۆی كۆكرده‌وه سیفە دین خاوه‌نی موصڵ به‌هه‌مان شێوه صەلاحەدینی ئەیوبی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باش سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریاندا ،دواتر صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌وه‌نده‌ی‌تر سه‌ربه‌رز بوو ئه‌و ناوچانه‌ی ڕزگاركرد كه‌ناوچه‌كان سه‌ر به موصڵ و حه‌له‌ب بوون وه به‌رزاعه‌ی ڕزگار كرد قەڵا‌كانی و ناوچه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوون به‌زارعه‌ی پێ ئه‌وترێ هه‌مووناوچه‌كان كه‌وتنه ده‌ستی صەلاحە دینی ئه‌یوبی،دواتر ڕووی كرده مه‌نبه‌ج و ئه‌ویشی خسته ژێر ده‌ستی خۆی دواتریش عه‌زاوی به‌ته‌واوی پاككرده‌وه له ژێر ده‌ستیان و هەمووی کردە ژێر رکێفی خۆی.
دواتر بۆ جاری دووه‌م ڕووی كرده حه‌له‌ب كه كمشتكین له‌وێ بوو به‌هه‌مان شێوه له‌وكاته‌دا كمشتكین زانی هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه داوای له‌كچه بچووكه‌ی نورەدین محمود و مەلیك صاڵح كرد بچێت بۆلای صەلاحەدینی ئەیوبی، صه‌لاح الدینی ئه‌یوبیش زۆر به‌ڕێزه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕ‌و منداڵی نورەدین محموده پێیان ئه‌ڵێت چیتان ئه‌وێت من بۆتان بكه‌م ئه‌وه‌نده ڕێزیان لێ ده‌گرێت تا ئه‌ومنداڵه داوا ئه‌كات له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی دا عه‌زاز یان باته‌وه بیخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیانه‌وه له‌و جێگایه دابه‌زین و،وه‌ئه‌میش له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی ئه‌ماندا ئیش ئه‌كات ،صەلاحەدینی ئەیوبی پاره‌و دیارییه‌كی زۆر زۆریان ئه‌یاتێ عه‌زازیش یان پێ ئه‌یاته‌وه ،صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌بینێت بۆجاری دووه‌م كمشتكین ناڕه‌حه‌تی و خراپه‌كاری درووست ئه‌كاته‌وه‌كه دیمه‌شق و حمص و حما مه‌عره‌و واتا عه‌زاز وناوچه‌كانی تری وه‌ك مه‌نبه‌ج وبه‌زاعه هه‌مووله‌ژێر ده‌ستی صەلاحەدینی ئەیوبیدا بووصەلاحەدینی ئەیوبی .. دیسانه‌وه بۆ ئه‌و ساڵه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت بۆ میسر له‌وێ هه‌ندێ ئیش وكاری خۆشی به‌ڕێ بكات.
له ٥٧٦ کۆچی = ١١٨٠ز دا صەلاحەدینی ئەیوبی له میسر ئه‌بێت هه‌واڵێك هێت ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ناوی مەلیك صاڵح ئیسماعیله له‌ته‌مه‌نی ١١ ساڵ وە بووە بە سوڵتان وه‌بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵیشە ئه‌م شه‌رو ئاژاوه‌یه له‌ننێوان ئه‌وان دا هه‌یه ،صەلاحە دینی ئه‌یوبیش هه‌ر له هاتوو چۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه به‌یه‌ك له‌ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا صاڵح ئیسماعیل ده‌مرێت وصەلاحەدینی ئەیوبی به‌مه‌ئه‌زانێت (عیزەدین مسعود)كه‌والی موصڵ بوو له‌و ماوه‌یه‌دا كاتێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست صەلاحەدینی ئەیوبی له عه‌زاز بوو ،ناوچه‌ی حه‌له‌بیش له‌ده‌ستی كمشتكین ده‌رهاتووه و خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌لاَتی ئه‌م مەلیك صاڵح ئیسماعیله‌وه ،به‌لاَم هه‌ر كمشتكین ئه‌یبات به‌ڕێوه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی مەلیك صاڵح دابوو ،به‌م شێوه‌یه ڕێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ هێزی صەلاحەدینی ئەیوبیدا كاتێك مەلیك صاڵح ئه‌مرێ عیزەدین مسعود كه ئه‌وكات والی موصڵ بوو ئه‌چێته جێگه‌كه‌ی وه‌به‌هه‌مان شێوه خێرا موصڵ به‌جێ ئه‌هێلێت و هێت بۆ جێگه‌كه‌ی كمشتكین له‌حه‌له‌ب ده‌سه‌لاَت ئه‌گرێته ده‌ست ،به‌لاَم كه‌هێته حه‌له‌ب زۆر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پێ خۆش نی یه كه‌گه‌وره‌ترین شاری موسڵمانانه وه‌نزیكه