10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشه‌ی نێوان شیعه‌ی حه‌مدانی و نه‌جاحی له یه‌مه‌ن ویه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئیسلامی له دیمه‌شق
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
بەشی حەوتەم
كێشه‌ی نێوان شیعه‌ی حه‌مدانی و نه‌جاحی له یه‌مه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی سوڵتان نورەدین محمود به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌دەسەڵاتی هاتووقاره‌مان و ئه‌ژده‌ری كوردی خۆمان صەلاحەدینی ئەیوبی توانی هه‌مووناوچه‌كان بخاته ژێر ده‌سه‌لاَت و هیوای خۆیه‌وه به‌و هێزه سه‌ربازی یه گه‌وره‌ی كه هه‌یه‌تی، پاشان به‌وەی کە دینداری و خۆبه‌كه‌م زانینه‌ی هه‌یه‌تی و ورده ورده شار له‌دوای شار‌و وڵات له‌دوای ووڵات ئه‌یخاته ژێر دەسەڵاتی خۆیه‌وه ،له‌ناوچه‌كانه‌وه كه‌ناویان ئه‌بیست خه‌ڵكی یان ئه‌نارد به شوێنی‌دا بۆئه‌وه‌ی بێت و ڕزگاریان بكات له‌ده‌ستی شیعه‌كان كه‌به‌ته‌واوی جیهانی ئیسلامی شیعه داگیری كردبوو، ته‌نها شوێنێكی بچووكی زه‌وی نه‌بێ ئه‌ویش سه‌لاجیقه‌ی تیا‌بوو ،هه‌ر له مۆریتانیاوه‌تاكو ئه‌گاته فەلەستین و لوبنان و زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی شام له‌ژێر ده‌ستی شیعه‌ی فاطمی دا بوو هه‌تا به‌شێكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حەفصونی شیعی له‌ئه‌نده‌لوسداو پاشان یه‌مه‌ن و ناوچه‌كانی تری سعودیا و مه‌ككه‌ومه‌دینه هه‌مووجێگاكانی تر تا ئه‌گاته وە بەحرین و ئه‌هواز له‌ژێر دەسەڵاتی شیعه‌ی قه‌رامیته‌دا بوو، کەواتە پیش هاتنی سەلاحەدین و دەوڵەتی زەنگیەکان جیهانی ئیسلامی دەستی بەسەردا گیراو بوولەلایەن شیعەوە..
بغدادی وڵاتی عه‌باسی كه خه‌لافه‌تێكی سوننی مه‌زهه‌بی عه‌باسی بوو بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئاوا ئه‌بێت و ده‌وڵه‌تی فاطمی تیایدا حوكم ئه‌كات هه‌تاوه‌كو ملیك شاه دێت كه كوڕی ئه‌لب ئه‌رسه‌لانه خه‌لیفه ئه‌گه‌ڕێته‌وه جێگای خۆی واتا زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ئێران و به‌شی خوارووی بەصره‌و ئه‌و ناوچانه هه‌مووی له‌ژێر دەسەڵاتی شیعه‌ی دوانزە ئیمامی‌دا بوو ، ناوچه‌كانی تری هندستان و به‌شێكی ئه‌فغانستان له‌ژێر ده‌ستی شیعه‌ی ئیسماعیلی دا بوو ،به‌شێكی تری شام له‌ژێر دەسەڵاتی شیعه‌ی حه‌مدانی و ئه‌م عه‌له‌وی یەکاندا بوو كه ئێستا پێ یان ئه‌وترێ نوصه‌یری یه‌كان ،واتا به‌ته‌واوه‌تی جیهانی ئیسلامی شیعه داگیری كردبوو صەلاحەدینی ئەیوبی وه‌پێش ئه‌ویش عیمادەدینی زه‌نگی ونورەدین محمود ئه‌یان ویست ورده‌ورده دەسەڵاتی شیعه نه‌هێڵن.. .
