10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێریك ئه‌بیدال: خواى گه‌وره چاره‌سه‌رى بۆ ناردم
رۆژنامه‌ى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی درێژدا چه‌ندین پرسیاری ئاراسته‌ى ئێریك ئه‌بیدالى به‌رگریكارى فه‌ره‌نسی یانه‌ى مۆناكۆ كردووه، به بۆنه‌ى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى (جیانسینتۆ فاتشیتى) تایبه‌ت به ره‌وشتى وه‌رزشی و یاریكردنى جوان. (رووداوى وه‌رزشی) وه‌ڵامی 3 له‌و پرسیارانه ده‌كاته كوردی: 1 ـ كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار زانیت تووشی شێرپه‌نجه‌ى جه‌رگ بووى، چیتكرد؟
ئێریك ئه‌بیدال: ئه‌وه زه‌حمه‌تترین و ناخۆشترین ساته‌وه‌خت بوو له ژیانمدا، سه‌ره‌تا نه‌مزانى چیبكه‌م و چیم به‌سه‌ردێت، به‌ڵام هه‌رزوو بڕیارمدا به‌گژ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا بچمه‌وه، چاره‌سه‌رى به په‌له‌م وه‌رگرت و هه‌موو لایه‌ك پشتیوانم بوون تاوه‌كو خواى گه‌وره چاره‌سه‌رى بۆ ناردم. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه هه‌میشه مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ى شێرپه‌نجه له ئارادایه،
به‌ڵام كێ ده‌زانێت؟ ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كى دیكه‌ش هه‌ر له ئارادایه. 2 ـ ئه‌وكاته‌ى به نه‌خۆشییه‌كه‌ت زانی زۆر ترساى؟ ئێریك ئه‌بیدال: به‌ڕاستى هه‌واڵێكی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، سه‌ره‌تا تووشی شۆك بووم، به‌ڵام دواتر بڕیارمدا به‌و شێوه‌یه بیر نه‌كه‌مه‌وه‌و به‌خۆم گوت چۆن له‌ناو یاریگه‌دا رقم له دۆڕانه ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش رقم له دۆڕان بێت،
بۆیه پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا سه‌ركه‌وم. كاتێك منداڵه‌كانم ده‌هاتنه نه‌خۆشخانه، ته‌ماشام ده‌كردن و ده‌مگوت پێویسته له پێناو ئه‌وانه‌دا خۆڕاگربم، خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌موو هاوكارو پشتیوانم بوون، بۆیه خواى گه‌وره سه‌ریخستم. 3 ـ بڕوات به خوا هه‌یه؟ ئێریك ئه‌بیدال: بێگومان هه‌موو كاتێ بڕوام به خواى تاك و ته‌نیا هه‌بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه له سه‌ر ئایینى ئیسلام په‌روه‌رده بوومه. زۆر بڕوام به قه‌زا و قه‌ده‌ره، ده‌زانم خوا هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ى بۆ نووسیومه كه پێیاندا تێپه‌ڕبوومه، هه‌ر ئه‌ویش شیفای بۆ ناردم. من زۆر سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌م بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له ژیانی خۆمدا پێی‌داوم.