لێشیانه‌وه ئه‌وه بوو عیز ا‌لدین مسعود ئه‌نێرێ به‌دوای برایه‌كی دا‌و ئه‌ڵێ من حه‌زم له‌حه‌له‌ب نیه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌وتۆ وه‌ره براكه‌ی ناوی عیمادەدین بوو والی سجار بووه ئه‌لێ تۆ سنجار ببه به‌من و من حه‌له‌ب ئه‌یه‌م به‌تۆ عیزەدین مسعود له‌گه‌ڵ عیماد الدینی برایدا به‌مه ڕێككه‌وتن ،به‌لاَم عیمادەدینی برای عیزەدین مسعود كه‌ئه‌چێته ئه‌وجێگایه صەلاحەدینی ئەیوبی به‌مه‌ی زانی ئه‌زانێ هێزیان پارچه پارچه‌یه‌و وه عیمادەدین ناتوانێ حه‌له‌ب ببات به‌ڕێوه له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زای ئه‌و ناوچه‌یه نی یه وه‌سوپاكه‌ش گوێی لێ ناگرێ بۆیه صەلاحەدینی ئەیوبی به‌خێرای ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌یخاته‌وه ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه وه‌خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌خۆشی و شادی یه‌وه به‌ره‌و پیری ئه‌چن ،له‌به‌رلائه‌وه ناڕه‌حه‌تی ناهه‌مواری زۆریان دیووه به‌ده‌ستی پاشا نورییه كانه‌وه كاتێك صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌چێته ئه‌و جێگایه له‌مانگی سه‌فه‌ری ٥٧٩ کۆچی= ١١٨٣ز دا.
ته‌نانه‌ت شاعیره‌كانیش وەك محید دینی كوڕی زه‌كی قازی دیمه‌شق بووه به‌صەلاحەدینی ئەیوبیدا هه‌ڵ ئه‌یات و به شعره‌وه پێ ی ئه‌ڵێت :له‌مانگی سه‌فه‌ردا به شمشێر شاری حه‌له‌بت ڕزگار كردووه وه موژده‌شت لێبێت به‌مانگێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌مانگی ره‌جه‌به دوای چوار ساڵ هه‌ر له‌مانگی ره‌جه‌ب دا شعره‌كه‌ی محید دینی كوڕی زه‌كی هاته دی ..
وفتحکم حلبا بالسیف في صفر
مبشر بفتوح القدس في رجب
،به‌م شێوه‌یه شعریان به‌سه‌ردا ئه‌وته‌وه هه‌تا ئه‌وه‌ی كه‌خاوه‌نی قازی ونورییه‌كان بوون كاتێ صەلاحەدینی ئەیوبیڕۆشته ئه‌و جێگایه‌وه كه‌سێكی وه‌كو (یوسف به‌راعی)كه یه‌كێكه له قازی یه به‌ناوبانگه‌كانی حه‌له‌ب به‌خۆشی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه‌قصیده‌و نشیدی به‌سه‌ریا دا ووتوە.
شرفت بسامی مجدك الشهباء
وتجللتها بهجة وضیاء
القت الیك قیدها وبها علی
کل الملوك ترفع واباء
یان یه‌كێكی وه‌ك ابو طیری نجار كه یه‌كێكه له پیاوه ناوداره‌كانی ناوچه‌ی حه‌له‌ب به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش پێ ی ئه‌ڵێت:
حلب شامة الشام وقد زیدت
جلالا بیوسف وجمالا
هی اس الفخار من نال آعلا
ها تعالی فخامة، وتغالی
ومحل العلاء ، من حل فیها
تاە کبرا وعزة وجلالا
ومن حواها مملکا ملک الآر
ض اقتسار : سهولة وجبالا
شیعری زۆریان به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا ئه‌وته‌وه به‌م شێوه‌یه بەخێراتنی صەلاحەدینی ئەیوبییان كردووه ،صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌چێته ناوچه‌كانی شام و هه‌موویان ئه‌خاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه له هه‌مووئه‌و سێ پلانه پلانی( اسماعیلی ،فره‌نجه و صه‌لیبی یه‌كان وه ئومه‌رای نورییه‌كان) ڕزگاری ئه‌بێت وئه‌و ناوچانه بخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه ئێستا به‌شێك له عێراق و شام به‌ته‌واوه‌تی و میسر هه‌مووی له‌ژێر قەڵەم ڕەو ده‌سه‌لاَتی صەلاحەدینی ئەیوبیدایە،دواتر ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه له جێگاكاندا ورده ورده جێ پێ ی خۆی پته‌و ئه‌كات ومیری باش و خه‌ڵكێكی دینداری به‌ڕێزی تێدا داده‌نێت كه‌صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌چێته ئه‌م جێگایانه‌وه ورده ورده كینه‌و رقی شیعەو صه‌لیبی یه‌كان وخه‌ڵكانێكی تر کە بەرژەوەندیان نەماوە له‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر به صەلاحەدینی ئەیوبی زیاد ئه‌كه‌ن.