ئه‌وه بوو سه‌ر له‌نوێ پارچه پارچه‌ی كه‌وته نێوان شیعه‌كانه‌وه كه‌پێ یان ئه‌وترێ شیعه‌ی حه‌مدانی یه‌كان له صه‌نعا له یه‌مه‌ن هه‌روه‌ها شیعه‌ی نه‌جاحی له زوبید ئه‌مانه كێشه‌یان كه‌وت بووه ناو سه‌رئەوەی له‌یه‌مه‌ن كه حوكم یان ئه‌كرد هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كێكیان ئه‌هێناو ئه‌یان وت ئه‌مه مهدی مونتەزیرە، بۆ ئەوەی دەسەڵات لەیەکتری وەربگرنەوە، كه‌هه‌مووی دوور بوو له‌ڕاستی یه‌وه ،به‌مه‌ش وڵاتی یه‌مه‌ن توشی ناڕه‌حه‌تی یه‌كی زۆر زۆر بوو خه‌ڵكه‌كه‌ی توشی كوشت وكوشتارێكی زۆر هاتبوو به‌ته‌واوی ئاژاوه و خراپەکاری بڵاوبوبوەوه ،خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ناردیان به‌شوێن صەلاحەدینی ئەیوبیدا وتیان تۆ خه‌ڵكی شام و هه‌مووی كردووه به‌یه‌ك ،هەروەها میسر و سودانت ڕزگار كردووه له‌ده‌ستی فاطمی یه‌كان وه‌فریای ئێمه‌ش بكه‌وه و له‌ده‌ستی ئه‌م شیعانه ڕزگارمان بكه كه شیعه‌ی قه‌رامیته له‌وێ دەسەڵاتیان هەبوو ،صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌ئه‌مه‌ی زانی خێرا براكه‌ی خۆی (توران شاه) یه‌كسه‌ر ئه‌نێرێت وبه نیل دا ئه‌ی په‌ڕێنێته‌وه‌تا ئه‌گاته شارێك به‌ناوی (قوص) ئه‌م شاره دوو جێگایه كه‌پێ ی ئه‌وترێ (واد النخل)و(قصطن) واد النخل ئه‌و جێگایه‌یه كه سیدنا موسای پیا تێپه‌ڕی وه له‌نزیك سینا یه واتا ده‌ریای سور ئه‌و جێگایه‌شی پێ ی ئه‌وترێ كه‌له‌نیله‌وه پیاتێپه‌ڕیووه بۆ ئه‌و شاره‌ی نزیك (جده)یه واتا ئه‌مبه‌ری میسر و ئه‌و به‌ری سعودیایە له‌وێشه‌وه مرۆڤ ئه‌توانێ بپه‌ڕێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی کەناراکان ته‌سك ئه‌بێته‌وه.
ئه‌وه بوو صەلاحەدینی ئەیوبی له ناوچه‌ی سودان واصوان ولب صوره‌وه خێرا سوپای ڕێكخست وله‌گه‌ڵ توران شاه ی برای دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی په‌ڕانده‌وه ئه‌وبه‌رو تاگه‌یشته یه‌مه‌ن واتا هه‌مووناوچه‌ی جده‌یان خسته ژێردەسەڵاتی خۆیانه‌وه وه‌به‌ناوخاكی یه‌مه‌ن دا بڵاوبوه‌ته‌وه هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌م باسه مێژوونوسان ئه‌ڵێن توران شاه ٨٠ قەڵای گه‌وره‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ڕزگاركرد توران شاه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته چۆن كه‌سێكی ئاوا كه‌خه‌ڵكی ئه‌وناوچه‌یه نی یه وه كورده له میسر ه‌وه ئه‌په‌ڕێته‌وه بۆیه‌مه‌ن و٨٠ قه‌لاَی گه‌وره وه شار جده‌و ناوچه‌كانی حه‌مدانیه‌و نه‌جاحیه هه‌مووی ئه‌خاته‌وه ژێر دەسەڵاتی خۆیه‌وه ،توران شاه بۆ مێژوونوسانی ئیسلامی ئه‌ی گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌ڵێت كاتێ ئێمه چووینه ئه‌و ناوچانه‌وه خه‌ڵكه‌كه بێزار بوو له دەسەڵاتی شیعه، چونكه شیعه ئه‌وه‌نده كاری خراپه‌ی كردبوو خۆیان زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه ڕێگایان نیشانی ئێمه ئه‌یا و قه‌لاَ له‌دوای قه‌لاَ بۆ ئێمه‌یان ئازاد ئه‌كرد هه‌تا زۆر جار قه‌لاَكان كه‌ئه‌یانزانی ئێمه نزیك بوینه‌ته‌وه خۆیان شۆڕش یان ئه‌كرد به‌سه‌ر شیعه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگایان بێت به‌ته‌واوه‌تی حوكمی ته‌واوه‌تیان خسته ژێر دەسەڵاتی خۆیانه‌وه..
دوای ئه‌وه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی توران شاه ی خسته ئه‌و جێگایه‌وه بۆ ماوه‌ی ٨٠ساڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی له‌یه‌مه‌ن دا حوكم یان كردوو وه یه‌كه‌م والی كه صەلاحەدینی ئەیوبی دای‌ئه‌مه‌زرێنێ توران شاه ی برایه‌تی دوای ئه‌وه برای توران شاه دێت به‌ناوی (طغطكین)- طغطكینی کوڕی ئه‌یوب ئه‌مان له ٥٦٩ کۆچی تا تا ٦٥٢ کۆچی ١١٧٣ز تا ١٢٥٥ز به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوناوچانه پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌هیچ كه‌سێك سوڵته‌و دەسەڵاتی تیا نیه ته‌نها دەسەڵاتی ئه‌یوبی نه‌بێت.
دیسانه‌وه به‌شێكی تر له‌خه‌واریج وشیعه‌كان یه‌ك ئه‌گرن دژی صەلاحەدینی ئەیوبی -خوێنه‌ری به‌ڕێز- ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین مرۆڤ كه هه‌وڵی دا‌و ئاره‌زوومه‌ند بوو بۆ سه‌روه‌ت و سامان وا له ئاده‌میزاد ده‌كات كه‌به‌هه‌مووشتێك ڕازی بێت ئه‌گه‌ر سه‌ر شۆڕو ئابڕوچوونیشی تێدا بێت..كۆمه‌ڵێك له‌مانه له ناوچه‌كانی برقیه و ترابلوس به‌شێكی ڕۆژهه‌لاَتی تونس له‌وێ باسی خه‌واریجه‌كان بلاَوبوونه‌وه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی تر له فاطمی یه‌كان بلاَوبوونه‌وه كه‌به‌یه‌كه‌وه یه‌كیان گرت دژی صەلاحەدینی ئەیوبی ،صلاح الدینی ئه‌یوبیش له ٥٦٩کۆچی ١١٧٣ز دا به سوپاكه‌یه‌وه هێرشی كرده سه‌ریان وتوانی (برقیه وترابلوس) واتا لیبیا به‌ته‌واوه‌تی وه‌به‌شێكی ڕۆژهه‌لاَتی ناوچه‌كانی تونس بخاته ژێر دەسەڵاتی خۆیه‌وه هه‌تا شاری قابض بڕوات هه‌رله‌هه‌مان ساڵدا ئه‌وێشی به‌ته‌واوه‌تی خسته ژێر دەسەڵاتی خۆیه‌وه.
دروستكردنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئیسلامی له دیمه‌شق
له‌٥٧٩کۆچی=١١٨٣زدا صەلاحەدینی ئەیوبی مەلیك عادلی برای بانگ‌كرد كه‌كه‌سێكی ئازا بوو و‌له صلاح الدینی ئه‌یوبیش گه‌وره‌تر بووه ،به‌لاَم مەلیك عادل وه‌كو صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌سێكی سه‌ربازی نه‌بوو،به‌ڵكو كه‌سێكی دیندارو بوو وه‌به‌رده‌وام له‌نێوان دینداره‌كاندا هه‌بوو وه‌كو سه‌فیر به‌كاری هێناوه ،صەلاحەدینی ئەیوبی بۆ یه‌كه‌م جار كۆنفرانسی ئیسلامی له‌دیمه‌شق دا درووست كرد،مەلیك عادلی برای ناردی به‌شوێن هه‌مووپیاوچاكانی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه به‌تایبه‌ت ناوچه كوردی یه‌كان وناوچه‌كانی تری میسر و یه‌مه‌ن وترابلوس وبه‌رقه‌و تونس وئه‌وناوچانه‌ی كه‌له‌ژێرده‌ستی بوون پێ ی وتن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنفرانسێك ببه‌ستین بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌ژێر سایه یه‌كدا كۆ ببینه‌وه سایه‌کەش ئیسلام بێت ،بۆ ئه‌وه كاربكه‌ین (كلمه الله هی العلیا) به‌رزبكه‌ینه‌وه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان به‌رزبكه‌ینه‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پارچه پارچه‌ی یه نه‌مێنێت ،چونكه ئێستا مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه هێشتا قودس هه‌رداگیراوه‌و ئێمه پێویست مان به‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ جارێكی تر سه‌ربه‌رزبكه‌ینه‌وه‌و ئه‌م بیرودیدەی بۆ مەلیك عادل پێشنیار کرد ،مەلیك عادلیش فكره‌كه‌ی به‌لاوه‌گرنگ بوو وتی من ئه‌وكاره‌ت بۆ ئه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو مەلیك عادل ڕۆشت بۆلای پیری پیران (صدرالدین و شهاب الدینی كوڕی بشیر) هه‌روه‌ها خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ناصر ا‌لدین لله قازی خۆی نارد محید الدینی شاره‌زووری كه‌كه‌سێكی كورد بوو وه‌قازی عه‌باسی یه‌كان بوو وه(بها‌والدینی كوری شداد) هه‌مووئه‌مانه زانا‌و قازی گه‌وره‌ی ولاَتانی ئیسلامی بوو،(معز ا‌لدین لله سنجاری) خه‌ڵكی سنجار بوو كورد بووه له‌ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌یه ،هه‌مووخه‌ڵكی جزیره واتا هه‌مووكوردستان گوێ یان بۆ معز ا‌لدین لله سنجار دەگرت بوو هه‌مووئه‌مانه دێن بۆ ئه‌و جێگایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه به‌ته‌واوه‌تی سەرکەوتوبێت ،خه‌لیفه‌ی عه‌باسی پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی ده‌كات و صەلاحە دینی ئه‌یوبیش به‌كردار ئه‌یه‌وێ ئه‌م جیاوازیە له‌نێوانی موسڵمانان لاببات هه‌موویان كۆده‌كاته‌وه هه‌موویان ئاماده‌ن ئه‌و جێگایه سوننی مه‌زهه‌به بۆئه‌وه‌ی دژی شیعه بوه‌ستنه‌وه شیعه‌ی (باطنی ،ئیسماعیلی دوانزەئیمامی) بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر شیعه سه‌ر ده‌رنه‌هێنێته‌وه كه‌چی كاره‌ساتێك یان بینیوه به‌ده‌ستی (صه‌لیبی ، فاطمی ،حه‌مدانی ،قرامیطه ،باطنی وئیسماعیلی یه‌كانه‌وه) هه‌مووپێكه‌وه بوون بۆئه‌وه‌ی كۆببنه‌وه‌ته‌نها یه‌ك كه‌س نه‌بێت وتی من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تاندا نابم و ئێوه بۆ خۆتان ئازاد بن ،هه‌رچه‌نده صەلاحەدینی ئەیوبی گفتوگۆی زۆری له‌گه‌ڵ كرد بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌ویش بێته ناو ئەو مەجلیسەی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه ،صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كرد به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت ونه‌یه‌ته ژێر ده‌سه‌لاَت و سوڵته‌ی سایه‌ی ئیسلامی و هه‌مووئه‌م پیاوچاكانه ناچارن به‌چه‌ك وه‌لاَمی به‌نه‌وه ،چونكه هه‌ڵوێستی صەلاحە دین ئه‌یوبی هه‌ڵوێستێكی شه‌رعیانه بوو . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ :هه‌ركاتێ كۆمه‌ڵێك كۆبوه‌وه ویستی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك تێك بات بهدەن له‌ملی هه‌ركه‌سێكه .ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌یه‌وێ جیاوازی و په‌رته‌وازه‌ی بخاته نێوان موسڵمانانه‌وه ئه‌بێت بكوژرێ،.. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ به‌ن له‌ملی هه‌ركه‌سێكه!.
صەلاحەدینی ئەیوبی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا،چونكه نه‌یهێشت په‌رته‌وازه‌ی وپارچه پارچه‌ی بكه‌وێته ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێكیش له موسڵمانان با موسڵمان بێت و دیندار بێت ،به‌ڵام كه‌ویستی پارچه پارچه‌ی بخاته نێوان موسڵمانانه‌وه ،ئه‌وه بوو صەلاحەدینی ئەیوبی خێرا خۆی ئاماده‌كردو ڕۆشته سه‌ر موصڵ به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه سوپای صەلاحەدینی ئەیوبی توانی گه‌مارۆی موصڵ بدات ،هه‌رئه‌وه‌نده‌ی مابوو ڕزگاری بكات عیزەدین ئه‌وه‌ی كه وتی نایه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌وه ملی شۆڕكرد بۆ دەسەڵاتی صەلاحەدینی ئەیوبی له ٥٨١ کۆچی= ١١٨٥ زدا ئه‌وه بوو ڕێككه‌تنێك یان به‌ست به‌ناوی ڕێككه‌وتنی (حاران) ناسراوه له مێژوودا ،حاران ناوچه‌یه‌كی كوردیه ، عیزەدین وتی من به‌ته‌واوی دێمه ژێر دەسەڵاتی تۆوه ئینجا صەلاحەدینی ئەیوبی له‌سه‌ر گران كرد به‌وه‌ی ویلایه‌تی موصڵی لێ سه‌نده‌وه كه ئەو‌كاته(شاره‌زوور وناوچه‌كانی بادینان تائه‌گاته كه‌ركوك پشت رووباری دیجلە و فوارت) هه‌موو جێگایانه‌ی له‌ژێر دەسەڵاتی ئه‌ودابوون هه‌مووئه‌مانه‌ی لێ سه‌نده‌وه ته‌نها ئه‌بێن موصڵ له‌ژێر ده‌ستی بێت بۆئه‌وه‌ی فێر ئه‌وه نه‌بێت به‌و شێوه‌یه بڕیاری موسڵمانان تێك بات عیزەدین ڕازی بوو به‌سیاسه‌تی صەلاحەدینی ئەیوبی چووه ژێر سایه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبیوه پاره‌ی چاپ ئه‌كرد به‌ناوی خۆیه‌وه‌و صەلاحەدینی ئەیوبی پێ‌ی وت ئه‌بێت پاره‌كانیش چاپ بكه‌ی بەناوی عەباسیەوە وتاری ئه‌بێت به‌ناوی عه‌باسی یه‌وه بدرێت كه ئه‌مه‌له‌مێژوودا ناسراوه به‌ڕێككه‌وتنی حاران وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ،ئیبنو وا‌صل له‌كتێبه‌كه‌ی دا به‌ناوی (مفرج كور فی تاریخ بنی ایوب) كه‌باس له صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌كات له‌و كتێبه‌دا به‌ته‌واوی باس له‌و ٨٠ سه‌ربازه‌ی موصڵ ئه‌كات ته‌نانه‌ت هه‌رچی موجاهیده كورده‌كان هه‌یه هاته ناو دەسەڵاتی صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه ،به‌لاَم عیزەدین ئه‌و كاته نه‌یهێشت ،به‌لاَم ئێستا موجاهیدینێكی كورد هه‌موو ڕوویان كرد به‌لای صەلاحەدینی ئەیوبیدا هه‌تا له‌ڕێككه‌وتنی حاران دا ئیبنو وا‌صل ده‌ڵێت: صەلاحەدینی ئەیوبی له‌دوای ڕێككه‌وتنی حاران خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوه‌ته‌وه له موجاهیده‌كانی موصڵ وسنجار و هه‌ولێر وحاران ودیاربەكر وناوچه‌كانی تر كه‌پێشتر پارچه پارچه و حزب حزب بوون ،به‌لاَم ئێستا ئیسلام هه‌موویانی كردووه به‌برای یه‌كتری.